خه‌یلی خه‌مگین
زارم وشک شێوه‌م رزیو باخی عوومرم بیابان چاوم پڕ ئه‌شکه
جگه‌رم کونه دڵ به‌تیری یار ئه‌ڕژێ لێی خون تاره ئه‌م ئه‌شقه
دووره بێ ده‌نگه غه‌داره به‌سه که‌م به بریارت ناخم ره‌شکه
به‌دوای رائه‌که‌م خۆی لائه‌دا رائهکا ئه‌مه دڵداریه یا مه‌شقه
به ئاگا لهنوێنی شری شه‌وی ده‌م خه‌یاڵا تا سووبح بێدارم
خه‌یلی خه‌مگین بئهشقت جونهم مهنهم یار دووستت دارم
له‌جه‌نگی ئه‌شقی مه‌مله‌که‌ی دڵداری بهتیرت زه‌خم دارم
ڵوتفت بێت ئه‌سیرم قوربان نه‌وه‌ک کۆیله بکه چاره و تیمارم
له‌به‌ر تۆ ده‌ستم به‌ردا لهحهزارهت سۆفیم دایم له خانه‌قام
سه‌ر له سوجده به‌دوعا هه‌رده‌م له مزگه‌وت و سۆفی خانه
سه‌یره دڵ ره‌قیت خۆ نه‌تۆ لێما زویری و نه‌من لێت له رقام
بۆیه ئه‌ترسم دڵه‌ی ره‌قت نه‌رم نه‌بێت و بچمه‌وه بۆ مه‌یخانه
حاڵی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )