
06-17-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟
بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تازه ئه‌وه‌ی پیشانداوه که‌مێشکی ژنان و مێشکی پێاوان دوو کاردانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌به‌رامبه‌ر بهنیکۆتین، هه‌ربۆیه ژنان زه‌حمه‌تتر ده‌توانن واز لهجگرهکێسان بهێنن وه‌ك لهپێاوان.
جگره‌کێشان وا ده‌کات خانهوهرگرهکانی نیکۆتین له‌مێشکدا (که‌ئیشیان ئه‌وه‌یه جهستهڕابهێنن له‌سه‌ر داواکاردنی زیاتر و زیاتر بڕی نیکۆتین) زیادبکه‌ن. توێژنهوهکهئهوهی سهلماندووهکهئهم ڕایهبۆ نێرینه‌کان راسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سهرسوڕمانهکهبۆ مێینه‌کان ڕاست نییه، چونکهژمارهی ئه‌و خانانه‌ی کهنیکۆتن وه‌رده‌گرن له‌ئافره‌تێکی جگهرهکێشهوهبۆ ئافره‌تێكی جگرهنهکێش هه‌ر وه‌ك یه‌ك وایه.
کێڵی کۆسگرۆڤ که پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره له‌به‌شی سایکیاتری له‌زانکۆی یاڵ ده‌ڵێت" جیاواززییهکی زۆر ده‌بینرێت له‌نێوان ئه‌وانه‌ی کهنێرینهن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی کهمێینهن".
ئه‌م دۆزینهوهیهگرنگی خۆی ههیهچونکهدوو جۆر جیاواز له‌چاره‌سه‌ر پێشنیار ده‌کات بۆ واز هێننان له‌جگه‌ره. بۆ نێرینه‌کان به‌کارهێننای ئه‌و شتانهپێشنیار ده‌کات کهنیکۆتینینان تێدایه وجهستهلێیانهوهنیکۆتن وه‌ر ده‌گرێت، لهوانهلهزگهو بنێشت. به‌ڵام بۆ خانمان پێشنیاری کۆمه‌ڵێك چالاکی و ته‌کنیك ده‌کات که‌هیچ نیکۆتینێکیان تێدا به‌کارنایه‌ت، بۆ نمونهوهکو وه‌رزشکردن و ته‌کنیکه‌کانی هێورکردنه‌وه‌ی ده‌رونی و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی کهخاڵین لهنیکۆتین.
ڵێکۆڵینهوهکهئهوهشی ده‌رخستووه، که‌هه‌ندێك شتی ترکهپهیوهندیان بهنیکۆتینهوهنییه، بۆ نمونهوهکو بۆنی جگرهو شێوازی گرتنی جگه‌ره ئه‌مانه زیاتر ژن ئالودهکهن بهجگرهوهك لهپێیاوان.
ده‌ستنیشانکردنی خانهوهرگرهکانی نیکۆتین:
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سکان بۆ مێشکی 52 پیاوو 58 ژن کراوه، نێوه‌ی به‌ژداربوانی ئه‌م توێژینهوهیهجگهرهکێش بوون. توێژینهوهکهئهوهی دهرخستوهکهئهو نێرانه‌ی جگرهدهکیشن به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو خانه‌وه‌ی وه‌رگری نیکۆتینیان زیاترهلهو نێرانه‌ی کهجگهرهناکێشن به‌م شێوه‌یه: 16% له‌ناوچه‌ی سترهیتیم، 17% له‌ناوچه‌ی سێریبلم، 13% بۆ %17 له‌ناوچه‌ی کۆرتیكڵ. به‌ڵام بهدیوهی ئه‌ودیودا، ژماره‌ی ئه‌م خانانهلهژنهجگرهکێشهکان ا
هه‌ر به‌هه‌مان ڕێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌دا بووهکهجگهرهناکێشن.
بۆچی مێشکی ژنان جیاوزه؟
دکتۆر لێن هۆرۆڤیتز له‌نه‌خۆشخانه‌ی لینۆکس هیڵ لهنیۆڕك، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کات که‌باشترین ڕێگاکانی چاره‌سه‌رکردن ئه‌و ڕێگایانهنن کهنیکۆتینی تێیدا به‌کار ناهێنرێت.
ئه‌م پزیشکه له‌و بروایه‌دایه که‌له‌ڕێی هه‌ندێك چاره‌سه‌ری نا-نیکۆتیننیهوهپێویستههاوکار
جگرهکێشهکان بکرێت، بۆ نمونهئهو پێی وایهکهئهو ئارامبوونه‌وه‌ی له‌ڕیی جگرهکێشانهوهجگهرهکێشه که‌هه‌ستی پێده‌کان، له‌ڕێی ته‌کنیکی ههناسهههڵکێسانی قولهوهبهشێك له‌و ئارامییه‌ی ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌ئه‌م تهکنیکهدهتوانرێت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت کهکهسهکهوا کردار بنوێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و دوکه‌ڵ هه‌ڵده‌مژێت.
هۆکاره‌کانی ئه‌م جیاوازییانهلهنێوان ره‌گه‌زه‌کاندا، لهلێکۆڵیهنهوهکهبهنادی اری ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌ن، کهڕهنگهپهیوهندی به‌ڕێژه‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنی پرۆجێسترۆنهوه هه‌بێت. رێژه‌ی ده‌ردانی ئه‌م هۆرمۆنهلهئافرهتاندا به‌رزونزم ده‌کات، ئه‌ویش به‌هۆی قۆناغه‌کانی سوڕمانگانهبهشێوهیهك که‌له‌دوای دانانی هێلکهوهئهم هۆڕمۆنهزۆر زیاد ده‌رده‌رێت. لێکۆڵینهوهکهئهوهی دهرخستووهکهههتا رێژه‌ی هۆڕمۆنی پڕۆجێسرۆن زۆرتر بێت ژماره‌ی خانهوهرگرهکانی نیکۆتین که‌م ده‌بێنه‌وه، هه‌ربۆیه لێکۆله‌ره‌وان ده‌لێن که‌ئه‌م هۆڕمۆنه ره‌نگه ئه‌م خانانهلهناو به‌رێت.
نووسینی : ره‌یچڵ ڕێتنهر وەرگێر : هه‌رێم هادی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|