شه‌وێک به‌ده‌م خه‌یاڵه‌وه
به‌ئارامی له‌کاتی سکوت به‌ره‌و مه‌نزڵی یار رێگه ئه‌گرم
تاره چۆڵه شه‌و دره‌نگه کاتی خه‌وه نابێنم که‌س له‌ده‌ورم
یار خه‌وتوه و بێخه‌م منی حه‌زینیش وا له‌ده‌شتم له ده‌رم
به‌ره‌و ماڵی ئێوه دێم جاده ئه‌پێوم به پێ و رێگه‌م ئه‌برم
که‌هاتم له‌وێ تێر تێر بۆ دار‌و به‌ردی ماڵه‌که‌تان ئه‌نوارم
هۆگیانه که‌تۆ نه‌بینم سه‌بوریه چاو به شوێنه‌ی تۆ بنۆرم
تادڵ دائه‌مرکێ و خوێن له‌چاو ئه‌چۆرێ تا جگه‌رم ئه‌درم
من و خه‌یاڵ دوبه‌دو ئه‌که‌وینه گفتوگۆ فرمێسک ئه‌سرم
تا سوبحا دایده‌گرێ سه‌رتاپایی ئه‌قڵم خه‌یاڵی به‌خورم
باڵ ئه‌گرم و له‌په‌نجه‌ره‌که‌تدا دێمه ژور بۆلات هه‌ڵئه‌فرم
له‌پر ده‌نگیک دایبراندم له خه‌یاڵ واهه‌ستم کرد ئه‌مرم
وتم ئه‌بێ هه‌بێ وه‌ک خۆم بێخه‌و له‌شه‌وو نوێنی شرم
رۆژ ده‌رهات شه‌و رۆی منیش به‌خه‌یالم له‌شوێنم سرم
دمێ به‌ده‌م یارا خۆشی ئه‌فرشم وده‌مێ خه‌م ئه‌کرم
ده‌مێ به‌ده‌م وته وه‌ک شێت له‌به‌ر خۆمه‌وه وته ئه‌چرم
ده‌مێکیش به‌ده‌م عومرم وه‌ک گه‌ڵا له‌دوری یار ئه‌وه‌رم
سه‌ودای شادی به خه‌م ئه‌که‌م له‌خۆشی بی خه‌به‌رم
لاوێکی دوره یارو شاعیرێکی له‌ناخمدا خه‌م خوڵقێنه‌رم
له‌سینه‌مای خه‌یالی شه‌ودا هه‌ر خۆم تاکه ده‌رهینه‌رم
له‌کێڵگه‌ی سینه‌شما شوانێکم شین و په‌ژاره چێنه‌رم
حاڵی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )