
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆک ( 3 )
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
ئێستا شتێکی سه‌یر به خه‌یاڵتدا دێت... وای بۆ ده‌چیت (تابان) له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا زیاتر له ده جار (موفید)ی باوکتی هێنابێته‌وه، چونکه له زۆربه‌ی گفتوگۆکانتاندا باسی هه‌ندێک شتی ئه‌و ده‌کات، که دوای مردنه‌که‌ی ڕوویان داوه... تۆ هه‌میشه ئه‌مه‌ت وا لێک داوه‌ته‌وه، که (تابان) ئه‌وی له ڕاده‌به‌ده‌ر خۆش ده‌ویست، بۆیه زۆر له تۆ زیاتر به مه‌رگی ئه‌و تێکچوو، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێک ویستی خۆی بکوژێت و ژنان نه‌یانهێشت... به‌رده‌وام به‌زه‌ییت پێدا هاتووه‌ته‌وه، که ناتوانێت باوکت له بیری خۆی بباته‌وه و به شێوه‌یه‌ک باسی ده‌کات، وه‌ک بڵێی هێشتا له ژیاندا مابێت... (ئالان)ی خوشکه‌زاشت زوو زوو بۆت ده‌گێڕێته‌وه، که چۆن (بابه موفید) بۆ بازاڕی بردووه و ئه‌سپ و تراکتۆر و لیگۆی بۆ کڕیوه... یان پێکه‌وه چوونه‌ته شاری یاری و پارکی ئاژه‌ڵان و له‌وێ کاتێکی خۆشیان به سه‌ر بردووه... پشتت به‌و زانیارییه که‌مه‌ی خۆت به‌ستووه، که له‌باره‌ی سایکۆلۆجیاوه هه‌ته و ئه‌مه‌ت وا ڕاڤه کردووه، که منداڵ له‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نیدا ناتوانێت دنیای ڕاسته‌قینه و دنیای خه‌ون له یه‌کتر جیا بکاته‌وه، بۆیه زۆر شت هه‌ن ئه‌و له خه‌وندا ده‌یانبینێت، که‌چی وا ده‌زانێت به ڕاستی ڕوویان داوه... به‌ڵام ئێستا ده‌گه‌یته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، که ئه‌وه ته‌نیا تۆیت دنیای خه‌یاڵ و ڕاستیت لێ تێکه‌ڵ بووه، ته‌نانه‌ت بیرت نه‌ماوه خه‌ڵک ده‌توانن مردووی خۆیان بهێننه‌وه... ئاخر که‌س هه‌یه ئه‌مه‌ی بیر بچێته‌وه...؟! به ڕاستی ئه‌مه ته‌نیا له چیرۆک و میتۆلۆجیادا روو ده‌دات... باوه‌ڕ ناکه‌یت (تابان) یه‌ک جاریش (دڵارام)ی دایکتی هێنابێته‌وه... به‌ڵگه‌شت ئه‌وه‌یه نه خۆی و نه (ئالان)ی کوڕی هه‌رگیز باسی ئه‌و ناکه‌ن... به‌ڵام ئایا مرۆڤ وه‌ک چۆن ده‌توانێت مردووی خۆی بهێنێته‌وه، ئاواش ده‌توانێت هه‌ر له‌و شوێنه، له‌و مناره‌یه، ئه‌و که‌سانه‌ی بدۆزێته‌وه، که له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت دیار نه‌ماون و که‌س نه‌یزانیوه بۆ کوێ سه‌ریان هه‌ڵگرتووه...؟!
به‌و ده‌سته قوڕاوییانه‌ته‌وه هه‌نگاو هه‌نگاو له‌گه‌ڵ (سامان)دا ڕێ ده‌که‌یت و له‌و خه‌ڵکه ده‌ڕوانیت، که هه‌ندێکیان لای مناره‌که دێنه‌وه و هه‌ندێکیان به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌چن... خه‌ریکه مردوو و زیندوو له یه‌کتر جیا ده‌که‌یته‌وه... مه‌به‌ستم له‌و مرۆڤانه‌ن، که له شاره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چونکه مردووه‌کان به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه ته‌نیا له مناره‌که ده‌ڕوانن و به هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ریان به‌ملا و به‌ولادا نابزوێنن، بۆیه ده‌توانی ئه‌وان له‌و که‌سانه جیا بکه‌یته‌وه، که ئه‌رکی هێنانه‌وه‌یانیان له ئه‌ستۆ گرتووه... ئه‌وانیش وه‌کو مامۆستا ده‌ڵێی به ده‌م خه‌وه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن... سه‌رنجیشت داوه هه‌ر مردووێک و زیندووێک قۆڵیان له قۆڵی یه‌کتر هه‌ڵکێشاوه، به‌ڵام تۆ و (سامان) تاکه دوو که‌سی زیندوون وه‌کو ئه‌وانتان کردبێت... ئه‌مه هه‌ر خۆی له خۆیدا ترس و سه‌رسامییه‌که‌ت گه‌وره‌تر ده‌کات، به‌ڵام ناشتوانی قۆڵت له قۆڵی ئه‌ودا ده‌ربهێنیت... هه‌رچی ئه‌وانه‌ن، که له مناره‌که‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئاسان نییه بزانیت کامیان زیندووه و کامیان مردوو... ڕه‌نگه (سامان) سه‌ری له‌وه‌ش ده‌ربچێت، به‌ڵام تۆ پرسیاری له‌وه گرنگترت هه‌یه لێی بکه‌یت......
