له زمانی هه‌ژارێكه‌وه
منم كوڕی هه‌ژار؛
باوكم هه‌میشه له
ده‌ستبردن بۆ گیرفانی
بێزاره،
دایكم له نه‌خۆشیا
ئه‌ناڵێنێ له تاو
ئازاره،
ئه‌وه منم ڕۆژ تا ئێواره
بۆ په‌یداكردنی دینارێك
بۆ دایكه نه‌خۆشه‌كه‌م
ئه‌چم به داره،
نه‌فام و نه‌زانیش زۆرن
بێ ئاگا له حاڵی من
ئه‌ڵێن بێ سه‌رپه‌رشته
ئه‌و مناڵه،
ئاخر ئه‌وان چووزانن
هه‌موو جوانی ماڵه‌كه‌مان
خه‌یاڵه،
هه‌موو خانووه‌كه‌شمان
دوو هۆده و یه‌ك هه‌یوانه.
ئه‌و شه‌وه‌ی من
به ڕێی ئه‌كه‌م
شه‌وێكی تاریكه
له ژوورێكی به‌تاڵه،
ئه‌و شه‌وه‌ی سیاسییه‌كی
گه‌مژه‌ش له كۆشكێكا
به‌ڕێی ئه‌كا
شه‌وێكی سور و خواردنه‌وه‌ی
باده و شه‌رابه له پیاڵه !
هێمن محەمەد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )