چهندشێعرێک له
دیمه‌ن حه‌مه ڕه‌ووف فارس
داستانی شه‌رمه‌زاری
شهرمهزاربی ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
وه‌ک خۆر هه‌ڵهاتی له ژینم
وه‌کو هه‌وری ڕه‌شی ناوه‌خت
قه‌تیس مای له ئاسمانی دڵم
بوویته باران و ڕه‌هێڵه
تنۆک تنۆک باریت له چاوانم
شادیت لێ کردم به شین
جارێ نه‌هاتی به‌لای گریانم
بویت به ته‌رزه و زریانێ
ژاکانت ڕوخساری شیعرم
وه‌ک بایه‌کی شوومی ناکات
وه‌راندت خونچه‌ی به‌هارم
به نه‌فره‌ت بی بایه‌قوشی خه‌م
هه‌ر بێ شوێن و سهرهڕۆبی
به‌ر نزای ئه‌م دڵه‌م که‌وی
قه‌ت خۆشی له خۆت نه‌بینی
شه‌رمی ویژدان بتگرێ
تا دڵت له لێدان ئه‌که‌وێ
ببیت به داستانی سه‌رشۆڕی
جیهان ده‌رست لێ وه‌رگرێ
فه‌رهاد داستانێک بوو
عیشقی شیرینی به دونیا ناساند
به‌ڵام تۆی ناپاک و دوو ڕوو
ڕق و کینه‌ت له باخی مندا ڕواند
"""""""""
گولێکی سپی
تۆ ئه‌و که‌سه‌ی له‌چاوی منداله هه‌ور بڵند تری
تۆ ئه‌و ڕازه‌ی که‌له ئه‌وینی عاشقان زۆر گه‌وره‌تری
تۆ ئه‌و هه‌وایه‌ی که‌زۆر پێویسته بۆ ژین و بۆمان
تۆ ئه‌و شێوه‌یه‌یت کهئیلهام دێنیت بۆ ته‌واوی شاعیران
تۆ ئه‌و ده‌ماره‌ی که‌شای هه‌موو خانه‌و ئه‌ندامه‌کانی
تۆ ئه‌و تیشکه‌ی که‌ڕێگری هه‌موو ئه‌ندێشه‌و تاریکیهکانمی
تۆ ئه‌و به‌هاره‌ی که پێویسته زۆر بۆ گوڵ
تۆ ئه‌و نه‌مامه‌ی کهپشو ئه‌دات له‌سێبه‌ر تاڕێبوار
تۆ ئه‌و دیارییه‌ت کهخواناردوتی بۆم له‌ئاسمان
تۆ ئه‌و شفایهی له ئاسمان که‌بۆم دێیته گفت‌و گۆ
تۆ ئه‌و خه‌ونه‌ی که ته‌مه‌نم هه‌موی پێشکه‌شه به تۆ
**********
عاشقان
شاشاعیری عاشقانم
ووشه‌ی شیعرم لێ ون مه‌که
من و باده زۆر زۆر دۆستین
شه‌رابم لێ زویرمهکه
گێسوی زه‌رد دبۆژا کاوه
ڕاست بڵێ شه‌رمم لێ مه‌که
عاشقی به‌ژنی بهرزتم
گوڵ جه‌بین وانیگام مه‌که
لاوێکی زۆر نائومێدبووم
نهم خوارد له سه‌مه‌ری دنیا
منی بێ که سی غوربه‌تی
به‌شم ڕهنجو خاک به‌سه‌ری یه
ڕوی مانگتم بۆ وه‌رگێڕه
با بی بینم چاوی شههلات
بهندهوعهج ناس هه‌م ئاخ یار
هه‌موو با ببێ به فیدات
**********
نه‌ورۆز
نه‌ورۆزه دیسان جه‌ژنی کوردانه
بولبول دڵخۆشهوچاولهگوڵانه
هه‌مووی چاوه رێی ڕه مزی زه‌رده‌شتن
بۆئاگرکرنهوهلهچیاودهشتن
به‌جلی کوردی و ئاڵوو واڵای جوان
خۆ ده‌ڕازێننه‌وه بۆشایی و سه‌یران
ده‌سا سه‌یرکه‌ن جه‌ژنه به‌هاره
ده هۆڵو زوڕنای کوردی هه‌ژاره
هه‌ل هه‌له کێشان جا چه‌پڵه لێدان
کچ و کوڕی کورد شان ئه خه‌ن له شان
نێر گزی بۆن خۆش په‌ل دێنێته ده‌ر
پێشکه‌شی ده‌که‌ن دۆست‌و براده‌ر
جاگڕی دار‌و ئاگری نه‌و رۆز
ئاسمان ئه‌گرێ به دوکه‌ڵ وتۆز
ئنجا ئه‌بارێ بارانێکی جوان
ئه‌ڵێ پیرۆزبێ نه‌ورۆزله کوردان
**********
ئاره‌زوو خانم
ئه‌و چاوه زه‌رده‌ی وا پرشنگ داره
تێکه‌ڵ به ڕه‌شه وزۆریش به خوما ره
ئه‌برۆی تاق به‌رزی خیام کێشی یه
مه‌ستی شهرابهوباده نۆشی یه
ئه‌و زوڵفه خاوه‌ی زه‌رد وڕه‌ش تێکه‌ڵ
به وێنه‌ی چاوی ئه‌یکا ت ڕاوی دڵ
باڵای به‌رزی ئه‌و وه‌کو نه مامه
خۆێن گه‌رم ونا رین شیرین شه‌مامه
لێوی وه‌ک هه‌نار تورته وبه تامه
ده‌نگی سازگاری ئارامی گیا نه
له‌نجه‌و لا ره‌که‌ی دڵ له بن دێنێ
که‌وی دیوه خان بۆ یا ر دهخۆێنێ
ئا رهزووت ده‌که‌م ئا ره‌زوو خانم
قیبله‌گای دڵم ئا رامی گیانم....
**********
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )