
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆک ( 4 )
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
_ بڕۆ... بڕۆ... ئه‌و ئۆپه‌رچه‌نیتییه له ده‌ست خۆت نه‌ده‌یت... لێی ده... ورگی هه‌ڵدڕه.
که‌واته خه‌تای ئه‌م هونه‌ره‌ی (سامان) و ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی دایکی بووه، که تۆ هه‌موو جارێک ده‌ستت دوور له خواستی خۆت گه‌یشتووه‌ته ئه‌وێ و ئه‌ویش له‌سه‌ری دانیشتووه... به‌ڵام واز له‌مه بێنه... ئه‌وه (سامان) بۆچی قاقا لێ ده‌دات...؟! ئایا هه‌قی خۆت نییه به لاته‌وه سه‌یر بێت، که ئه‌وێک دایکی خۆی بکوژێت و دواییش بچێت بیهێنێته‌وه...؟! پێشت بڵێ ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌و له کوشتنه‌که‌ی په‌شیمانه...؟!
_ نا، به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌شیمان نیم.
_ ده‌توانی پێم بڵێیت بۆچی کوشتت و بۆچییش ده‌یهێنیته‌وه؟
_ کوشتم، چونکه ویستم ڕزگاری بکه‌م... ده‌زانم ئێستا ده‌پرسیت له چی ڕزگاری بکه‌م، بۆیه با له ئێستاوه وه‌ڵامت بده‌مه‌وه... من دایکمم له ژیان ڕزگار کرد... تۆ وا ده‌زانی ئه‌و زۆر ئاسووده ده‌ژییا و هیچ خه‌می نه‌ده‌خوارد، چونکه تۆ ته‌نیا له‌و ستادیۆمه ده‌تبینی و به چاوی نێریینه‌یه‌کیش لێیت ده‌ڕوانی، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژانه به قه‌ده‌ر دنیا خه‌فه‌ت و ئازاری ده‌چه‌شت... هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ده‌هاته ئه‌وێ... وتم تۆ به چاوی نێریینه‌یه‌ک له‌وت ده‌ڕوانی، بۆیه وات ده‌زانی ئاسووده‌یه... ڕه‌نگه له مه‌به‌ستم تێنه‌گه‌یت... تۆ له‌ودا به دوای ئه‌و شتانه‌دا ده‌گه‌ڕایت، که چێژیان پێ ده‌به‌خشییت و ئه‌مانه‌شت به ئاسانی له ژنێکی جوان و ناسکی وه‌کو ئه‌ودا ده‌ست ده‌که‌وت، بۆیه وات ده‌زانی ئه‌م خۆیشی وه‌کو تۆ له خۆی ده‌ڕوانێت... واته تۆ له ڕێگای ئه‌و شتانه‌وه ئه‌وت ده‌هێنایه به‌رچاو، که خۆتیان ئاسووده ده‌کرد و وات ده‌زانی ئه‌و له‌ناو ئه‌و ئاسووده‌ییه‌دا نغرۆ بووه، به‌ڵام هه‌ر من ده‌زانم چ ئازارێکی گه‌وره به‌رده‌وام ئه‌وی ده‌تلانده‌وه.
_ ئه‌گه‌ر وایه چۆن ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ تیمێک راببوێرێت...؟! ئایا چێژی له‌و رابواردنانه‌ی نه‌ده‌بینی...؟!
_ ڕه‌نگه سه‌ره‌تا هه‌ندێک چێژی بینیبێت، به‌ڵام دوایی کاتێ کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ئۆراڵ کۆنتراسێپتیڤ Oral Contraceptive به‌رێت، تووشی خه‌مۆکی بوو، بۆیه به‌رده‌وام ئه‌نتیدیپرێسنت Antidepressantی به کار ده‌هێنا، که ئه‌مه دایکمی خسته بارێکی زۆر دژواره‌وه.
ئه‌وساش سێ چوار جار له‌و ستادیۆمه گوێت له‌و دوو زاراوه‌یه بووبوو، به‌ڵام وات ده‌زانی ئه‌مانه‌ش وه‌کو ئه‌وانی دیکه هه‌ر پێوه‌ندییان به سپۆرته‌وه هه‌یه و تۆیه‌کی ڕیزێرڤ لێیان تێناگه‌یت... ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده له (سامان)ی ده‌پرسی، ئه‌و خێرا پێت ده‌ڵێت:
_ (ئۆراڵ کۆنتراسێپتیڤ) حه‌بی ڕێگرتنه له سکپڕبوون و (ئه‌نتیدیپرێسنت)یش حه‌بی دژی خه‌مۆکییه.
_ نازانم بڵێم چی، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی من ده‌مبینی، زۆر جوان و که‌شخه بوو... ده‌بێ دوایی ئه‌و شتانه‌ی تێدا ده‌رکه‌وتبێت.
_ وه‌کو پێم وتی تۆ له‌و شوێنانه‌ی ئه‌ودا ده‌گه‌ڕایت، که جوانی و ئاسووده‌ییان تێدا بوو، وه‌کو ماکیاژی ده‌موچاو و ستایلی قژی و جله‌کانی، به‌ڵام من ده‌متوانی ته‌نانه‌ت له‌و ستادیۆمه و له کاتی پێکه‌نین و هه‌لهه‌له‌کێشانیشیدا چینێکی ئه‌ستووری خه‌م و ناسۆر به سیمایه‌وه ببینم، که به ڕاستی ئه‌مه زۆر ئازاری ده‌دام.
_ باشه دایکت بۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کوڕه‌دا ده‌خه‌وت...؟! خۆ وه‌کو من بزانم ئێوه له ڕووی داراییه‌وه که‌موکوڕییتان نه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌تدا سیمای ته‌واو ده‌گۆڕێت و به تۆنێکی تووڕه‌وه ده‌ڵێت:
_ دایکی من له هه‌موو ژیانیدا له‌پێناوی پاره‌دا له‌گه‌ڵ هیچ پیاوێک نه‌چووه‌ته ناو جێگاوه... له که‌سی قه‌بووڵ ناکه‌م تۆمه‌تی وای بداته پاڵ.
ئینجا که‌مێک هێمن ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت:
_ ده‌زانم تۆ باوه‌ڕ ناکه‌یت وای کردبێت و پرسیاره‌که‌شت به‌و مه‌به‌سته نه‌کردووه، به‌ڵام........
نایه‌وێت قسه‌که‌ی ته‌واو بکات و هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ هه‌ڵده‌کێشێت... تۆ پێی ده‌ڵێیت:
_ من تێناگه‌م ئه‌مڕۆ چیم به سه‌ر هاتووه سامان... ئه‌وه‌نده ده‌زانم هیچ شتێک ئاسایی نایه‌ته به‌رچاوم.
_ ئاگام لێته ڕیزێرڤ گیان، بۆیه ناهه‌قت ناگرم، ئه‌گه‌ر هه‌رچی بڵێیت... خۆ که‌سێکی دیکه ئه‌و قسه‌یه‌ی بکردایه، ...........، ........
_ به‌ڵام تۆ ئێستاش به منت نه‌وت بۆچی دایکتت کوشت.
_ پێم وتی، به‌ڵام وا دیاره تۆ تێنه‌گه‌یشتوویت.
ماوه‌یه‌ک هه‌ردووکتان بێده‌نگ ده‌بن و دوایی ئه‌م خۆی ده‌ڵێت:
_ من پێم وتی به‌و مه‌به‌سته کوشتم تا له ژیان ڕزگاری بکه‌م... ڕاستییه‌که‌ی ئه‌و خۆی زۆر هه‌وڵی خۆکوشتنی ده‌دا، به‌ڵام سه‌ری نه‌ده‌گرت... تۆ نازانی چ ئازارێکی گه‌وره‌یه، کاتێ مرۆڤ له کوشتنی خۆیدا سه‌رکه‌وتوو نابێت... وه‌کو ئه‌وه وایه میوانێک ده‌یان جنێوی سووک و ناشیرین به خانه‌خوێیه‌که‌ی ده‌دات و پێی ده‌ڵێت من له تۆ که‌مترم، ئه‌گه‌ر یه‌ک ڕۆژی دیکه‌ت لا بمێنمه‌وه، که‌چی هه‌ر ئه‌وسا بۆ لای ده‌گه‌ڕێته‌وه... ئه‌وه‌ی هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌دات و سه‌رکه‌وتوو نابێت، هه‌میشه به شه‌رمه‌وه له ژیان ده‌ڕوانێت.
_ تۆ ئه‌مه چۆن ده‌زانیت...؟! ئایا هیچ جارێک هه‌وڵت داوه خۆت بکوژیت و سه‌ری نه‌گرتووه...؟!
