
05-30-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
میرمیرێن یان میری نه‌ورۆزی
میرمیرێن
یان
میری نه‌ورۆزی
میرمیرێن یه‌کێ له داب و نه‌ریته‌کانی کۆنی کورده‌واری بووه که له کاتی نه‌ورۆز له ناو کورده‌کان‌دا باو بووه. و به شێوه‌ی تایبه‌تی و ئاهه‌نگێکی باش به‌ڕێوه چووه
له کوردستان نه ته‌نیا میرمیرێن دابێکی تایبه‌تی نه‌ورۆز بووه و له دوای تێپه‌ڕ بوونی زمسان و هاتنی ساڵی تازه به‌ڕێوه چووه، به‌ڵکوو له کاتی زه‌ماون و کاتی خۆشی و جه‌ژنه‌کان‌دا بۆ شاد کردنی خه‌ڵکی و رازاندنه‌وه‌ی مه‌جلیسی شایی، یه‌کێ له دابه‌کانی تایبه‌تی ئه‌م جۆره مه‌جلیسانه بووه
به‌داخه‌وه گۆڕانی رۆژگار ته‌می له‌بیر چوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دابه جووانه‌دا کێشاوه وئه‌توانین بڵێین نزیک به فه‌رامۆشی و له‌بیر چوونه‌وه‌یه. شایه‌د ئێستایش له گونده دووره‌کانی کوردستان و بڕێ له جێگا دووره‌کانی کوردستان که ده‌نگی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن کات و ساتی خه‌ڵکی یه‌خسیر نه‌کردووه، ئه‌م داب و ده‌ستووره مابێ و له جیژنه‌کان‌دا به‌ڕێوه چێ
ئێستاش جاری وا هه‌یه له شه‌وانی مانگی ره‌مه‌زان ، یان شه‌وانی وه‌رزی زستان له قاوه‌خانه‌کان کایه‌ی" میر و وه‌زیر" به‌ڕێوه ده‌چێ که نیشانه‌کانی "میرمیرێن"ه و بۆنی ئه‌وی لێ دێ
- کاتی ده‌سه‌ڵات‌داریی حاکمه‌کان و فه‌رمانروا زاڵمه‌کان ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بتوانن بیر و رای خۆیان سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی ژیانیان و چۆنیه‌تی حکوومه‌تی حاکمه‌کان ده‌رببڕن ، به‌م چه‌شنه کایانه ، وه‌کوو میرمیرێن ره‌خنه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به زۆرداری زاڵمه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌رمه‌ندانه ، ته‌مسیلی و شانۆیکی ته‌نز ده‌ربڕیوه
- له لایێکی‌تره‌وه چونکوو فه‌رهه‌نگ و ئاداب و رسومی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ بیر و باوه‌ڕه‌کانیان‌دا په‌یوه‌ندی پته‌و و نه‌پچڕاوه‌ی هه‌یه، رێزدانان بۆ میری نه‌ورۆزی و ئه‌م دابه کۆنه له لای خه‌ڵکی‌یه‌وه به‌رچاو گیراوه. تا راده‌یه‌ک که ده‌سه‌ڵات‌دارانیش ئه‌مر و نه‌هی " میری نه‌ورۆزی " یان به پێویست زانیوه و قه‌بووڵیان کردووه
- میر له ناو خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ر شارێکه‌وه هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی وه‌ئه‌ستۆ بووه، به‌ڵام مافی پێکه‌نین و ته‌نانه‌ت بزه‌ی سه‌ر لێوی نه‌بووه و خه‌ڵک ده‌یان توانی به دیتنی بزه‌ی میری نه‌ورۆزی ، له‌م مه‌قامه لای به‌رن. هه‌ر بۆیه میری نه‌ورۆزی له نێوان پیاوانی قسه‌زان و خۆڕاگر هه‌ڵ‌ده‌بژێردرا
پیاوانی گه‌وره‌ی شار به عه‌لاقه و خۆشی ئامرازی پێویستی میری نه‌ورۆزیان ئاماده ئه‌کرد وه‌کوو خنجێر و شمشێر و جل و به‌رگی تایبه‌تی و بۆ پێک هێنانی شادی و خۆشی ته‌واوی خه‌ڵک، تێ‌ده‌کۆشان و ده‌ستووراتی میریان به گیان و به دڵ به‌ڕێوه ده‌برد
- میر ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بوو و ئه‌بوایه ته‌واوی فه‌رمانه‌کانی به‌ڕێوه چوایێ و ئه‌نجام بدرایێ، هه‌رچه‌ن فه‌رمانه‌کان نامۆ و دووره ئاسایی بوواێت
- ئه‌ندامانی حکوومه‌تی میر ئه‌مانه بوون: میر یا ئه‌میر ، کۆنه وه‌زیر که موشاوێری میر بووه و له ناو پیره پیاوانی قسه‌زان هه‌ڵ‌بژارده ئه‌بوو، وه‌زیری ده‌ستی راست ، وه‌زیری ده‌ستی چه‌پ که به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستووراتی عادی میری به ئه‌ستۆوه بوو و دوهه‌می مه‌ئمووری ئه‌نجام دانی ده‌ستووراتی غه‌یری عادی بووه، هه‌ر وه‌ها چه‌ن پیاوی‌تر له چوارچێوه‌ی توانایان ئه‌رکی خۆیان به جێ ئه‌هێنا . وه‌کوو: میرزا که ده‌ستووره‌کانی نووسیوه، پیاوی گۆپاڵ زێوین که گۆپاڵێکی زێوی به ده‌سته‌وه بووه و فه‌رمانه‌کانی میری به خه‌ڵک و ئه‌وانی‌تر راگه‌یاندووه. " وشکه‌رێن" که جلێکی تایبه‌تی له خوری و موی بزن له‌به‌ر ده‌کرد و زه‌نگۆله‌ی زۆری به خۆوه هه‌ڵ‌ده‌واسی و به خۆشی خه‌ڵکی وه‌پێکه‌نین ئه‌هێنا و گاڵته‌ی به ته‌واوی خه‌ڵکی ئه‌کرد، ته‌نیا به میر نه‌بێت
- خزمه‌ت‌کاران و خنجێرداران: که جل و به‌رگی ئه‌مانه سوور بووه. هه‌ر وه‌ها ده‌هۆڵ ژه‌نان و شمشاڵ ژه‌ن و ده‌ف لێ‌ده‌ر که له‌لای میری نه‌ورۆزی خه‌ریکی پێک‌هێنانی به‌زمی شایی بوون. میر و پیاوه‌کان له کاتی حوکومرانی خۆیان له‌گه‌ڵ نیگابانه‌کان و خه‌ڵکی کوچه و کۆڵان و بازار له شاره‌کان ئه‌گه‌ڕان و فه‌رمانی جۆراوجۆریان ئه‌دا
بڕێک له‌و فه‌رمانانه بۆ خه‌ڵکی به‌رژه‌وه‌ن و هان دانیان بۆ کاری چاکه بووه و بڕێکی‌تریان بۆ سه‌رگه‌رمی و پێک‌هێنانی شادی و خۆشی و پێکه‌نین بووه
هه‌ر وه‌ها که وتمان که‌مترین بزه و پێکه‌نینی میر، ئه‌بووه هۆی لابردنی میر له مه‌قامی ئه‌میری. به‌م بۆنه‌وه له رۆژانی ته‌واو بوونی جه‌ژنی به‌هاری، خه‌ڵک به ته‌واوی توانایانه‌وه ، تێ‌ئه‌کۆشان میر بێننه پێکه‌نین تا بیانوێکیان بێ بۆ ته‌واو بوونی ده‌وره‌ی میری نه‌ورۆزی و له دوایش‌دا : کوته‌ک لێ‌دان و هه‌ڵ‌بڕینی میر و پێکه‌نینی خه‌ڵک و پیرۆزییان به‌سه‌ر میر. میر که خۆی ئه‌مانه‌ی ئه‌زانی ، له دوا رۆژانی ته‌واو بوونی ده‌وره‌ی حکومه‌تی زۆر هۆشی به خۆیه‌وه بوو تا پێ‌نه‌که‌نێ و به‌ر په‌لاماری خه‌ڵک و کوته‌ک لێدانیان نه‌که‌وێ
چونکوو ئه‌یزانی زۆر بێ‌ره‌حمانه( بێ‌به‌زه‌ییا‌نه) لێی ئه‌ده‌ن و وه‌ده‌ری ئه‌نێن
هه‌ر بۆیه به‌رانبه‌ر کاره‌کانی خه‌ڵکی، دیانی به‌جگه‌ریا ئه‌نا و پێ‌نائه‌که‌نی تا هه‌لێکی ده‌ست ئه‌که‌وت و خۆی له چنگی خه‌ڵک ده‌رباز ئه‌کرد یان ئه‌چووه شوێنێکی ئه‌من یان بۆ ماڵی یه‌کێ له‌گه‌وره‌کانی شار و به‌م جۆره رزگاری ئه‌بوو
هه‌ر وه‌ها نیشانی ئه‌دا که " بیش از پنج روزی نیست حکم میرنوروزی" واته ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات‌داریی میر نه‌ورۆزی چه‌ن رۆژێک زیاتر نیه
فاتمه حیجازی – سه‌قز
انجمن فرهنگی ادبی مولوی کرد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|