موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2310  
قدیمی 06-25-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شەهوەت خەیاڵێکی وەنەوشەیی


شەهوەت خەیاڵێکی وەنەوشەیی

تۆ ... تۆ ئەی قەدەغەکراوی مانەوە لەسەر لەپی دڵم
تۆ ئەی حەرامترین ماچ لەسەر وشکانی لێوم
من لەسەر ئەژنۆم و سەرم بۆ ئاسمان ....
کوا ئایەتە سورەکانی ئاهەنگی گواستنەوەی دڵ بۆ پەپولە ؟
ئەمەوێ قژت بە خەیاڵی شیعرم ڕابکێشم
ئەمەوێ سیحر بەسەر مەمکە زیوییەکانت بڕێژم
ئەمەوێ هەموو سروشت بۆ دانیشتنێکی تۆ لەبەردەم دەریا خەریک بکەم
ئاگات لە شاری دڵت بێت
جادە لمینەکەی بە شەرابی سور ڕاماڵە
دەستی دڵت بگرە و بەسەر شۆستەکانی مناڵیی بەڕێکەوە
بە بەرائەتەوە ڕاکە بەرەو باڵۆنە سور و سپییەکانی خەیاڵ
دەنگی تۆ سەما لەگەڵ سەرمای تەنیاییم دەکات
پێویستم بە مۆسیقایەک نییە ، پێکەنینت شوێنی نەمانم گەرم دەکاتەوە
دڵۆپەکانی پێت بتەکێنە و بە کراسە وەنەوشەییەکەت وەرە ...
وەرە ئازادیی ڕوخسارت لەبەردەمم بڵاو بکەرەوە
..
تەمێک لە حەقیقەت و سێوێکی سور بکە بە دوو لەتی لەشمەوە

دوایی
....
بەو دەستە نەرمانەت کە پڕن لە شەهوەتی ئاشتی بمخنکێنە
.

ئالان پەری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید