
06-25-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سێبه‌رو جه‌سته .. غه‌ریبێكى رژاو
سێبه‌رو جه‌سته .. غه‌ریبێكى رژاو
(غوربه‌تى.. پیاوێكى سه‌ر ماش‌و برنجى ئه‌و په‌رِى ژیرنه‌بوونه‌وه‌ى گریانه)
ئه‌م قه‌سیده‌یه پێشكه‌شه به(جه‌مال غه‌مبار)
كه خه‌می نوسینه‌وه‌ی شیعرێ
به دڵمه‌وه ده‌نوسێ و
گێژاوی گه‌یشتنی خه‌یاڵێ
زاكیره‌م به خۆیه‌وه ده‌پێچێته‌وه
ئیدی په‌نایه‌ك نامێنێ...خۆمى تیا بڵێًم...!
من،رۆحی خۆمم
له نێو گۆرِێكى خاڵیدا به‌جێ هێشتووه و
ئێستا ناتوانم...
به‌م جه‌سته غه‌ریبه‌م بڵێم:
تۆ ده‌توانی.. تێ هه‌ڵچیته‌وه جاران و
هه‌ورێك له گریان ژوور سه‌رت نه‌گرێ؟
ده‌توانی... به مناڵه‌كانى ئه‌وێ بڵێیت
گه‌وره مه‌بن
گه‌وره بوون جگه له عه‌زاب هیچی تر نییه؟
ده‌توانى...غه‌ریب
ئه‌و رێگا دووره‌ی ژیان قه‌دبرِ بكه‌یت و
چركه‌یه‌ك رۆحم بۆ بێنیته‌وه؟
تا منی وه‌ریووی ناو ئه‌م جه‌نگه‌ڵه
بۆ بێزاری...پێناسه‌یه‌ك و
بۆ گه‌رِان...هاورِێیه‌كم هه‌بێت و
له شوراى ئه‌م ته‌نیایه په‌نهانه‌ى خۆم ده‌ربچمء
له‌وێى به‌جێماویه‌كه‌ى خۆمدا
پرِ.. پرِ ببمه‌وه له رابردووى وه‌رین
له گه‌یشتنه‌وه به مه‌ودا ماندووه‌كانى باران،
ئاخر ئێستا...
من له سه‌رای خه‌مێكدا روواوم
له‌و سه‌ری ماتڵبوونی خۆمه‌وه
نیگا ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌ر شتێ
هه‌ر ئاگرى بىَ وه‌لاَمیه
پوشى ئۆقره‌م ده‌سوتێنىَ،
خۆ ئه‌گه‌ر ...غه‌ریب
ئه‌م ئه‌نگوسته حوزنه‌م تیا نه‌بێ و
ئه‌م دڵ پرِییه له مندا نه‌بووایه
چۆن ده‌متوانی
گریانى خوا بنوسمه‌وه،
لوتفێَك بكه.. ئه‌ی غه‌ریب
ئه‌م ماڵه له ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆیدا
خه‌ریكه كه‌رِ دبێ و
ئه‌م په‌نجه‌رانه
له‌به‌ر نه‌بوونی رووانین
خه‌ریكه ژه‌نگ بیانگرێ
ده‌ست له سه‌ر نوری دوعایه‌ك دانێ و
ئیمانم پرِبكه له پارِانه‌وه
چاو له‌سه‌ر شیعرێكی "مه‌حوی "هه‌ڵخه و
رۆحم بسپێره به خودا
بێباكبه و
ئه‌م گیانه‌ی ته‌رِه‌ی ناو شیعرم
فرِێده‌ره...ناو لاشه‌ی سووتاوی ئاسكێكه‌وه
ئه‌م گیانه گرانه‌ی قه‌سیده‌م
بخه‌ره ناو جه‌سته‌ی كوژراوی ژنێكه‌وه
چونكه ده‌زانم
به‌ده‌م هه‌ناسه‌سواری دێرِێكه‌وه له ناوبران و
له‌وێی نائومێدی خۆیاندا
حه‌زێكیان له‌پاش جێ ماوه
قه‌نده حه‌زه‌ێك...ده‌بێ بیچێژن،
شكۆمه‌ندی ئه‌م هیچگه‌راییه
له كوێوه هاتووه...غه‌ریب
من لێره‌ى ده‌رقه‌ت نه‌هاتنی تاوانه‌كاندام
جه‌سته‌م بووه به عه‌ساى ده‌ستی جه‌لادێك و
یه‌كپارچه...هه‌ست به تێكشانی خۆم ده‌كه‌م،
ئیتر به‌م هه‌موو برینه‌وه چۆن برِژێم
یان ئا به‌م خه‌مه قوورسه‌وه
له كوچه‌ی چ دڵێكی ته‌ریودا
ئێستا...له‌نگه‌ر پێ بگرم
نازانم چۆن خۆم بڵێمه‌وه
كه رۆحی خۆمم
له‌وێی مه‌رگێك به‌جێ هێشتبێ و
كه جه‌سته‌ى غه‌ریبیشم
به‌دیار شنه‌بای به‌سه‌ر چوونی ته‌مه‌نه‌وه
خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی
وه‌رزه قه‌مبووره‌كان بێت و
عاده‌ت به ژه‌نینی شمشاڵی گریانه‌وه بگرێت
چۆن بتوانم
حیكایه‌تی ئه‌و رۆژانه ئه‌زبه‌ر بكه‌م
كه منیان كرده سێبه‌ر و
هه‌تا ئه‌به‌د لكاندمیان...به جه‌سته‌یه‌كی غه‌ریبه‌وه،
ته‌نیایی...شه‌وانی بێداری چاوی خوێنینی منه و
وون بوونیشم... له‌و ئێواره شه‌رمنانه‌وه ده‌ست پێده‌كات
كه له نێو تاڵه سپیه‌كانى قژمدا... ده‌مه‌وێت
فه‌لسه‌فه‌ی پیر بوون دابنێم
كه له‌به‌رده‌م پێكى ته‌مه‌ندا
دڵنه‌وایى (ئاو) ئه‌ده‌مه‌وه
خۆى له‌و مه‌نگییه ده‌ربێنىَء
خورِه بخاته رۆحمه‌وه
نه‌باده ووشك بێته‌وه،
گه‌لێ جاران
چه‌شنی مه‌خلوقێكی سه‌رخۆش
خۆم به نهێنی باخچه‌كاندا ده‌كێشم و
كه‌چی ئینجانه‌یه‌كی شین
كه‌پرِه له حیكایه‌تی سه‌وز و سوور
دێته كۆشمه‌وه و...یه‌ك به خۆی
ده‌پارِێته‌وه و ده‌ڵێ...
بیكه به خاتری
ته‌مه‌نی نازنازێكی بچووك
به بۆنی خاكی پاش باران
به گۆرانییه تۆراوه‌كانى ناو باخچه و
به مانگرتنی پارچه‌یه‌ك غه‌زه‌ل...له داخی شه‌رِ
بیكه به خاتری
هه‌نسكه شێداره‌كانى.. دایك
لێگه‌رِێ..
لێگه‌رِێ ئه‌م نهێنیانه
له‌جێى خۆیاندا سه‌نگین بن...؟
بهێڵه...
بهێڵه گوڵزاری ئه‌م شوێنه نه‌شوێ و
باخچه له هه‌ڵچون و داچوونی خۆیادا بمێنێته‌وه و
تۆ شتێكی كه‌م
بچۆره‌وه بۆ ناو خۆت و ...بزانه
بزانه چ ئینسانێكی عاجزی و
بیر بكه‌ره‌وه كه تۆ
پاشماوه‌ی چ شه‌رِێكی وێرانی ناوخۆتی!؟
گه‌لێ جاران
هه‌ست ده‌كه‌م
شه‌وى شێتبوونێك
سپێده‌ى ته‌نیایم ده‌خواء
له‌خۆمه‌وه ده‌ڵێی
تا هه‌میشه... له‌به‌ر ئاوێنه‌ی مردنێكی عه‌جیبدا رابوه‌ستن
له‌خۆوه ده‌ڵێی
سوێندێكم خواردووه...سوێندێكی خۆمانه
گریان له تابلۆیه‌كه‌ی "ستار قادر "بسه‌نمه‌وه بۆ خۆم
مه‌مكێك له "قوباد "هه‌ڵكه‌نم بۆ ته‌نیایی و
توورِه بوونێك له "رۆژ " داگیر بكه‌م بۆ عیرفانییه‌ت و
هه‌رده‌ڵێی به‌ڵێنم داوه
دوعا خوساوه‌كانى كچه‌كه‌م... وه‌ك خۆیان
بنێرم بۆ خودا و
گله‌ییه شیرینه‌كانى ژنه‌كه‌م
بخه‌مه به‌ینی كتێبه‌كانمه‌وه و
ئیدی بۆ خۆم غه‌ریبانه
له نامۆییه‌كانی خۆمدا
برِۆم و كۆتایی ئه‌م قه‌سیده‌یه
بۆ هاورِێیه‌كی عاجزم به‌جێ بهێڵم
برِۆم و كۆتایی ئه‌م خه‌ونه
بۆ ئاوازی كه‌مانچه‌یه‌كی تۆراو دابنێم و
له‌خۆمه ده‌ڵێی
مردنی خۆمم
له نوسینه‌وه پێ جوانتره و
مانه‌وه له خۆ خواردنه‌وه‌ی خۆمدا
گه‌یشتنه
به هه‌موو كۆتاییه‌كانى رۆح و
له‌خۆمه‌وه ده‌ڵێی
واز له هه‌موو شتێك بهێنم و...نه‌هێڵًم
نه‌هێڵم ببم به شاعیر.
زانا سامان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|