
06-20-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بێ‌تاقه‌تـــی
بێ‌تاقه‌تـــی
له نه‌هات و نه‌هاتی ساڵی نه‌هات
خوێن تف ئه‌که‌نه‌وه نینۆک و
چه‌ناکه‌م هیلاکی ئه‌ژنۆمه،
من تامی سوێر تاڵ تاڵ
ئه‌نێرمه مێژووێکی بێ تێر، بێ برسی
له چۆڵه شار ی بێ تۆز، قوڕاوی.
له زڕه‌ی زڕه‌کانی ئه‌لۆ تا نامه‌یێکی کورت کورتی که‌ره‌وه،
تاقه‌تم له تاقه‌که‌ی ماڵی دراوسێ جێ ماوه
چه‌ناکه‌م هیلاکی ئه‌ژنۆمه،
من تامی سوێر تاڵ تاڵ
ئه‌نێرمه مێژووێکی بێ تێر، بێ برسی
له چۆڵه شار ی بێ تۆز، قوڕاوی.
له زڕه‌ی زڕه‌کانی ئه‌لۆ تا نامه‌یێکی کورت کورتی که‌ره‌وه،
تاقه‌تم له تاقه‌که‌ی ماڵی دراوسێ جێ ماوه ئێره
چاوه ده‌رپه‌ریوه‌کانی مێهره‌بانیه له ته‌نیشت درۆ.
چاوم ،چاوم
که ئه‌یکه‌مه‌وه
وا دوورم ئه‌ڵێی ته‌پ و تۆزی هه‌لاتنمن
له رۆژه بگه‌رێته‌وه‌که‌ی گه‌ڵاکان و پیاسه ده‌س گرتووه‌که‌ی ماچه‌کان
ده‌ستت لابه بزانم چی خه‌ریکه ئه‌مخێنکێنێ
ئه‌م گوڵه چ بۆنێکی خستووه‌ته دڵم
خه‌وم له ڵێڵیا لێ ناکه‌وێ
کاتژمێر له وێستگه‌ی چوارم که‌وتووه‌ته سواڵ
هه‌یه که‌س؟
خوایه سه‌فه‌رێک، شانێ، جگه‌ره‌یێک، .....
بۆ له ژێر چه‌تره‌که‌مه‌وه باران ئه‌بارێ؟
بۆ ئه‌مسال له دایک نابم؟
ژووره‌که‌م چوارده‌وری بووه‌ته خه‌ت
که‌چی هه‌ر ناگاته من
خوایه!
قه‌یماخێ بۆ دایکم
با هه‌نارو سێ‌و بیری هێڵنجی نه‌خاته‌وه
خوایه!
ژانێ بۆ دایکم
با بیبژێرێته‌وه،
با کز بێ ئه‌م پرچه
که بایش هێلانه‌ی تیا ناکات.
له قاپم گره
قه‌ت ئیتر ئاوا ده‌ر ناچم له فلاشه به‌په‌له‌کانت
خوا نه‌تگرێ بۆ نامگری؟
خوایه شانه‌یێک بۆ له یاد کردنی شانت
که هه‌لئه‌ته‌کێ به‌رده‌وام له ئالۆزاوی پرچێک
که نزگه‌ره‌ی ده‌ستت ئه‌دا،
خوایه تاقه‌تێک
تاقه‌تم له تاقه‌که‌ی مآڵی تۆ به‌جێ ماوه.
بەهار حسەینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|