ئاکامیپیری (شیعری تهنز )
كە گوێم سەنگین بووە،جێی شوكرە خوایە
قسەی قۆڕ و درۆم پێ بیستبایە؟
كە چاو كەمحوكمە با كوێر و نەبین بێ
نەما ئەو جوانییەی دە با ببوایە
كە دەست لەرزۆك بووە و گەرمی نەماوە
خۆ چۆپی ناكێشم ، ناكەم سەمایە
ئەگەر پێم هاوڕێییم ناكا ، جەهەنم
خۆ گۆچانم دەكا هەر ئیشی پایە
ددان گشت هەڵوەری، چش! با نەمێنێ
كە خواردنم هەرسیغارە یا كوو چایە
سەرم وەك كا سپی كرد من لە سەفدا
وەرینی تووكی تەپڵی سەر لە لایە
كەپۆم هەر فڵقە فڵقی دێ هەمیشە
دەڵێی چۆمە و مۆتۆڕپۆمپی تێدایە
زمان ئامانە خۆ نابێ قسە بكەی
هەرچیفەرموون دەبێ هەربێژیوایە
بۆزۆر شوێنت دەبەن، پێت خۆش نییە بچی
دەبێ بچی و بڵێی زۆر باسەفایە
لەزۆركەس جوان نییە تاریفی لێ كەی
بڵێی جوان هەر ئەوە ، فەڕەح لوقایە
بەگشت دێنغەیبەتی یەكتردەكەن بۆت
هە تا ڕۆشن لە ماڵت بێ چرایە
لەبۆوەی كنگرێ خۆن لەنگەر ئەگرن
دەڵێن زور خۆشە ماڵت، ماڵیشایە
لە پاشان پێت ئەڵێن عەجەب كەرێكە
بڵێ بۆنانی خۆت ئەكەی بە زایە
بە زیندوویی دەكەن كەوڵت لە پاشان
دەڵێن خاس پیاوێ بوو بریا بمایە
سەید یاسین قوڕەیشی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )