من و خه‌زانی ئه‌شقت
ته‌مه‌نم وا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌رینده‌روات چوار وه‌رزم خه‌زانه لاشه‌م زه‌رد هه‌ڵگه‌راوه
که‌چی ڵای خه‌ڵکان ده‌مه‌و به‌هاره وه‌رزی پایز و ساردی کوا لایان باوی ماوه
بۆسه‌یران و گه‌شت ئه‌رۆن و منی داماویش بۆ کێو و چۆله‌وانی هه‌نگاوم ناوه
که دڵ خۆش نه‌بێت ئاسمانی ژینم ره‌شی دایپۆشێ ئه‌ی له گژو گیا چیم داوه
مه‌مکه‌ن لۆمه ره‌فیقان که ره‌شبینم له ژین که له جل و به‌رگاش ره‌ش ئه‌پۆشم
مه‌پرسن لێما و پرسه‌دار نیم مه‌گرن لێم ئه‌گه‌ر چیش مه‌ی و شه‌راب ئه‌نۆشم
خه‌ڵکان پێکرا به‌ده‌م قاقا دڵخۆشن منیش به‌ته‌نها له جێژوانی یارا سه‌رخۆشم
به‌ده‌م کۆڵێ خه‌م و خایاله‌وه دیسانه‌وه یاری بێ‌ئاگا بردیه‌وه هه‌ستم و هۆشم
چه‌رخی رۆژگار قه‌ده‌ری وا بۆ خولاندومه که بێ تۆ دور له تۆ ژینم ببه‌م به سه‌ر
ئاخیری ئه‌شقت نه‌مسوتێنێ په‌تی مه‌رگم بۆ هه‌ڵنه‌واسێ ئه‌مکات ده‌ر به‌ده‌ر
گرکانی ئه‌شقم هێنده گه‌رمه ئه‌توێیته‌وه له ئاستیا گه‌ر بێتوو خۆتی بده‌یته به‌ر
ئه‌گه‌ر ساردی و سری ئه‌شقت به‌رامبه‌رم ساردبێت به‌وێنه‌ی ساردی ئه‌زمه‌ر
حاڵی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )