پرسيارو داواكاريه‌كانی خه‌لك يهكسهر قبوول مه‌كه هه‌تا به‌ته‌واوی ٿكری لێ ده‌كه‌يته وه. دان به‌خۆداگرتن و ئارام گرتن یارمه‌تیت ده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی توانای تێگه‌یشتنی هه‌موو شتیکت هه‌بیت وه به ئاسانیش گرفته‌کانت جاره‌سه‌ر بکه‌ی. کلیلی سه‌رکه‌وتوویی زانست نییه، به‌ڵکوو مرۆفه. مرۆفی ئاقل هه‌ڵه ناکات، به‌ڵکوو بواری هه‌ڵه کردن به که‌سانی تریش ده‌دات. ئازادی به‌و مانایه نییه که مرۆڤ هه‌رجی پێی خۆش بوو بیکات، به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه که به‌و کاره‌ی که پیێ خۆش بوو نییه مه‌جبوور نه‌کرێ. هه‌ر مرۆڤێک له‌گه‌ڵ خۆی دا له ئاشتی دا بژی، هه‌وڵی شهر له‌گه‌ل که‌سی تر نادا. هه‌رمرۆڤێک دارێک بچێنێ و بشزانێ که ناتوانێ له ژێر سێبه‌ره‌که‌ی دا دانیشێ، ئه‌و مرۆڤه له مانای ژیان گه‌یشتووه. هه‌ر مرۆڤێک وه‌ک مانگ وایه لایه‌نێکی ره‌شی هه‌یه که به‌که‌سی نیشان نادات. هه‌ر مرۆڤێک ده‌توانێ زانستی هه‌بێ، به‌ڵام هونه‌ری بیرکردنه‌وه سروشتییه و که‌م که‌س هه‌یه‌تی. مرۆڤی خۆشباوه‌ڕ وه‌ک ئینسانی دز وایه، هه‌موو شتێک به ساده‌یی ده‌گرێ.