من به ئه سپایی له درێژایی خه وێکدا پیاسه م ئه کرد
تۆ له ئاشۆفته یێکی زه رد راچڵه کایت و
سوور هه ڵگه ڕایت
من له نهۆمی 25 ئاسمان خه راشێک
ئه ڕۆم به ره و 7 ساڵه ئیم
به ره و سه ره تای عاشق بوونم به نازانم چه ی جیهان.
هه ر له منداڵیه وه بووکه شووشه م خۆش ناویست
هه رگیز پێ ڕاگیر نابوام
ئه زانن بۆ؟
یه یه که ی نۆته کانی ژیانی من
" کاڵه به ی " و " داره پیره " و ده نگی "شاملوو " یان خۆش ئه ویست
ئه مه ش ته نیا بۆ ژیانێکی سه ر به ست به س بوو
بگره زۆریش.
■
له م چوارڕێیانه سه رسامه دا
فلێشێک قامکم بۆ دائه کێشێ
ئاوێنه یه ک بۆم ئه ڕوانێ
له م شوێنه قه ره باڵغه
کچێک تارای بووکیان دا به سه ریا
خوا
عه ڵقه ی ده ستی کچان
نا... نا... ببوورن ژنانی دنیا ئه ژمێرێ و
پێ ئه که نێ...
لێره هیچ که س له خۆی ناکا
ته نیا که سێک له به زمی ئاشۆفته ییدا
چۆپی ئه گرێ و له زه ینیدا
ماڵاوایی له بووکه شووشه کان ئه کات
که هیچ کاتێ ئامێزی بۆیان نه کرده وه
شوێن فلێشه که ئه گرێت و
ئه م خه یاڵه ش به جێ دێڵێ
■
وابزانم دیسان خه وم لێ زڕاوه
ئه وا رۆژه
کاتژمێره که هاکا خه ریکه بێت به 7
ئه بێ بڕۆی
بازه م دێم و به ئه سپایی بانگت ئه که م ...
كاڵه به ي: گۆرانيه كي هونه رمه ند عه باس كه مه ندي يه.
داره پيره: ناونيشاني شێعرێكي كاك جه لال مه له كشا.
بيان عليرمايي