
06-07-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆچی نابێ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه جگه‌ره بكێشن؟
بۆچی نابێ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه جگه‌ره بكێشن؟
جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ داده‌نێت‌و زیانبه‌خشه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له‌باوترین خووه‌كان. ئه‌مڕۆكه په‌یوه‌ندی جگه‌ره له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌و ده‌نگه ژێ‌و كاریگه‌ری نێگه‌تێڤی جگه‌ره له‌سه‌ر دڵ‌و كۆئه‌ندامی هه‌رس و …تد، دیاریكراوه. جگه‌ره كێشان له‌ناو ته‌مه‌نه جۆراوجۆره‌كان‌و چین‌و ره‌گه‌زی جیاواز هه‌ر له‌گه‌وره‌و بچۆك‌و ژن‌و پیاو بگره هه‌تا هه‌ژار‌و ده‌وڵه‌مه‌ند، خوێنده‌وار‌و نه‌خوێنده‌وار له‌به‌ر چاودایه. ره‌نگه به‌هۆی گشتگیر بوونی جگه‌ركێشان‌و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ‌و زیانبه‌خشی كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت.
به پێی بیر‌و ڕای پزیشكه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه نابێ جگه‌ره بكێشن، چونكه جگه‌ركێشان ده‌بێته هۆی گرژبوونی ئه‌و مۆلوولانه‌ی له‌پێست نزیكترن‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دڵ بۆ هێنان‌و بردنی خوێن‌و رۆیشتنی له‌ده‌ماره ته‌نگه‌كانه‌وه دژوارتر بكات‌و له‌ئه‌نجامدا دڵ گوشارێكی زیاتری بخاته سه‌ر. جگه له‌وه‌ش خودی نیكۆتین بۆ دڵ زۆر زیانبه‌خشه. بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌و كاره‌وه زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه جگه‌ره نه‌كێشن.
باشتر وایه بزانین: بۆ یه‌كه‌مین جار نه‌شته‌رگه‌ری په‌یوه‌ندی دڵ له‌لایه‌ن دكتۆر كریستییه‌ن برنارد له‌شاری كاپ (ئه‌فریقای باشوور) له‌ساڵی 1967 به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بوو. دكتۆر برنارد به‌هاوكاری 30 كه‌س‌و له‌ماوه‌ی 5 سه‌عاتدا نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سێكی 55 ساڵان ئه‌نجامدا. نه‌خۆشه‌كه ته‌نها بۆ ماوه‌ی 18 رۆژ زیندوو مایه‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|