ورد ورد له سیمای ده‌ڕوانیت، وه‌ک بڵێی هه‌قی ئه‌و کاتانه بکه‌یته‌وه، که پڕ به دڵ حه‌زت ده‌کرد ئاوا له نزیکه‌وه سه‌رنج له‌و چاوه سه‌وز و لێوه پرته‌قاڵییانه‌ی بده‌یت و نه‌تده‌وێرا... له‌وه تێگه‌یشتوویت، که مرۆڤ کاتێ ده‌زانێت له‌نێوان زیندوو و مردوودا، یاخود له‌نێوان ژیان و مه‌رگدا جیاوازییه‌کان سڕاونه‌ته‌وه، شتێک نامێنێت به ناوی شه‌رم، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر سه‌رسووڕمان و پرسیاره:
_ تۆ باوکت ده‌هێنیته‌وه...؟!
خۆشت نازانی چۆن ئه‌مه‌ت به سه‌ر زماندا هات... ئه‌و وه‌ک بڵێی قسه‌یه‌کی زۆر ترسناکی بیستبێت، خێرا به چوارده‌وری خۆیدا ده‌ڕوانێت و دوایی به چپه پێت ده‌ڵێت:
_ ناوی باوکم مه‌هێنه، چونکه خۆت ده‌زانی ئه‌و به شێوه‌یه‌کی یاسایی نه‌مردووه.
ئێستا زانیت مه‌به‌ست له (مردن به شێوه‌ی یاسایی و نایاسایی) چییه، چونکه ئه‌وسا، که ئاوای پێ وتی به چاکی لێی تێنه‌گه‌یشتیت... به‌ڵام بڵێ ئه‌گه‌ر تۆ سوور ده‌زانیت ڕێگای هاتنه‌وه‌ی باوکت نادرێت، ئه‌دی بۆچی ده‌چیت و کێ له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌هێنێته‌وه...؟!
_ من دایکم له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌هێنمه‌وه ڕیزێرڤ گیان.
_ دایکت...؟! ست ساماڵ...؟! بۆ ئه‌ویش مردووه...؟!
_ ئه‌دی تۆ ڕۆژی کوژرانه‌که‌یت بیر نییه...؟!
هه‌ر خێرا، پێش ئه‌وه‌ی تۆ وه‌ڵام بده‌یته‌وه، ئه‌و په‌نجه‌کانی به ناوچه‌وانیه‌وه ده‌گرێت و ده‌ڵێت:
_ ئۆهـ...!! نا...!! تۆ ئه‌وسا وازت له تیمه‌که‌مان هێنابوو...!!
_ تێم بگه‌یه‌نه سامان، دایکت که‌ی کوژرا و کێ کوشتی...؟!
_ ده‌زانی بیرم چووبوو، که تۆ ئه‌و ڕۆژه له ستادیۆم نه‌بوویت...؟!
_ له ستادیۆم کوژرا...؟!
_ به‌ڵێ، دوای ماچ (Match)ێکی گه‌رم.
_ بۆ کوژرا...؟!
_ چونکه ده‌رکه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی تیم ڕایبواردووه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ڕیزێرڤه‌کانیش...؟! ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و..........، ........
_ چۆنت زانی...؟!
_ چی چۆنم زانی...؟! بۆ دایکی خۆم نییه...؟!
_ به‌ڵام ده‌یانوت ته‌نیا له‌گه‌ڵ کاک دڵشاد ڕه‌مزیی کۆچمان پێوه‌ندیی هه‌یه.
_ نه‌خێر، به به‌ڵگه‌وه ده‌رکه‌وت، که له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا ڕایبواردبوو.
_ باوه‌ڕت بێت من به درێژاییی ئه‌و ماوه‌یه یه‌ک ماچیشم لێی نه‌کرد، ئه‌گه‌رچی زۆر حه‌زم لێی بوو... شێتی باڵای به‌رزی و قژی کاڵ و چاوه سه‌وزه‌کانی بووم، به‌ڵام له ڕووم نه‌ده‌هات.......، ........
_ ده‌زانم، پێویست ناکات پێم بڵێیت... له سه‌رنجه‌کانتدا ئه‌وه‌م ده‌خوێنده‌وه... دایکم خۆیشی زوو زوو پێی ده‌وتم ڕیزێرڤ زۆر حه‌زی لێمه، به‌ڵام شه‌رم ده‌کات... ده‌زانم چه‌ند جارێکیش دایکم کاتێ به مه‌به‌ستی ئینکورێگیمێنت (Encouragement هاندان)ی من هه‌ستاوه‌ته‌وه، تۆ ده‌ستت له‌سه‌ر شوێنه‌که‌ی داناوه و ئه‌و له‌سه‌ری دانیشتووه، به‌ڵام دوایی بۆی ده‌رکه‌وتووه ئه‌مه‌ت به ئه‌نقه‌ست نه‌کردووه و خێرا په‌نجه‌کانت له‌ژێر سمتی ده‌رهێناوه.
جا هه‌ر به ڕاستییش وابوو... ده‌ستت بێ هیچ مه‌به‌ستێک ده‌گه‌یشته ئه‌وێ، به‌ڵام کاتێ قنگی له‌سه‌ر داده‌نا، هه‌ستت به چێژێکی بێئه‌ندازه ده‌کرد، ئه‌گه‌رچی خێراش له‌ژێریت ده‌رده‌هێنا... هاوکات بیر له‌وه‌ش ده‌که‌یته‌وه، که تۆ جاران مه‌حاڵ بوو بوێریت گوته‌ی وا له دڵی خۆشتدا به که‌سێک بڵێیت، که‌چی ئه‌وه‌تا زۆر ڕاشکاوانه ئاڕاسته‌ی (سامان)ی ده‌که‌یت، ئه‌و (سامان)ه‌ی پێشتر له ڕووت نه‌ده‌هات له چاوه‌کانیشی بڕوانیت... ده‌گه‌یته ئه‌وه‌ی بڵێیت مرۆڤ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه شه‌رم ده‌کات، چونکه نه‌یزانیوه، یاخود زانیویه‌تی و بیری نه‌ماوه، که ده‌توانێت مردووی خۆی بهێنێته‌وه... هه‌موو ئه‌مانه بخه‌ره لاوه، به‌ڵام ده‌بێت کێ (ست ساماڵ)ی کوشتبێت...؟!
_ من کوشتم ڕیزێریڤ گیان.
_ تۆ...؟! چۆن...؟!
_ به چه‌قۆ... سکیم هه‌ڵدڕی.
_ چۆنت توانی...؟! ئێوه یه‌کترتان زۆر خۆش ده‌ویست... که‌م کوڕ و دایکی وه‌ک ئێوه‌م له ژیانمدا بینیوه، بۆیه ناتوانم باوه‌ڕ بکه‌م.
_ هه‌میشه ده‌مویست ئۆپه‌رچه‌نیتی (Opportunity ده‌رفه‌ت)ێکی باش بدۆزمه‌وه و به ئاسانی بیکوژم... ئه‌وه بوو دوای ئه‌و ماچه گه‌رمه ئێنزوزیازم (Enthusiasmحه‌ماس)ێکی سه‌یرم په‌یدا کرد، به ڕاده‌یه‌ک ده‌توت که‌سێکی دیکه‌م... نه‌مویست ئه‌و ئۆپه‌رچه‌نیتییه له ده‌ست خۆم بده‌م... خۆشبه‌ختانه‌ش له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی شێلمفرۆشێکدا چه‌قۆیه‌کی تیژم ده‌ست که‌وت و ئه‌تاک (Attack هێرش(م بۆ برد... له به‌رچاوی ئه‌و هه‌موو سپێکتاته‌ره ورگیم هه‌ڵدڕی.
_ ئه‌دی دوایی چۆن په‌شیمان بوویته‌وه...؟!
_ کوا په‌شیمان بوومه‌ته‌وه...؟! وتم په‌شیمان بوومه‌ته‌وه...؟!
_ نا، وات نه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌دی ئه‌وه نییه ده‌چیت بیهێنیته‌وه...؟!
قاقایه‌کی به‌رز لێ ده‌دات، به ڕاده‌یه‌ک قۆڵی له قۆڵت ده‌ترازێت و ڕووی ده‌که‌وێته دواوه... ئه‌م جووڵه‌یه‌ی هه‌مان ئه‌وه‌یانه، کاتێ له ستادیۆمه‌که لێیت ده‌بینی و پێی سه‌رسام ده‌بوویت... هه‌رکه تۆپه‌که له شێوه‌ی که‌وانێک، یان با بڵێین له شێوه‌ی په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌که‌وه ده‌هات، ئه‌م به خێراییه‌کی سه‌رسووڕهێن ڕووی لێ وه‌رده‌گێڕا و به هه‌مان خێراییش بۆی ده‌گه‌ڕایه‌وه... که‌س نه‌یده‌زانی چۆن به سنگ ده‌یگرته‌وه و ده‌یخسته ژێر قاچیه‌وه... له‌وێوه ئه‌تاک (Attackهێرش(ی ڕاسته‌قینه ده‌ستی پێ ده‌کرد... دایکی له خۆشییان هه‌ڵده‌ستایه‌وه و هه‌لهه‌له‌ی ده‌کێشا... ده‌یوت:
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|