
06-07-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لیمۆ بكە بە خواردنێكی ڕۆژانە بۆ ئەوەی هەموو كات لەش ساغ بیت
لیمۆ بكە بە خواردنێكی ڕۆژانە بۆ ئەوەی هەموو كات لەش ساغ بیت
ئاشكرایه لیمۆ به خواردنێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا و وا ڕاهاتوین ته‌نها له‌كاتی نانخواردندا دایده‌نێین و ده‌یخۆین، بۆیه پێویسته تۆی ئازیز به به‌رده‌وام بیخۆیت و پشت گوێی نه‌خه‌یت چونكه سوودی زۆری بۆمان هه‌یه هه‌م بۆ ته‌ندروستی لاشه‌مان و هه‌م بۆ ڕاگرتنی جوانیمان به‌به‌رده‌وامی.
له‌م بابه‌ته‌دا من چه‌ند سوودێكی گه‌وره و گرنگی ئه‌م خواردنه گرنگه ده‌خه‌مه پێشچاوی ئێوه‌ی ئازیز و دڵنیابن ئه‌مانه ته‌نیا نموونه و چه‌ند سوودێكی لیمۆن نه‌ك هه‌مووی.
1- یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی لیمۆ ڤیتامین ئی یه كه ئه‌و ڤیتامینه به ڤیتامینی گه‌نجان ناسراوه كه زۆر جه‌سته‌مان چالاك ده‌كات و به‌رگریمان زۆرتر ده‌داتێ.
2- بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه كێشی له‌شیان زیاده و قه‌ڵه‌ون، ده‌توانن به خواردنه‌وه‌ی ته‌نها په‌رداخێك ئاوی لیمۆ له ڕۆژێكدا ئه‌و كێشه‌یان داببه‌زێنن و له‌و كێشه‌یه رزگاریان بێت.
من ده‌زانم هه‌موو كه‌س ناتوانێت ئاوی لیمۆی خه‌ست و وخاڵس بخواته‌وه، هه‌وڵده‌ن ئه‌گه‌ر زۆریش نه‌بێت، كه‌م كه‌مه بیخۆنه‌وه، ئه‌گه‌ریش سوود له بابه‌ته‌كانی دیكه‌مان وه‌ربگرن كه تایبه‌ته به دابه‌زاندنی كێش له به‌شی “خانمان”ـی سایتی “هه‌ولێر”ـدا بڵاو كراونه‌ته‌وه.
3- بۆ ئه‌وانه‌ی كه نینۆكیان هه‌یه و حه‌ز به درێژكردنه‌وه‌ی نینۆكه‌كانیان ده‌كه‌ن، ده‌توانن لیمۆ یا ئاوه‌كه‌ی به‌كاربهێنن ئه‌ویش یا لیمۆیه‌كه له نینۆكه‌كانتان بخشێنن یا ده‌ست بخه‌نه ناو ئاوی لیمۆیه‌كه بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ پاككردنه‌وه و پته‌و كردنی نینۆكه‌كانتان.
4- خانمی وامان هه‌یه به ده‌ست چه‌وری ده‌مو چاویه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه ده‌ڵێم دوودڵ مه‌به و لیمۆ به‌كاربهێنه ئه‌ویش شه‌وانه پێش خه‌و لیمۆیه‌ك له ده‌موچاوت بخشێنه به‌ڵام به‌و مه‌رجه كه بمێنێته‌وه تا به‌یانی و له‌دوای له‌خه‌وهه‌ستانیش به ئاو و سابوون بیشۆ. پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ست به ده‌موچاوێكی ته‌ندروست و ئاسایی و بێچه‌وری ده‌كه‌یت.
5- بۆ ئه‌وه‌ی پێستت له لۆچی و چرچی بپارێزیت، ده‌توانی ئاوی لیمۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون و دوو كه‌وچك هه‌نگوین تێكه‌ڵی یه‌كیان بكه. پاشان جوان بیشێوێنه و ئینجا بیده له ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له دواییدا به ئاوێكی شیله‌تێن و سابوون بیشۆوه.
6- ده‌توانیت ئاوی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌ی له‌دواییدا له‌و شوێنانه‌تی بده‌یت كه توشی قڵیشان و شه‌قبوون بووه، بێگوومان یارمه‌تی ده‌رته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌تانه.
7- هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی كه قژیان ده‌وه‌رێت، پێویسته ئاوی لیمۆ و زه‌نجه‌فیل تێكه‌ڵ بكه‌ن و بكوڵێنن و دوای ساردبونه‌وه‌ی بیده‌ن له پێستی سه‌ریان كه یارمه‌تیان ده‌دات بۆ كه‌متر وه‌رینی قژ.
8- بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كانت ده‌توانیت له‌جیاتی مه‌ڵهه‌م و ده‌رمانی ددان له هه‌فته‌یه‌كدا 2 تا 3 جار لیمۆ بكه‌یته سه‌ر فڵچه‌كه‌ت و له ددانتی بخشێنیت كه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ سپیكردنه‌وه و بۆننه‌كردنی ددانه‌كانت.
9- زۆر جار هه‌یه قاچ چڵك ده‌گرێت، یا بۆن ده‌كات، یا ئازاری له نه‌كاوی توش ده‌بێت. جار هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ماندوبونه یا هه‌ر هۆكارێكی تر ده‌توانیت ئاوی 2 لیمۆ بخه‌یته ناو ته‌شتێك ئاوی شیله‌تێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 ده‌قیقه له ناو ته‌شته‌كه‌دا دایبنێیت و جوڵه‌ی پێبكه‌ی یارمه‌تیت ده‌دات له لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و چڵكه یا ئازاره‌كه‌شت كه‌متر ده‌كات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|