
05-29-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قورئان چه‌ند سوره‌ته ؟
114 سوره‌ته .
قورئان چه‌ند جزئه ؟
30 جوزئه
قورئان چه‌ند حیزبه ؟
60 حیزبه
قورئان چه‌ند ئایه‌ته ؟
( 6236 ) ئایه‌ته به‌لای ئیمامی عه‌لی یه‌وه ، وه ( 6226 ) ئایه‌ته به‌لای ئه‌هلی شامه‌وه .
ناوه‌راستی قورئان له کوێ یه ؟
ووشه‌ی ( ولیتلطف ) له‌سوره‌تی کهف .
بچوکترین ئایه‌ت له چ سوره‌تێکه ؟
له سوره‌تی ی‌س
درێژترین ئایه‌ت له چ سوره‌تێکه ؟
درێژترین ئایه‌ت له سوره‌تی ( البقره ) ئایه‌تی ( 282 ) .
سوره‌تی مه‌کی چی یه ؟
ئه‌و ئایه‌ته‌یه که له ئه‌شکه‌وتی ( حراء ) یان ( حدیبیه ) یان ( عرفه ) یان ( منی ) هاتوه‌ته خواره‌وه ئه‌مانه به مه‌ککی ده‌ژمێردرێن ، ئه‌م ئایه‌تانه‌ش زیاتر باسی عه‌قیده‌و مجاده‌له‌و یه‌کتاپه‌رستی ده‌کات .
سوره‌تی مه‌دده‌نی چی یه ؟
ئه‌و ئایه‌تانه‌یه که له مه‌دینه‌و به‌درو ئوحدو ده‌روپشتی هاتوه‌ته خواره‌وه ئه‌ویش به‌گشتی باسی حوکم و ده‌وڵه‌ت و حه‌ڵاڵ حه‌رام و ناسینه‌وه‌ی مونافقین و وه ناسینه‌وه‌ی جوله‌که‌کان و وه جیهاد کردن ده‌کات .
چۆن ئایه‌ته‌کانی مه‌ککی و مه‌دده‌نی ده‌ناسیه‌وه ؟
1_ ئایه‌ته‌کانی مه‌ککه به‌وه هاتوه ( یایها الناس ) یان ( یابنی ا‌دم ) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی مه‌دینه به [ ( يايها الذين امنوا ) ] دێت به‌ڵام له (7) شوێنی مه‌دینه‌دا به ( یاایها الناس ) هاتوه دوانی له به‌قره چواری ( النساء ) یه‌کێکیش ( الحجرات ) .
2_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی به ( ال‌م ، الر ، ق ) واته به‌پیتی ( تهجد ) ده‌ست پێده‌کات مه‌کین جگه له‌سوره‌تی ( البقره ، ال عمران ) وه ( الرعد ) خیلافی تێدایه .
3_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی که چیرۆکی پێغه‌مبه‌رانی تێدایه ( سه‌لامی خوایان لێبێت ) به گشتی مه‌کین هه‌ندێک له چیرۆکیان نه‌بێت به‌که‌می که مه‌ده‌نین هه‌رچی سوره‌تێک باسی ئاده‌م و ابلیسی تێدایه مه‌کین جگه له سوره‌تی ( البقره ) .
4_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی ( السجده )ی تێدایه مه‌کین .
5_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی باسی مونافقینی تێدایه هه‌موو مه‌ده‌نین جگه له‌سوره‌تی ( العنکبوت ) که خۆی مه‌کی یه به‌ڵام یه‌ک ئایه‌تی تێدایه ئه‌ویش مه‌ده‌نی یه که باسی منافقین ده‌کات .
6_ ئه‌و سوره‌تانه‌ی ووشه‌ی (کلا )ی تێدایه مه‌کین بۆنموونه ( کلا ان الانسان لیطغی ) سوره‌ته مه‌کییه‌کان باسی ( قیامه‌ت و عه‌قیده‌و یه‌کتا په‌رستی ده‌کات ) سوره‌ته مه‌ده‌نی یه‌کان باسی ( ئه‌حکام ، جیهاد ، مونافیقین ، ئه‌هلی کتاب ) ده‌کات .
( محکمات متشابهات ) له قورئاندا چی یه ؟
( محکمات ) ئه‌و ئایه‌تانه‌ن که مانایه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌به‌خشێ وه‌کو ( اقيموا الصلا‌ة ) .
( متشابهات ) ئه‌و ئایه‌تانه‌ن که چه‌ند مانایه‌ک هه‌ڵده‌گرێ واته : یه‌ک مانای ته‌واو نابه‌خشێ ( وجاء ربک والملک صفا صفا ) (ثلاثة قروء ) ( او لمستم النساء ) .
ناوی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی له‌قورئاندا هاتووه 25 دانه‌یه ناوه‌کانی بڵێ ؟
( ئادةم ، ئيدريس ، نوح ، هود ، صالح ، ابراهيم ، اسماعيل ، اسحاق ، يعقوب ، يوسف ، لوط ، شعيب ، ايوب ، ذالکفل ، اليسع ، الياس ، يونس ، موسي ، هارون ، داود ، سليمان ، زکريا ، يحيي ، عيسي ، محمد ) عليهم السلام .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|