
05-28-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆک ( 6)
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
به‌ڵێ، تۆ ئێستا له‌ناو قاوغێکدایت... ئه‌گه‌ر نه‌یه‌یته ده‌رێ، ئه‌وا له‌وێ ڕه‌ق ده‌بیته‌وه... له‌ناو ئه‌و سه‌رسامی و ترسه‌دا زه‌نده‌قت ده‌چێت... له هه‌ر کاتێکی دیکه زیاتر هه‌ست ده‌که‌یت، که نه‌وه‌ی یه‌کێک له ئه‌ندازیار و شاگرده‌که‌یت، چونکه ئه‌وه‌تا هه‌مان چاره‌نووس دووباره ده‌بێته‌وه... ئه‌گه‌ر شاگرده‌که توانیی له ده‌رگای دووه‌م بێته ده‌رێ و سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا تۆ وه‌ک ئه‌و چانسی ده‌ربازبوونت نییه، بۆیه ده‌بێت وێنه‌ی ئه‌ندازیاره‌که، به‌ڵام به هه‌ندێک جیاوازییه‌وه بمریت... چاوه‌ڕێیش نه‌که‌یت به مۆڵه‌ت بگه‌ڕێیته‌وه، چونکه تۆ که‌ست نه‌ماوه بتهێنێته‌وه... خوشکێکی شێتت هه‌یه و له‌به‌ر مشک و پشیله ئاگای له دنیا بڕاوه... هاکه ئه‌ویش ژه‌هری پشیله‌ی خوارد و ئه‌م دنیایه‌ی جێ هێشت...!! هه‌تا له ژیانیشدایه، له باوکت زیاتر که‌سی دیکه ناهێنێته‌وه... ئه‌رێ مادام ئێستا لای (تابان)ین، با هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین... تۆ له ڕێگای قوڕه‌وه له پیاوێکی نه‌ناسراودا ده‌گه‌ڕایت و ده‌تویست بیدۆزیته‌وه، چونکه وات ده‌زانی ئه‌و پیاوه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دایکتدا هه‌یه... وایه...؟! ده‌ڵێی ((به‌ڵێ))... زۆر چاکه... نه‌تتوانی بیدۆزیته‌وه و کۆڵت دا... ئه‌مه‌شیان ڕاسته... ئایا به دووری ده‌بینیت (تابان)ی خوشکیشت، به حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌ویش نه‌وه‌ی یه‌کێک له ئه‌ندازیار و شاگرده‌که‌یه؛ بیرێکی له‌م چه‌شنه‌ی تۆی کردبێته‌وه...؟! وتت: ((نا))... ده‌ی زۆر باشه... ئه‌رێ ناشێت ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان تارماییی ژنێکی له باوکتدا به‌دی کردبێت، بگره به دواشیدا گه‌ڕابێت...؟! شتێکی دیکه‌م پێ بڵێ ڕیزێرڤ... ئه‌وه بۆچی (تابان) وا ته‌مه‌نی له چل نزیک ده‌بێته‌وه و دایکی منداڵێکی حه‌وتساڵانه، که‌چی به‌رده‌وام خۆڵ ده‌خوات...؟! ئه‌و پێوه‌ندییه چییه هه‌ر یه‌ک له ئێوه، به‌ڵام به شێوازی جیاواز له‌گه‌ڵ خۆڵدا هه‌تانه...؟! ئه‌مانه هه‌ر پرسیارن و به‌س، ئه‌گینا تۆ له ژیاندا نه‌ماویت، هه‌تا زمانت مابێت و وه‌ڵامی منی پێ بده‌یته‌وه... ته‌نیا ڕابردووت بیر ده‌خرێته‌وه و له تواناشتدا نییه نکووڵی له کرداره‌کانت بکه‌یت... ئه‌مه حاڵی هه‌ر که‌سێکه، که ده‌مرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت... ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت، که تۆ به ڕێگایه‌کی زۆر جیاواز مردیت، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌شت مه‌حاڵه... تۆ له‌ناو هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌یه‌کدا گیانت سپارد... ده‌زانم ئه‌مه شتێکی یه‌کجار زۆر بێمانایه، یاخود با بڵێین گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌قڵی منداڵی و له یاریی منداڵانیش ده‌چێت، که مرۆڤێک به‌و هه‌موو زلییه‌ی خۆیه‌وه له‌ناو قاوغی کرمدا بمرێت، به‌ڵام بیرت نه‌چێت هه‌ر ئه‌و شته بێمانایانه‌ن کاتێ دزه ده‌که‌ن، که‌س نازانێت چۆن ئاوا خێرا به دنیادا بڵاو ده‌بنه‌وه... هه‌تا زیاتریش خه‌ڵک باوه‌ڕیان پێ بهێنن و ئاماده بن به‌رگرییان لێ بکه‌ن، پتر ده‌چنه باری جیدییه‌ته‌وه و که‌متر سیمای یاریی منداڵانیان پێوه دیار ده‌مێنێت... (سیروان فه‌رید)ی هاوڕێت (یان ڕه‌نگه ناوێکی دیکه‌ی نزیک له‌وه‌ی هه‌بووبێت، به‌ڵام تۆ له‌م حاڵه‌ی ئێستاتدا وات بیر بکه‌وێته‌وه)؛ ده‌یگوت بیرۆکه‌ی به‌هه‌شت بۆ ئه‌و کاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، که منداڵ له سکی دایکیدا بووه... بێخه‌م ژیاوه و تامی نیگه‌رانیی نه‌چه‌شتووه... زۆر به ئاسانی له ڕێگای وێڵداشه‌وه خۆراکی پێ گه‌یشتووه... به‌ڵام ئێمه باسی گۆڕانی سیمای منداڵانه‌ی بیرۆکه‌کان ده‌که‌ین ڕیزێرڤ... ئه‌وه‌ی ئه‌و سیمایه‌ش ده‌گۆڕێت، یان به مانایه‌کی دیکه ئه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه له یارییه‌کی ساده‌ی منداڵانه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ستیار و گرنگی گه‌ورانه‌وه ده‌گۆڕێت، خوێنه... به‌ڵێ، ڕژانی دڵۆپێک خوێن به‌سه، هه‌تا ئه‌و حه‌ماسه جۆش بستێنێت و سارد نه‌بێته‌وه... کێ ده‌یوت ڕۆژێک له ڕۆژان (ڤیان) دێته‌وه...؟! به‌ڵام ئه‌وه‌تا برای هێناویه‌تیه‌وه و وا ده‌شیگه‌ڕێنێته‌وه... خۆت چاک ده‌زانیت بۆچی ئێستا له ڕێگای خوێنه‌وه ئه‌و کچه‌ت بیر ده‌خه‌مه‌وه... خوێنیش هه‌ر خوێنه، جا هیی په‌ڕه‌سێلکه بێت یان هیی کونه‌په‌پوو وه‌کو له چیرۆکی (خوێنی کونه‌په‌پوو)ی یه‌کێک له هاوڕێکانی منداڵیتدا خوێندووتته‌وه... خوێن هیی پاکیزه بێت یان هیی سۆزانی، هیچ جیاوازییه‌کی نییه... خوێنه و وه‌ک دۆی داده ڕژاوه... هه‌ر ئه‌و هاوڕێ چیرۆکنووسه‌ت جارێکیان پێی وتی: ((ئه‌و باسه‌ى به خوێن ده‌ست پێ ده‌کات، به چاوپۆشین له‌وه‌ی خوێنى کێیه و به چ مه‌به‌ستێک رژێنراوه، زۆر درێژه ده‌خايه‌نێت... هه‌زاران لقی لێ ده‌بێته‌وه...))... به‌ڵام تۆ چاک ده‌زانی خوێنی (ڤیان) کێ ڕشتی و به چ مه‌به‌ستێکیش ڕژێنرا، بۆیه ناهێڵم لق‌وپۆپی لێ ببێته‌وه... ئێستا ئه‌گه‌ر زمانت پێ ببه‌خشم، تا تینت تێدایه هاوار ده‌که‌یت: ((من نه‌مکوشتووه... من نه‌مکوشتووه))، به‌ڵام تۆ مافی قسه‌کردنت نییه و ده‌بێت ته‌نیا گوێ بگریت... به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ ئه‌گه‌ر ددانت به گوناهی خۆتدا نا، من زمانت پێ ده‌به‌خشمه‌وه... ده‌زانم هه‌موو تاوانه‌که ناکه‌وێته ئه‌ستۆی تۆوه، به‌ڵکو که‌سانی دیکه‌ش تێیدا به‌شدارن، به‌ڵام با بزانین تۆ چه‌ندت به‌ر ده‌که‌وێت......
باشه ئه‌وه بۆچی کاتێ باسی خوێنی سۆزانیم کرد، تۆ ئاوا زیاتر په‌شۆکایت...؟! ئه‌رێ تۆ ئێستاش پێت وایه (ڤیان) بۆیه کوژرا، چونکه سۆزانی بوو...؟! ئایا کاتێ مردووه‌کان بۆیان هه‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه، سۆزانییه‌کان ده‌بنه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ مرۆڤ، با ئه‌وانه دایک، خوشک، هاوسه‌ر و کچی خۆیشی بن...؟! خۆ ئاگات لێ بوو (سامان) چۆن باسی دایکی ده‌کرد...؟! ئێستاش که له شوێنی خۆی وه‌ک مناره وه‌ستاوه و نابزوێت، ئه‌وا ده‌شێت بیر له هێنانه‌وه‌ی دایکی بکاته‌وه، یان ڕه‌نگه ئه‌ویش وه‌ک تۆ مردبێت و زمانی لێ سه‌ندرابێته‌وه... بیرت نه‌چێت ئێره لای مناره‌یه و سنووری نێوان زیندوو و مردوو تاڵه‌موویه‌که... لێره‌دا ناکرێت به سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌دا باز هه‌ڵبده‌م، که ئاخۆ باوکه باخه‌وانه‌که‌ی (ڤیان) ده‌یزانی مرۆڤ بۆی هه‌یه مردووی خۆی بێنێته‌وه...؟! ئایا کوژرانی (ست ساماڵ) به ده‌ستی (سامان)ی کوڕی و کوژرانی (ڤیان) له‌سه‌ر قسه‌ی باوکی هه‌مان مه‌به‌ستیان له پشته‌وه بووه...؟! بۆیه ده‌ڵێم: ((له‌سه‌ر قسه‌ی باوکی)) و ناڵێم ((به ده‌ستی باوکی))، چونکه (ڤیان) به خه‌نجه‌ری ئامۆزاکه‌ی کوژرا... ئه‌و کوڕه کاتێ ده‌یه‌وێت ڕوو له شاخ بکات و چه‌ک هه‌ڵبگرێت، مامی پێی ده‌ڵێت مادام ئه‌و ده‌چێته ده‌ره‌وه، با به ده‌ستی خۆی ئامۆزاکه‌ی بکوژێت، که بووه‌ته سۆزانییه‌ک و له سه‌رتاپێی شاردا ده‌نگی داوه‌ته‌وه... ئه‌ویش وه‌ک یه‌که‌مین چالاکیی شۆڕشگێڕانه ورگی هه‌ڵده‌دڕێت... تۆ له‌وه دڵنیایت (دلاوه‌ر) زانیویه‌تی، که مرۆڤ بۆی هه‌یه مردووی خۆی بێنێته‌وه، نه‌وه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا لێره ده‌یبینیت قۆڵی له قۆڵی خوشکه‌که‌ی هه‌ڵکێشاوه و بۆ مناره‌ی ده‌باته‌وه، به‌ڵکو ئه‌وساش به شێوه‌یه‌ک له‌باره‌ی خوشکه‌که‌یه‌وه ده‌دوا، که به لای تۆوه زۆر سه‌یر بوو... باوکیشی به‌رده‌وام پێی گوتووه، که با به ده‌ستی خۆی ورگی خوشکه‌که‌ی هه‌ڵبدڕێت، به‌ڵام ئه‌م گوێی لێ نه‌گرتووه... ئه‌ویش پێی گوتی، که (ڤیان) سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ باوکتدا پێوه‌ندیی دامه‌زراندووه و دواتر پیاوی دیکه‌ی ناسیوه... هیچ له‌وه تێنه‌ده‌گه‌یشتی ئه‌وانه چۆن و که‌ی و له کوێ به یه‌کتر گه‌یشتوون، له کاتێکدا تۆ ئه‌وه‌نده هه‌وڵت ده‌دا ته‌نیا جارێک له به‌رده‌گای خۆیاندا بیبینیت و سه‌ری نه‌ده‌گرت... سه‌ره‌تا پێوه‌ندییه‌که‌یان ئاسایی بووه، به‌ڵام وه‌ک دوایی ده‌رکه‌وت باوکت چێژی له هیچ ژنێک نه‌بینیوه، ئه‌گه‌ر سۆزانی نه‌بووبێت، بۆیه هه‌ر خۆی پاڵی به (ڤیان)یشه‌وه