مـــــــه حـــــوی
نه‌وه‌ك هه‌رچاوی مه‌سته خۆشی هه‌رمه‌ست
به لا دادێ كه دێ وه‌ك توركی سه‌رمه‌ست
له‌حه‌جله‌ی نازوئیعزازی به سه‌د ناز
خودا تۆ حافیزی بی هاته‌ده‌ر مه‌ست
به‌دوویا شێخ و سۆفی مه‌ستی عیشقی
له رێیا كه‌وتوون مه‌سته له سه‌ر مه‌ست
نیگاهی مه‌ستی تا مه‌ستانی ڕێ دا
نه ما له‌وجێگه ڕێگه‌ی كه‌س له به‌ر مه‌ست
بنازم به‌و پیاڵه‌ی چاوی مه‌سته
به یه‌ك پرشنگی عاله‌م سه‌ر به‌سه‌ر مه‌ست .
له به‌ر حوكمی نیگایا قاته هۆشیار
هه‌تا چاوی بكا بڕ.مه‌سته .هه‌ر مه‌ست .
وتی:سه‌یری ده‌رو ده‌شتم نه‌ماوه
له چاوم مه‌وج ئه‌دا پڕ ده‌شت و ده‌ر مه‌ست
به جوز مه‌ی ناوی ئه‌م ناوه به‌چی به‌م
به نه‌شئه‌ی ئه‌و به‌شه‌ر هه‌م ((بو البشر)) مه‌ست
ده‌ناسێ باده‌كه‌ی.مه‌قسودی حه‌شره
ده‌ڵێ ( مه‌حوی))بنوو تۆ تا سه‌حه‌ر مه‌ست
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )