
06-15-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ که نیشکێک
بۆ که نیشکێک
که نشیکی کۆڵانی خه مو گه ڕه کی ده ست ته نکی، شه وی تو تاریک بوو ، ،جیا له بزه ی دایک که ئه ویش به مێهره بانی تاوانباره و خۆشکه کانت به بزه ی که خه م به رویدا جاوی چنیبوو ،ئه وانتر روی خۆشیان خسته ناو گۆنیک، گرێیان دا و داێان به کوڵیاندا و شه وانه یش هه ر به و جۆ ره ئه خه وتن و قه د گریه که یان نه ده کرده وه .دایکت و خۆشکه کانت له به ر دێوی گه وره دیه وه ، ره نگاوره نگ و دڵته نگ، که به که ڵکیت و چه قو شه ڕیان له گه ڵ ئه کرد ئه ویش ناوی ته ون بوو ، له ده نگی زرمه ی که ڵکیت و کرپه ی چه قو که س ده نگی گریانی توی نه بیست و نه یکڕی، ئه وان له سه ر ته خته یک به رز بوون و تو نه ده توانستی سه رکه وی . که سێکی ترت دیه وه ، زل ، ده نگ بوڕ و ناوچاو تورشاو ،ئێواران و شه وان دیاری ئه دا، جارجاری هاواری ئه کرد و چشتێکی فڕه ئه دا ،به چه پاڵه له وانه ی ئه دا که هیشتا له به ر ته ون بوو ن و په ڕو سه ریان فڕه ی ئه وه ست ، ئه و کاته بوو که زانیت خۆشکه کانت چه نده جوانن ، ئه وه باو کت بوو ،ده می باوکت ته نیا خوه سن و قسه ی تاڵ و تف کردنی ئه زانی . که سێکی ترت ناسیه وه ، فره تر وه کو باوکت بوو ئه ویش جارجارێ جوانی خوشکه کانتی به چه پاڵه ده ر ئه خست ئه وه برا بوو.هێشتا تازه فێر بووی بڵیی بابه ، له گوتنی په شیمان بوویته وه. که م که م گه و ره تر بوویت و له سه ر پات راوستای به ڵام هیشتا خۆر له ده ر و تو له ماڵ بویت .ئیتر لاێ دایک وخۆشکه کانت له به ر ته ون بووی،رۆژان به زرمه ی که ڵکیت به خه به ر ئه هاتی و شه وان به و نه زمه ئه خه وتی ،ته نیا ته وفیری شه و و رۆژ ئهوه بوو شه و باوک و شه ڕ بوون و رۆژ نه بوون . ئه وه نده گه وره بووی که وه ختی خوێندنگا ت گه یشت ،که که وتیه رێ بوخوێندنگا ، خۆر ، روشنای ،مه لان ،ماڵه کانی ده وروبه ر و هاوماڵانی خوتت دی ،خۆش بوو روژێکی تازه بوو. مامۆستا وه کو باوکت پیاوێکی وشک و ترسناک و هه ڕه شه ی لێدانی ئه کرد ، دوای چه ند روژ لێدانی ده سپێکرد .به ڵام خۆر و روژ و ماڵه کانی ده و روبه ر و هاوماڵان و مه لان وای ئه کرد که بڵی خۆێندنگا خۆشتره . مامۆستایش له باوک هه ندێ خاستر بوو چوونکه خۆێندکاری باش که متر کوته کی ئه خوارد .بێجگه وه ختی خۆیندنگا ئه و کاته کان هه مۆی ته ون بوو ،زۆر له ئه نگؤسته کانت له به ر بلۆق کردن ده یانزریکاند و هه ڵگرتنی قه ڵه می بۆت ئه سته م ئه کرد.دوای چه ند ساڵ باوک فه رمانی دا که ناوێ بخوێنی ئه ڕای ئه وه که قازانجی نیه ،به گریانی زۆره وه به هه ناسه ی سه رده وه که س به هانا ته وه نه هات،به دڵی پڕ له ده رده وه له خۆر و رۆژ ، مه ل و ماڵه کان و هاوماڵه کان ماڵئا وایت کرد .کوته ئاوێنه شکاوه یک بوو که بازه جارێ به شه رمی هه ژاریه وه تماشای خۆتت ئه کرد ، رۆژێ خۆتت جیاواز له جاران دیه وه هه ستت کرد زۆر جوانتری ،رۆمه تی پڕ په ژاره ت قه شه نگترین لێباسی له به ر بوو ،هه ر ئه و ئانه بوو هه ستت کرد که سێکت خۆش ئه وێ به ڵام کێ ؟ نه تده زانی تا جارێ له به ر کارێ له ماڵ رۆیشتیه ده ر ،کوڕێکت دیه وه ، وا خه ێاڵت ئه کرد لای خواوه هاتوه ،جوان و پڕ له خۆشه ویستی ،ئه گرچی کورته باڵا و قژ لول بوو به ڵام چاو پڕ تیشک و ئاشق بوو. بازه جارێ کاتێ بیرت له لای بوو به چه قوی ته ون ده ستی خۆتت ئه بڕی ،دڵت خۆش و خه مبار و ئاشق بوو.به هه ر بیانکێ کاری ده ره وه ت ئه گه ر سه ختیش بواێا ئه تکرد ، به دیتنی ئه و کوڕه زامه کانت مه رهه م ئه کریان . تا کاتێ باب زانی و له به ڕ ئابڕوی ژه نگ بردوی ، ده ره وه چوونتی قه ده غه کرد .ئه و کاته بوو که ئاره زۆی مه رگت له خۆدای ئه و هه مو به دبه ختیه ئه کرد .شه وێک پیاوێکی غه ریبه هاته ماڵ وله گه ڵ باوکت قسه ی کرد و وتی: هاتوم کوڕم به غولامی قه بووڵ که ی ، تو ئێمه ئه ناسی ،باوکت وتی: کێ له ئێوه باشتر،که نیشک ئه شێ زوو شو بکا .دوای چه ند رۆژ خۆشکه گه وره ت شوی کرد و بێ زه ماوند کار بڕاێه وه ،چه ند رۆژ له دوری خۆشکت گریای ،دوایی ئه و خۆ شکه کان و دواتر بو داوای تو هاتن و تویش شوت کرد ، شو ملهوڕ و زۆروێژ و دیسان ته ون کردن ، چه ند ساڵ رابرد مناڵێکت بوو ناوی نیای فرمێسک، فرمێسک له ته خته ی ته و ن نه یده توانی سه که وێ.
زاهد قادرمرزی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|