_ به‌ڵێ، زیاتر له جارێکیش... ئه‌دی تۆ...؟!
_ من لاکه‌ی دیکه‌م کردووه... زۆرجار ده‌یان جنێوی سووکم به دایک و باوکم داوه و ماڵم جێ هێشتووه، به‌ڵام دوایی به ناچاری بۆ لایان گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
_ که‌واته تۆ هه‌رگیز بیرت له خۆکوشتن نه‌کردووه‌ته‌وه... ئه‌وانه‌ی ده‌توانن وه‌کو تۆ له ئاستی دایک و باوکیاندا بوه‌ستنه‌وه، پێویستییان به خۆکوشتن نابێت.
ئه‌گه‌رچی چاک له مه‌به‌ستی تێناگه‌یت، به‌ڵام وات لێ ده‌کات بیر له‌وه بکه‌یته‌وه، که تۆ هه‌ر به ڕاستی له هه‌موو ژیانتدا بۆ یه‌ک جاریش نه‌تویستووه خۆت بکوژیت، له کاتێکدا چه‌ند که‌س له بنه‌ماڵه‌ی ئێوه چ به لای دایکت و چ به لای باوکته‌وه خۆیان کوشتووه... ته‌نانه‌ت هه‌ندێک وایان ده‌زانی مردنه‌که‌ی باوکیشت ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵکو به ئۆتۆمۆبیله‌که‌یه‌وه خۆی له‌و لۆفانه‌دا هه‌ڵداوه‌ته خوارێ، به‌ڵام هاوڕێ نزیکه‌کانی ئه‌مانه‌یان به درۆ ده‌خسته‌وه... ده‌یانوت ئه‌گه‌ر به ته‌نیا بووایه، ڕێی تێ ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌و سۆزانییه‌کی ناسراوی له‌گه‌ڵدا بووه... ئه‌ویش به‌وه ده‌ناسرایه‌وه، که سۆزانییه‌کانی له هه‌موو شتێک خۆشتر ده‌ویست، بۆیه شتێکی ئاوایان به مه‌حاڵ ده‌زانی... (تابان)ی خوشکیشت چ ڕۆژی مه‌رگی باوکت و چ پێشتر و دواتریش هه‌وڵی ئاوای داوه و سه‌ری نه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام پێشبینیی ئه‌وه ده‌که‌یت، که ئه‌و ڕۆژێک هه‌ر دێت به په‌ت خۆی بخنکێنێت، یان هه‌ندێک ژه‌هری پشیله بخوات... بۆیه ده‌ڵێیت ژه‌هری پشیله و هیی شتێکی دیکه نا، چونکه ئه‌و هه‌ر له خۆیه‌وه شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ پشیله‌دا هه‌ڵگیرساندووه... زۆرجاریش گوتوویه‌تی:
_ هه‌ر ڕۆژێکه و من له داخی پشیله خۆم ده‌کوژم.
سه‌ره‌تا واتده‌زانی بۆیه هێنده ڕقی له‌و گیانداره‌یه، چونکه ئه‌و شێت و شه‌یدای مشکه، به ڕاده‌یه‌ک ماڵه‌که‌ی پڕ کردووه له ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌کانی مشک، به‌ڵام دوایی گه‌یشتیه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌مه‌شی ته‌نیا له ڕقی پشیله‌کانه، ئه‌گینا ئه‌و هه‌رگیز مشکیشی خۆش نه‌ویستووه... هه‌موو ئه‌و کونوکه‌له‌به‌رانه‌ی شار پێ ده‌زانێت، که ژه‌هریان لێ ده‌فرۆشرێت، به‌تایبه‌تی ژه‌هری پشیله... ڕۆژانه پشیله له کۆڵان و سه‌ربانی ماڵان و به‌ردووکانه‌کاندا ده‌مرن و لاشه‌یان بۆگه‌ن ده‌کات... دراوسێکان ئه‌گه‌رچی له هۆی مردنی ئه‌و هه‌موو پشیله‌یه تێناگه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆنه ڕاهاتوون... هه‌ر که‌سێک به سه‌ردان چووبێته ئه‌وێ، خێرا هه‌ستی