
06-25-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌سه‌ر چوو سه‌رده‌مى سه‌فه‌ره‌كان
به‌سه‌ر چوو سه‌رده‌مى سه‌فه‌ره‌كان
سه‌فه‌ر مه‌كه
چیدى نابینى
سێبه‌رى ئه‌و ده‌ریایه‌ى
به‌یاده‌وه‌رى تنۆكه سوێره‌كانى
زه‌مه‌ن بارگاوى بوو
ئاسته‌مه بینینه‌وه‌ى
سێبه‌رى یاده‌وه‌رى هه‌ڵوه‌رینى
خشۆكه بێباڵه‌كانى ئاسمانىَ
له‌و حیكایه‌تانه‌ى
تنۆك تنۆك به ئه‌سپایى
له‌سه‌ر لێوى زه‌مه‌ن هه‌ڵده‌خزان
ئه‌و حیكایه‌تانه‌ى به‌شێك بوون
له‌سولاله‌ى ئه‌فسانه‌كانى باو
سیحر‌و ته‌لیسمى
چاخه‌كانى تاعوون
ئاسته‌مه بینینه‌وه‌ى
نیوه‌رِۆكانى ره‌نگپه‌رِینى میتاڵه‌كانى خوىَ
له‌نێو توانه‌وه‌و مه‌یینى
چاخه‌كانى هه‌ڵزنان و رۆچوون
بۆ نێو نهێنى كوولبوونى
میلى كاتژمێره‌كانى لم
په‌نهانى ره‌گداكوتینى
كانزا ژه‌نگاوییه‌كان
بۆ‌نێو لوغزى سێگۆشه بوونى
هه‌موو ئه‌و خه‌نجه‌رانه‌ى پاش كوژرانیان
له‌زه‌رده‌په‌رِى ئێواره‌یه‌كا
به‌خه‌یاڵ گه‌رِانه‌وه بۆ سه‌مه‌رقه‌ند
ئاسته‌مه بینینه‌وه‌ى
چاخه‌كانى دۆزینه‌وه‌ى سه‌یرترین ئیكسیر
له‌ئێسكى ماسییه مۆمیاكراوه‌كانى
سه‌رده‌مى فیرعه‌ونه‌كان
ئاسته‌مه بینینه‌وه‌ى
سپێده‌ى دۆزینه‌وه‌ى ته‌ڵخترین مه‌رهه‌م
بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ى په‌نجه‌كان و
شێلانى ئه‌ندامه شاراوه‌كانى شه‌یتان
بۆ گۆرِینى ره‌نگى پێست و چاوو
ئاوه‌ڵكراسى مه‌خلووقه بێرِه‌نگه‌كان
به‌سه‌رچوو
سه‌رده‌مى دابارینى گه‌لاَو
گه‌مه‌ى گوڵ و چاوشاركێى خه‌یاڵ
به‌سه‌رچوو
ئه‌ندێشه‌كردنى چه‌ندین شه‌وانى
شینى وه‌ك ده‌ریا
به‌سه‌رچوو
سه‌رده‌مى ئه‌و ده‌روازانه‌ى
كه‌له‌به‌رده‌میا رۆحى كه‌شتیه چارۆكه‌داره‌كان
بۆ هاتنى با
خه‌ونیان به‌شه‌پۆله‌كانه‌وه ده‌بینى
به‌سه‌رچوو
سه‌رگوزشته‌ى ئه‌و شمشێرانه‌ى
بۆ خاترى بینینى خوێن
له‌قوولاَیى ماجه‌راكانى جه‌نگا ده‌خه‌وتن
ئێستا زه‌مه‌نى تێكشكانى خه‌ونى ئه‌و كه‌شتیانه‌یه
كه‌رۆحى ماجه‌راپه‌رستى قه‌راسنه‌كان
له‌خاڵێكى وه‌ستاوى زه‌مه‌نا
بۆ زانینى قه‌ده‌رى ئه‌ژدیهاكان خستیانه رىَ
ئیدى تۆ ئه‌و ئه‌سپه نادۆزیته‌وه
كه‌دوا میرى مه‌مله‌كه‌تى له‌سه‌ر گلا
هیچ رێگه‌یه‌ك ناتباته‌وه
بۆ سه‌ر ئه‌و گۆمه نه‌بینراوه‌ى
میناتۆره حه‌رامكراوه‌كانى تىَ فرِێدرا
هیچ ده‌لاقه‌یه‌ك
نارِوانێته نێو ژووره شووشه‌به‌نده‌كه‌ى میر
تابزانی چه‌ند مێینه‌ى سه‌یرتر
له‌ئاو و گوڵ
له‌وێدا رامكرا
ئیدى ئه‌و كچه نابینیته‌وه
كه بۆ بینینى رۆحى بیابان
دواى كاروانى ئه‌ندێشه كه‌وت
ئه‌و كچه‌ى
به‌بىَ ئه‌وه‌ى پىَ بزانىَ
له‌نێو جه‌رگه‌ى ده‌ریاى لما
له ساته‌وه‌ختى روانینى بۆ سه‌راب
بۆ هه‌تا هه‌تایه ونبوو
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى ره‌نگى موسافیر
له رووكارت نیشتووه
سه‌فه‌ر مه‌كه
چاخى سه‌فه‌ره‌كان به‌سه‌رچوو
رێگه‌كانى ئێستا ده‌چنه‌وه سه‌ر هیچ
تۆ ئیتر نه‌سلى ئه‌و مشكانه نادۆزیته‌وه
كه‌تاوانبارن به‌هێنانى چڵه وشكه‌كانى حه‌قیقه‌ت
چیدى رێگه‌یه‌ك نییه
بچێته‌وه سه‌ر رێگه‌ى ناشوێنێك
له‌قه‌لاَ دێرینه‌كانى ئاو
جه‌نگه جوانه‌كانى خه‌ون
شارستانیه‌تى نه‌وه‌كانى قه‌ومى ڵووت
چیدى ئه‌و پیاوه نادۆزیته‌وه
كه‌به‌ره‌به‌یان ره‌جمكرا ئێواره له‌خاچدرا
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یویست
له‌نێو كتێبخانه په‌نهانه‌كه‌ى ئیبلیسا
ببێته ئه‌فسانه كتێبێكى نه‌نووسراو
به‌سه‌رچوو هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌بوو
ئێستا زه‌مه‌نێكه له‌وێنه
بۆ ناوێنا كردنى ئیماژ ده‌گه‌رِىَ
نابیستىَ
هیچ میتافۆرى رووداوێك
تازمانى سه‌ردى بێته گۆ
به‌و دێوه ده‌چىَ
له‌چاوه‌رِوانى فرِینى به‌ردێكا توایه‌وه
هاوشێوه‌ى عیفریتێكه
نه‌زانرا بۆ له‌قوولاَیى خورافه‌یه‌كا خه‌وت
وه‌ك ئه‌و دوو بوونه‌وه‌ره‌یه
به‌رله‌مێژووى كوشتن و
به‌درامابوونى ژیانى كوژراوه‌كان
پێش له‌دایك بوونى یه‌كه‌مین بكوژ
بىَ ئه‌وه‌ى پىَ بزانن
یه‌كتریان كوشت
ئه‌مرِۆ رۆژێكه بێده‌نگ
وه‌ك بێرِه‌نگى خوێن
لێوان‌لێو له‌بێهووده‌یى ده‌ماره‌كان
ئیدى سێبه‌رى ئه‌و ده‌ریایه نابینیته‌وه
باڵنده كزۆڵه‌كان
پاییزانێك به‌سه‌ریا وه‌رین
له‌ساتێكا
تیشكى دوایه‌مین خۆره‌تاوێك
ده‌نگى ماسییه‌كانى له‌گه‌ل خۆى برد
دڵۆپه ئاوه‌كانیش هه‌وره‌كان له‌خۆیانگرت
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى هێنده‌ى بالاَى موسافیرىَ
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ى سه‌فه‌را
سه‌ره‌تاتكێى رێگه بێكۆتاكان ده‌كه‌ى
گوێرِادێره بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ى
كه‌پێت ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر برِۆى
جارێكى تر نایه‌یته‌وه
نێو كۆلاَنه دێرینه‌كانى حه‌قیقه‌ت
نابینیته‌وه سه‌رو سه‌كوتى خۆلاَوى
میره‌كانى خه‌ون
كۆشكه خه‌یاڵییه‌كانى مۆڵگه‌ى كه‌رِوو
ده‌ڵێن مه‌رِۆ
تاببینى چۆن
هه‌موو ئه‌و كچه ئاوییانه‌ى
له‌گه‌ڵ باران دێنه خوارىَ
به‌فه‌رمانى ئاسمان
له ئامێزى موریده‌كانى بێهووده‌ییا
هه‌ر به‌رِووتى راده‌كشێن
ده‌ڵێن مه‌رِۆ
به‌سه‌رچوو
ساته‌وه‌ختى له‌دایكبوونى ئه‌و حه‌رفانه‌ى
له‌پشت زه‌خره‌فه‌كانه‌وه ده‌بوونه ده‌نگ
رۆژگارى ئه‌و وشانه‌ى له یاده‌وه‌ریا ده‌نووسران
ئه‌و دێرِانه‌ى ده‌بوونه موسافیرو
شاره و شار
به‌شوێن په‌ره‌گرافێكا ده‌گه‌رِان
به‌سه‌رچوو
ساته‌وه‌ختى فرِینى ئه‌و نه‌ورِه‌سانه‌ى
له‌ئاسمانێكى گه‌رما باڵه‌كانیان هه‌ڵپرِووكا
به‌سه‌رچوو