ناوه ئه‌و ڕێگایه بگرێت... (دلاوه‌ر) ده‌یوت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوشکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ بێ‌ژمار پیاودا چووه‌ته سه‌ر جێگا، به‌ڵام هه‌ر دڵی به تۆوه‌یه و هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژانه‌ی بیر ناچێته‌وه، که له‌ناو هێلکه‌شه‌یتانۆکه‌کاندا بۆت له‌سه‌ر پشت ڕاده‌کشا... هه‌میشه هیوای خواستووه بۆ تۆ بگه‌ڕێته‌وه... پێی وابووه ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می منداڵی، که له هه‌ر شتێکی دیکه زیاتر بۆی به په‌رۆشه... ده‌تزانی که تۆش هه‌مان هه‌ستت له ئاستی ئه‌ودا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناهێڵێت بڕیارێکی ئاوا بده‌یت، ته‌نیا ئه‌وه‌یه، که ئه‌و له‌گه‌ڵ باوکتدا خه‌وتووه... تۆش به‌و لووته هه‌ستیاره‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بتوانی هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی دیکه له بیر خۆت ببه‌یته‌وه، که له‌گه‌ڵیدا ڕایانبواردووه، به‌ڵام سوور ده‌زانی ناتوانی دیمه‌نی باوکت له به‌رچاوت لاببه‌یت و بێگومان ئه‌و بۆنه‌ی ئۆقره‌ت لێ ده‌بڕێت... ئه‌مه‌ش مانای وایه باوکت له هه‌ر جووڵه و بیرکردنه‌وه و ئاره‌زوویه‌کتدا بوونی هه‌یه، بگره له‌گه‌ڵتدا هاوبه‌شه... له کاتی نانخواردن، خۆشتن، پیاسه‌ی ئێواران و ده‌ستبازیی سه‌ر ته‌ختی نووستندا له‌گه‌ڵتاندایه و لێتان جیا نابێته‌وه... هه‌ستێکی ئاواش به‌سه، هه‌تا مرۆڤ به‌رگه‌ی نه‌گرێت و خۆی بکوژێت... له‌مه‌شه‌وه بۆت ده‌رکه‌وت بۆچی ئه‌و هه‌موو که‌سه به درێژاییی مێژووی بنه‌ماڵه‌که‌تان، که ڕوون نییه له ئه‌ندازیاره‌که‌وه درێژ ده‌بێته‌وه، یان له شاگرده‌که‌وه؛ خۆیان کوشتووه، تومه‌ز ئه‌و شێتییه پشتاوپشت له‌گه‌ڵتاندا هاتووه... به‌ڵێ، چاک ده‌تزانی بۆنی باوکت به سه‌ر جه‌سته و هه‌ناسه‌کانی (ڤیان)ه‌وه نابڕێته‌وه و هێنده‌ی دیکه ژیانت لێ تاڵ ده‌کات... تۆ به‌رده‌وام ئه‌و گوناهه‌ت خستووه‌ته ئه‌ستۆی لووتته‌وه، وه‌ک بڵێی ئه‌و لووته به که‌سێکی دیکه‌وه بێت، نه‌وه‌ک به خۆته‌وه، یان ڕه‌نگه ویستبێتت وا باوه‌ڕ به خۆت بهێنیت، که لووتت خواوه‌ندێکه، له‌سه‌ره‌وه فه‌رمان ده‌رده‌کات و تۆ له خواره‌وه جێبه‌جێی ده‌که‌یت... به‌ڵام له‌و ڕێگایه‌وه هه‌وڵت داوه پاساو بۆ گوناهه‌کانت بێنیته‌وه... تۆ ناتوانی به‌م شتانه من بخه‌ڵه‌تێنیت... ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زمانت پێ بده‌مه‌وه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌که‌م قسه‌تدا داوای لێبوردن له (ڤیان) بکه‌یت:
_ تکام وایه لێم ببووریت... من هه‌ڵه بووم.
_ نا، پێویست ناکات داوای لێبوردن بکه‌یت ڕیزێرڤ گیان... من وه‌ک پێم گوتی له تۆ دڵگران نیم، به‌ڵام نازانم بۆچی هێنده به‌وه تێکده‌چم، کاتێ خه‌ڵک وا ده‌زانن دایکم له‌پێناوی پاره‌دا ڕایبواردووه... که‌مێکی دیکه ده‌یهێنمه‌وه و خۆت هه‌موو شتێکی لێ بپرسه... با هه‌ر خۆیشی پێت بڵێت، که من بۆچی ئه‌وم کوشتووه.
ناته‌وێت پێی بڵێیت له‌گه‌ڵ ئه‌وت نییه... دوودڵی له‌وه‌ی ئاخۆ باسی (ڤیان)ی بۆ بکه‌یت، یان نا... ئه‌ویش هه‌ر ده‌ڵێی له خه‌وێکی قووڵدا به ئاگا هاتووه‌ته‌وه، وا به سه‌رسووڕمانه‌وه له ده‌وروبه‌ری خۆی ڕاده‌مێنێت... دیسان قۆڵ به قۆڵتدا ده‌کاته‌وه و به‌ره‌و مناره‌ت ده‌بات... ئه‌مه زیاتر ده‌تترسێنێت... ناهه‌قت نییه، ئه‌گه‌ر وا بزانیت مردوویت... تاکه جیاوازییشت له‌گه‌ڵ مردووه‌کانی دیکه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌یه، که تۆ مردووێکی به ئاگایت... (سامان) له‌ناکاو لێت ده‌پرسێت:
_ تۆ کێ له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌هێنیته‌وه ڕیزێرڤ...؟!
ئه‌سته‌مه وه‌ڵامی پرسیارێکی ئاوا بده‌یته‌وه، چونکه هیچ شتێکت لا ڕوون نییه... ئایا تۆ زیندوویت، یان مردوو...؟! ئایا ده‌توانیت ئه‌و که‌سانه‌شت بێنیته‌وه، که له‌ناکاو سه‌ریان هه‌ڵگرتووه...؟! ئایا بۆت هه‌یه یه‌کێک له ئه‌ندازیاره‌که و شاگرده‌که بێنیته‌وه...؟! یان هیچ نه‌بێت بزانیت ژنن یان پیاو و کامیان داپیره‌گه‌وره‌ت یان باپیره‌گه‌وره‌ته...؟!
(سامان) له‌ناو ئه‌و خه‌ڵکه جێت ده‌هێڵێت و به چه‌ند هه‌نگاوێک ده‌گاته ده‌رگای یه‌که‌می مناره‌که... له‌وێ ون ده‌بێت و دوای که‌مێک له‌گه‌ڵ (ست ساماڵ)ی دایکیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه... ئه‌وه‌تا وا به ڕووی خۆشه‌وه به‌ره‌و لای قه‌ره‌باڵغییه‌که دێن... خۆ ئه‌و ژنه هیچ شتێکی لێ نه‌گۆڕاوه...!! به هه‌مان سیما و هه‌مان جلوبه‌رگی جارانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه... (سامان) له دووره‌وه به په‌نجه‌ی دۆشاومژه‌ی ئاماژه به تۆ ده‌کات و به دایکیت نیشان ده‌دات... ئه‌و ده‌تبینێت و پێده‌که‌نێت:
_ ڕیزێرڤ، ئه‌وه تۆیت...؟!
ده‌گاته ئاستت و له باوه‌شت ده‌گرێت... چه‌ند جارێک ئه‌ملا و ئه‌ولات ماچ ده‌کات:
_ کێ له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌هێنیته‌وه...؟!
کاتێ تۆ هیچ وه‌ڵامێکت بۆ نادرێته‌وه، ده‌ڵێت:
_ ئێستاش وه‌کو ئه‌وسا هه‌ر شه‌رمنیت...؟! لێره‌ش شه‌رم ده‌که‌یت...؟!
(سامان) قۆڵی له قۆڵی دایکی هه‌ڵده‌کێشێت و به‌ره‌و شاری ده‌باته‌وه... له‌ناکاو ئاوڕ ده‌داته‌وه و پێت ده‌ڵێت:
_ ڕیزێرڤ گیان ئێمه وا ده‌ڕۆین... هه‌ر ده‌بێت کاتێ دایکت ده‌هێنیته‌وه، سه‌ردانمان بکه‌ن... له‌وێ باسی هه‌موو شتێک ده‌که‌ین... به ڕاست بیرم چوو پێت بڵێم، که هه‌ر له شوێنه‌که‌ی خۆمانین.
بیر له گوته‌که‌ی ده‌که‌یته‌وه... بۆچی ده‌ڵێت دایکت و یه‌کێکی دیکه نا...؟! واز له‌وه‌ش بێنه... ئه‌دی بۆچی ده‌ڵێت: ((کاتێ دایکت ده‌هێنیته‌وه)) و ناڵێت: ((ئه‌گه‌ر دایکت ده‌هێنیته‌وه))...؟! ئایا ئه‌و له‌وه دڵنیایه، که تۆ دایکت ده‌هێنیته‌وه...؟! ئه‌دی بۆ ئه‌وسا لێتی پرسی کێ ده‌هێنیته‌وه...؟! سه‌یر ئه‌وه‌یه ماڵیان پێ نازانیت... خۆشت له‌وه تێنه‌ده‌گه‌یشتی بۆچی ده‌ترسایت ماڵه‌که‌یان بدۆزیته‌وه، ئه‌گه‌رچی زۆرجار بۆ بینینی سوێت ده‌بووه‌وه......
تۆ له شوێنی خۆت جووڵه‌ت بۆ ناکرێت و خه‌ڵکیش به‌رده‌وام خه‌ریکی هێنانه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مردووی خۆیانن... (دلاوه‌ر) دوای ئه‌وه‌ی (ڤیان)ی بردووه‌ته‌وه، وا به‌ته‌نیا بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه... (سامان) و (ست ساماڵ)ی دایکی له‌ناو ئه‌و هه‌موو پرسیار و سه‌رسامییه‌دا جێیان هێشتیت... هه‌ر ده‌توت له ستادیۆمه‌که‌ن و سه‌رجه‌می ئه‌و شتانه له خه‌یاڵی خۆتدا ڕوویان داوه......
وا خه‌ڵک ورده ورده ئه‌و ناوه چۆڵ ده‌که‌ن... له‌وه ده‌چێت ئێره‌ش کاتێکی دیاریکراوی هه‌بێت و تۆ نه‌یزانی... ڕه‌نگه (سامان) هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێ وتبێتی، به‌ڵام تۆ نه‌تتوانیبێت گوێی لێ بگریت......
ئه‌وه‌تا تۆ به ته‌نیا له به‌رانبه‌ر مناره‌ی چۆڵیدا وه‌ستاویت و دنیاش ورده ورده تاریک دادێت.
ته واو
یانه‌ی رۆشه‌نبیری شه‌قڵاوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|