
06-25-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌کراوی قه‌ده‌ره‌کان
شه‌کراوی قه‌ده‌ره‌کان
قه‌ده‌ره‌کان وه‌ک خۆت جوانن
(با) کان وه‌ک خۆتن پڕن له پێکه‌نینن
نه‌رمیی قژی ڕه‌شت په‌نجه تاساوه‌کان ده‌توێنی
په‌ڕه‌ی دڵی فڕینت به تامه‌زرۆوه گڵی زه‌وی ده‌جوڵێنی
خوا به ناوی تۆ به ماڵه‌کانمان پیاسه ده‌کا
دوو جووته کۆتر به هه‌ناسه‌ی تۆ باڵ ده‌گرن
ئاوابوونی خۆر له ڕه‌نگی تۆ ده‌بێته ئێواره
مانگ له سیمای پڕ ژیانی تۆ دا سه‌وز ده‌بێ
تۆ مه‌خلوقێکی بۆن خۆشی
تۆ دونیایه‌کی له هه‌تاهه‌تایی
تۆ سه‌مایه‌کی له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ی شادی
قه‌ده‌ره‌کان وه‌ک خۆت جوانن
وه‌ک زریانێکی بێ زیان ، کاتێک خۆشه‌ویستی ببارێنێ
وه‌ک بوومه له‌رزه‌یه‌کی بێ ڕووخان ، کاتێک ناخی دوو دڵ بهه‌ژێنێ
تۆ ئاوا دێیت، کاتێک کاره‌سات بوونی نامێنێ
کاتێک مه‌رگه‌سات ده‌بێته خۆش به‌هات
کاتێک گۆڕستانه‌کان له سه‌مای نووکی پێت
گۆرانی ده‌چڕن ...
کتێبه‌کان به ناوی تۆ پێشکه‌ش ده‌کرێن
هه‌ر له به‌ر تۆش دێنه خوێندن
هه‌ناسه‌ی ژێر چه‌رچه‌فه‌کانی ڕامووسان ،
پێغه‌مبه‌ره‌کان دێنێته خوانی موشتو مڕی هه‌بوونیان
تۆ هه‌لهه‌له‌یکی له ته‌ڕایی
ته‌زبیحێکی له پاکیی
کۆشکێکی ئاویت له ده‌ریا
هه‌ورێکی قژ درێژی له هه‌نگوینی (با)
قه‌ده‌ره‌کان وه‌ک شیله‌ی بنی مه‌مکه‌کانت شیرینن
قه‌دره‌کان وه‌ک بۆنی گوڵاوی ڕه‌حمت پڕن له ده‌ماری ژیان
قه‌ده‌ره‌کان وه‌ک دۆڵی ڕازه‌وه‌ی نێو ڕانت ته‌ڕن بۆ زه‌ریاچه‌ی مان
ئالان په‌ری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|