وه‌رزى ئه‌و ئاسكانه‌ى له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى
دارستانێك له شه‌به‌نگ
تائه‌به‌د بوونه په‌لكه‌زێرِینه‌ى
ئاسمانێك له هیچێتى هه‌مووان
به‌سه‌رچوو
سه‌رگوزشته‌ى گه‌رِانه‌وه‌ى كاروانى
ئه‌و مه‌خلووقانه‌ى
سه‌رده‌مانێك بۆ هێنانى خوىَ
به رێگه‌یه‌كه‌ى نه‌زانراوا
گه‌یشتنه سه‌ر پردى سیراد
به‌سه‌رچوو
شه‌وانى ئه‌و حیكایه‌تانه‌ى
به‌بىَ حیكایه‌تخوانیش هه‌ر هه‌بوون
ده‌ڵێن مه‌رِۆ
تۆ هانیباڵ نیت
به‌سوارى فیلێكى بێده‌نگه‌وه
به‌نێو چاخه‌كانى به‌فرا سه‌فه‌ر بكه‌ى
وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك له‌ته‌م
له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌متوومانێك بێیته دنیا
تۆ ئه‌و نیت
تا له‌پێناو سرِینه‌وه‌ى ناوى رۆما
كارتاجه‌یه‌ك له‌حه‌رفى نه‌زانراو
له‌ده‌ره‌وه‌ى زانراوه‌كان چێبكه‌ى
تۆ خوێنى هیچ فینیقییه‌ك
به‌ده‌ماره‌كانتا ناگوزه‌رىَ
تا به‌رِێكه‌وت
توێژاڵه لمى كه‌نار بكه‌یته كریستاڵ و
ده‌ریایه‌كیش له‌وه‌همى شووشه
بنێریته كارتاج
تۆ ناتوانى وه‌ك هۆمیرۆس
له‌پشت ته‌ڵخترین په‌نجه‌ره‌وه
برِوانیته موعجیزه‌ى زیندووبوونه‌ه‌ى
ئه‌و كوژراوانه‌ى
حیكایه‌تى مه‌رگى رۆژه‌كان ده‌گێرِنه‌وه
ده‌ڵێن مه‌رِۆ
تۆ سێبه‌رى ئه‌و ده‌ریایه نابینیته‌وه
كه‌هێشتاكه خۆڵبارانى نه‌بینیبوو
به‌سه‌رچوو
سه‌رده‌مى سه‌فه‌ره‌كان
سه‌رده‌مى خه‌یاڵ
سه‌رده‌مى شیعر و جوانى ومه‌ستبوون
سه‌رده‌مى ئاوازه رۆحییه‌كانى
سه‌دان قیساره‌ى نه‌رم
نه‌رمتر له‌لێوى شه‌هره‌زاد
ده‌لێن مه‌رِۆ
لێره‌به بۆ بینینى نه‌وه‌كانى خۆڵ
بۆ خوێندنه‌وه‌ى مێژووى كێویبوونى ئه‌قڵ
لێره‌به تا له حیكمه‌تى هه‌موو تۆبه‌كان بگه‌ى
ئیدى به هیچ رێگه‌یه‌كا نه‌رِۆى
هه‌رگیز نه‌بیته موسافیر و
تا ئه‌به‌د سه‌فه‌ر نه‌كه‌ى
لێره‌به له گه‌ڵمان
له‌لاى یه‌كێك له په‌یكه‌ره جیوه‌ییه‌كانى
سه‌ركرده‌ى خۆڵ
له‌نێو مه‌عشه‌رى خۆڵ
له خامۆشى باخچه‌هه‌ڵواسراوه‌كانى
بورجى ده‌نگ و سه‌دامان رابمێنه
بۆنى رێنووسى به‌رد بكه
برِوانه میرى خۆلاَویمان
ببینه چۆن هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژى بوونیه‌وه
زمانى هه‌موو ئه‌و خشۆكانه‌ى برِى
كه‌ده‌یانویست زمانه ته‌رِه‌كانیان
له‌خۆڵى ئه‌و خاكه وه‌رده‌ن
كه‌سه‌دان پشتى میرانى خۆڵ
له ده‌ره‌وه‌ى دونیاى باران حوكمیان كرد
لێره‌به له‌گه‌ڵمان
چاو بۆ هیچ هه‌ورىَ مه‌گێرِه
بیر له هیچ بارانىَ مه‌كه‌ره‌وه
خه‌ون به‌هیچ دڵۆپه ئاوێكه‌وه مه‌بینه
له‌لاى یه‌كێك له په‌یكه‌ره جیوه‌ییه‌كانى
سه‌ركرده‌ى خۆڵ
هه‌روه‌ك وه‌ستانى سه‌دان ساڵى ئێمه
له‌حوزورى گه‌وره‌یى ئه‌وا
بێده‌نگتر له خۆڵ رابوه‌سته.
یوسف عیزه‌دین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|