پێ کردووه و لووتی خۆی توند توند گرتووه... ڕێستۆرانته‌که‌ی نزیک ماڵیان داخرا، چونکه له‌به‌ر بۆنی ئه‌و هه‌موو لاشه‌یه، که‌س بێزی نه‌ده‌هات له‌وێ نان بخوات... تۆ زۆر که‌م سه‌ردانی ده‌که‌یت... خۆ ئه‌وه‌نده‌ی له‌وێشیت ده‌م له نان و ئاو ناده‌یت... هه‌ندێجار به خۆت ده‌ڵێیت، که به هۆی دیمه‌نی مشک و بۆنی پشیله‌ی مردووه‌وه خوشکێک و خوشکه‌زایه‌کت له ده‌ست چووه... باشه ئه‌و چه‌ند جاره‌ی باوکتی هێناوه‌ته‌وه، ده‌بێت چی له‌و مشکانه کردبێت...؟! ئه‌و دوژمنی مشک و جرج بوو، به بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری پشیله‌کانیش بێت... ڕاستییه‌که‌ی ئه‌و ڕقی له بۆنیان بوو، نه‌وه‌ک له خۆیان... به‌و لووته هه‌ستیاره‌ی ده‌یتوانی بۆنی هه‌موو گیاندار و بێگیانێک بکات، ته‌نانه‌ت له ده‌ستی ده‌هات بۆنی ئه‌و شتانه‌ش بکات، که مرۆڤ هه‌رگیز باوه‌ڕی نه‌کردووه بۆنیان هه‌بێت، به‌ڵام له هه‌موویان زیاتر به بۆنی پشیله و مشک تێکده‌چوو... ده‌سته‌کانی ده‌له‌رزین و چاوه‌کانی شله‌یه‌کی سه‌یریان پێدا ده‌هاته خوارێ... ده‌یوت ئه‌و دوو گیانداره ئه‌گه‌ر له هه‌موو شتێکدا له یه‌کتر جیاواز بن، ئه‌وا له بۆندا وه‌کو یه‌ک وان... به‌ڵێ، هه‌مان بۆن به بێ جیاوازی له هه‌ردووکیان دێت... زوو زوو ئه‌م قسه‌یه‌ی به گوێی ئێوه‌دا ده‌دا... له بیرته ئێواره‌یه‌کیان دایکت ماسیی له فڕندا سوور ده‌کره‌وه، که ئه‌مه خۆشترین خواردنی باوکت بوو، نه‌ک له‌به‌ر تامی، به‌ڵکو له‌به‌ر بۆنی، چونکه وه‌کو خۆی ده‌یوت بۆنی ماسی نه‌ک هه‌ر خۆشترین بۆنه، به‌ڵکو ده‌توانێت بۆنه ناخۆشه‌کانیش له‌ناو ببات... هه‌ر بۆیه به‌و بۆنه گه‌شبین ده‌بوو... له ده‌رگای حه‌وشه‌وه به ده‌م چڕینی گۆرانییه‌وه ده‌چووه ناندین، به‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌رنج له دیمه‌نی ماسییه‌که بدات و له نزیکه‌وه بۆنه‌که‌ی هه‌ڵمژێت... له‌وێ شتێکی زۆر سه‌یر ڕووی دا، که چ تۆ و چ (تابان)ی خوشکیشت واقتان وڕما... سه‌ره‌تا هیچ له‌وه تێنه‌گه‌یشتن چۆن ئاوا له‌پڕ باوکتان له‌وپه‌ڕی هێمنی و دڵخۆشییه‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی تووڕه‌یی و بێزارییه‌وه گۆڕا... به قژ دایکتانی بۆ ژووری نووستنه‌که‌یان ڕاکێشا، که ئێوه ژووری زۆرانبازییتان پێ ده‌وت... ئه‌وسا تۆ خۆت، ئینجا نازانی (تابان)یش، گوێت لێ بوو به دایکتی وت:
_ ڕه‌فعه‌تی حه‌سیب به‌گ...؟!
دایکت قیژاندی:
_ ڕه‌فعه‌تی حه‌سیب به‌گی چی...؟! تۆ خه‌ونت دیوه...؟!
_ بۆنی ئه‌و له گیانت دێت.
دوایی دایکت پێی وت، که ژنه‌که‌ی (ڕه‌فعه‌ت) حه‌فته‌ی پێشوو کاتێ بۆ ئاهه‌نگێک چووه، ئه‌م جلانه‌ی ئه‌وی قه‌رز کردووه... له‌مه‌وه باوکت هه‌ندێک هێمن بووه‌وه و وتی:
_ مه‌حاڵه لووتی من به هه‌ڵه‌دا بچێت.
له هه‌مووی سه‌یرتر باوکت زۆرجار به (ڕه‌فعه‌ت پشیله) ناوی ئه‌و پیاوه‌ی ده‌هێنا... تۆ هه‌رگیز له‌وه تێنه‌ده‌گه‌یشتیت، چونکه نه بیچمی له پشیله ده‌چوو و نه هیچ شتێک ئه‌وه‌ی ده‌رده‌خست، که ئه‌و پیاوه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پێوه‌ندیی به‌و گیانداره چڕنووکتیژه‌وه هه‌بێت... هه‌رچۆنێ بێت (تابان) له دوای مردنی باوکته‌وه خووی دایه به‌خێوکردنی مشک و دژایه‌تیی پشیله‌وه... ڕه‌نگه ئه‌و مردووانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌سته‌کانیان گۆڕابێت، ئه‌گینا باوکت چۆن توانیوویه‌تی له ماڵی (تابان)دا هه‌ڵبکات...؟! ده‌کرێت بڵێیت (سامان) باسی ئه‌وه‌ی بۆ کردیت، به‌ڵام تۆ ئه‌وسا به‌رگه‌ی بیستنی ئه‌و شتانه‌ت نه‌ده‌گرت، بۆیه نه‌تده‌توانی گوێی لێ بگریت... به‌هه‌رحاڵ هه‌تا دێت زیاتر باوه‌ڕ به هێنانه‌وه‌ی مردوو ده‌هێنیت... یاخود به مانایه‌کی ڕاستتر بۆ دۆخی جارانی خۆت ده‌گه‌ڕێیته‌وه، ئه‌و دۆخه‌ی تێیدا زانیوته مرۆڤ وه‌ک چۆن نان ده‌خوات، ئاو ده‌خواته‌وه، پێده‌که‌نێت و فرمێسک ده‌ڕێژێت، ئاوایش ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو مردووی خۆی بێنێته‌وه، به مه‌رجێ ئه‌و که‌سه وه‌کو باوکی (سامان) به شێوه‌یه‌کی نایاسایی گیانی له ده‌ست نه‌دابێت... ئه‌وه‌تا (سامان) خۆیشی له خه‌یاڵێکی قووڵدا ڕۆ چووه... بێگومان ئه‌ویش بیر له هێنانه‌وه‌ی دایکی ده‌کاته‌وه... تۆ له‌و زیاتر بۆ بینینی به په‌رۆشیت... ئاخۆ شێوه‌ی له‌چاو ئه‌وسادا چه‌ند گۆڕا بێت...؟! ئایا ڕووه خۆشه‌که‌ی و تۆنه دڵگیره‌که‌ی ده‌نگی وه‌کو خۆیان ماون...؟! ئه‌رێ هه‌مان جلی جارانی پۆشیوه...؟! باشه تۆ ده‌ناسێته‌وه...؟! هه‌موو ئه‌مانه بخه‌ره لاوه، به‌ڵام ئایا سه‌یر نییه کوڕێک دایکی خۆی ده‌کوژێت و ده‌چێت ده‌شیهێنێته‌وه...؟! ئه‌مه‌ش به‌هه‌رحاڵ، که‌چی ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ک له کوشتنی په‌شیمان نییه... ئه‌مه ئه‌و نهێنییه‌یه، که تا ئێستا له تۆی نه‌گه‌یاندووه، یاخود تۆ نه‌تتوانیوه لێی تێبگه‌یت... من ده‌زانم ئه‌وه‌ی سه‌ری له تۆ شێواندووه، ئه‌وه‌یه، که ئه‌م له لایه‌ک ده‌ڵێ بۆیه دایکی کوشتووه، چونکه به به‌ڵگه‌وه بۆی ده‌رکه‌وتووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیمدا ڕایبواردووه، که‌چی له لایه‌کی دیکه به لایه‌وه ئاساییه ڕایبواردبێت، به‌ڵکو ته‌نیا به‌وه تێکچووه، که ئه‌م په‌نای بۆ ئۆراڵ کۆنتراسێپتیڤ OralContraceptive بردووه و ئه‌نجام تووشی خه‌مۆکی بووه، بۆیه به‌رده‌وام ئه‌نتیدیپرێسنت Antidepressant ی به کار هێناوه... بێگومان تۆ له ده‌رفه‌تێکدا هه‌موو ئه‌مانه‌شی لێ ده‌پرسیت، به‌ڵام له‌وساوه سیمای کچ و کوڕێک ده‌که‌ونه به‌ر دیده‌ت و هه‌ر زوو له‌ناو ئه‌و حه‌شاماته‌شدا لێت ون ده‌بن... ئه‌مه ته‌واو سه‌رنجت ڕاده‌کێشێت... ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌ندێک واز له (سامان) بێنیت و به دوای ئه‌واندا بگه‌ڕێیت، ئه‌وه دوور نییه بیاندۆزیته‌وه... لێره، له نزیک ئه‌و مناره‌یه شته‌کان له‌سه‌ر شێوازی خه‌ون ده‌جووڵێن... زوو ون ده‌بن و خێراش ده‌رده‌که‌ونه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌ی جیاواز... به لای چه‌پدا ئاوڕ بده‌ره‌وه و بڕوانه لای گومبه‌زه‌که... به‌ڵێ، ئه‌وه‌تا خۆیانن... نا، به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبوویت... (ڤیان) و (دلاوه‌ر)ن و قۆڵیان له قۆڵی یه‌کتر هه‌ڵکێشاوه... وا له‌وێوه به‌ره‌و مناره هه‌نگاو ده‌نێن... ترسی ئه‌وه‌ت هه‌یه (سامان)ت لێ ون ببێت، ئه‌گینا هه‌ر ئێستا دوایان ده‌که‌ویت و پێیان ده‌گه‌یته‌وه... ئاخر له پاش ئه‌و ڕووداوه‌وه هه‌رگیز جورئه‌تت نه‌کردووه له خه‌یاڵی خۆشتدا لێیان نزیک بکه‌ویته‌وه، به‌ڵکو له‌وێش هه‌ر خۆیان لێ ده‌شاریته‌وه... زۆر پرسیاری دیکه‌ت ماون له (سامان)یان بکه‌یت و ده‌شته‌وێت (ست ساماڵ)ی دایکی ببینیت، کاتێ ده‌یهێنێته‌وه، ئه‌گینا پێت باشه بچیته لایان... (سامان) له‌وساوه وه‌ک په‌یکه‌ر له شوێنی خۆی وه‌ستاوه و جووڵه ناکات... وای بۆ ده‌چیت دوای ئه‌وه‌ی پێت وت بۆچی دایکی له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕانه‌دا ڕایبواردووه، خۆ ئه‌وان له ڕووی داراییه‌وه که‌موکوڕییان نه‌بوو؛ ئه‌م زۆر تێکچووه... تۆ تازه جێی ناهێڵیت، به‌ڵام هیوا ده‌خوازیت له‌وێ (ڤیان) و (دلاوه‌ر)یش بدۆزیته‌وه، ئه‌گه‌رچی سوور ده‌زانیت (ڤیان) ناتوانێت قسه‌ت له‌گه‌ڵدا بکات، چونکه ماوه‌که‌ی ته‌واو بووه، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت (دلاوه‌ر) ئاشت ده‌که‌یته‌وه و زۆر شتی تێده‌گه‌یه‌نیت، که پێشتر نه‌یزانیون... خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستیت ده‌وێت له (ڤیان) ناگیرێت، که نه‌یه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵدا بکات... پێت خۆش بێت یان نا، به هۆی تۆوه خوێنی ڕژا... به‌ڵێ، کوشتنه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی تۆوه... بۆچی ئاوا سه‌یر لێم ده‌ڕوانیت...؟! ده‌ستمان پێ کرده‌وه...؟! دیسان ده‌ته‌وێت نکووڵیی لێ بکه‌یت و له‌سه‌ر خۆتی لابه‌ریت...؟! به‌ڵام ئێستا له هه‌ر کاتێکی دیکه جیاوازه... نا‌توانیت گوێم لێ نه‌گریت... وا من له نووکه‌وه ئه‌و چیرۆکه‌ت بیر ده‌خه‌مه‌وه، که پێشتر هه‌رچه‌ند هه‌وڵم دابێت بیرتی بخه‌مه‌وه، لێم تووڕه بوویت و نه‌تویستووه بیبیستیت، به‌ڵام ئیتر نا‌توانیت له‌ژێر ده‌ستم ده‌رباز ببیت... من بۆت ده‌گێڕمه‌وه و تۆش ویژدانی خۆت بکه به دادوه‌ر... ئه‌وسا بزانه کێ به بکوژی ئه‌و کچه داده‌ندرێت... یه‌که‌مجار که له‌گه‌ڵ باوکه باخه‌وانه‌که‌ی هاته ماڵتان، ته‌مه‌نی حه‌وت هه‌شت ساڵ بوو... وا باشتره بڵێم هاته ناو باخه‌که‌تان، چونکه ئه‌و هه‌رگیز ناو چیمه‌ن و دره‌خته‌کانی جێ نه‌ده‌هێشت و قاچی نه‌ده‌خسته هه‌یوان... له‌وێش ته‌نیا یاریی له‌گه‌ڵ زینده‌وه‌ره‌کاندا ده‌کرد، وه‌ک بڵێی له‌و ڕێگایه‌وه ویستبێتی پێتان بڵێت له‌م ماڵه گه‌وره‌یه‌تان هه‌ر ئه‌و زینده‌وه‌ره ورد وردانه گیانیان له‌به‌ره و هه‌ر ئه‌مانه‌شم به لاوه گرنگن، که خۆتان نه ده‌یانبینن و نه ده‌یانناسن... هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌کانی کۆ ده‌کرده‌وه... چمکی عه‌زییه‌که‌ی هه‌ڵده‌بڕی... دانه دانه ده‌یخستنه ناو ئه‌و چاڵه‌ی له عه‌زییه‌که‌یدا دروستی کردبوو... ئه‌وسا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی عه‌زییه‌که‌یدا هه‌تا نزیک ناو‌کی ده‌رده‌که‌وت... دایکی له ماڵه‌وه قژی بۆ داده‌هێنا و له دواوه وه‌ک کلکی ئه‌سپ به قردێله‌یه‌کی سوور بۆی ده‌به‌ست، به‌ڵام نه مایۆ و نه بیجامه‌ی له‌به‌ر ده‌کرد، چونکه نه‌یده‌زانی ئه‌م له‌وێ خه‌ریکی هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌کان ده‌بێت و ئاوا گیانی ده‌رده‌که‌وێت... سه‌رنجت له شه‌نتووزی ده‌دا، که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له هێلکه‌شه‌یتانۆکه ده‌چوو... ئه‌و دیمه‌نه بۆ کوڕێکی حه‌وت هه‌شت ساڵانی وه‌ک تۆ سه‌رنجڕاکێش بوو... (ڤیان) له شوێنێکدا هه‌موویانی ڕۆ ده‌کرد... دوای که‌مێک کرمی نه‌رم و لینج ((سه‌ره‌تا به چاو ده‌تزانی وه‌هان، ئه‌گینا بێزت نه‌ده‌هات ده‌ستیان لێ بده‌یت))، له‌و قاوغه سپییانه ده‌هاتنه ده‌رێ... ڕه‌نگیان له پێستی شه‌بزووزت ده‌چوو و به شێوه‌یه‌کی سه‌یر له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه ده‌خشین... ئه‌و دوو شاخه‌ی سه‌ریان له‌گه‌ڵ خشیندا ده‌له‌رینه‌وه... نه‌تده‌زانی بۆچی هه‌وه‌ست ده‌بزووا... هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌کردی بیانگریت و بیانخه‌یته سه‌ر له‌پته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ترسان و ده‌چوونه‌وه ناو قاوغه‌کانیان... باوکی له‌ناو دره‌خته‌کان خه‌ریکی ئیش بوو و (دلاوه‌ر)ی کوڕیشی به‌رده‌ستیی ده‌کرد... هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌کان ختووکه‌ی ناوله‌پیان ده‌دایت... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (ڤیان) دوای ڕۆکردنیان، عه‌زییه‌که‌ی داده‌دا‌یه‌وه، به‌ڵام هێشتا دیمه‌نی ڕانه ڕووته‌کانی و شه‌نتووزی له به‌رچاوت ون نه‌ده‌بوون... سه‌ری ده‌هێنایه پێشه‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌رنج له‌و کرمه نه‌رم و لینجانه بدات، کاتێ له‌ناو ئه‌و قاوغه سپییه‌دا دێنه ده‌رێ، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز سه‌ریان ده‌رنه‌ده‌هێنا... پێی ده‌وتی:
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|