
06-25-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌ره ئه‌ى ده‌یناسۆر
وه‌ره ئه‌ى ده‌یناسۆر
نووسینى / حه‌سه‌ن به‌لاسم
وه‌رگێرِانى له‌عه‌ره‌بیه‌وه / تاهیر عه‌بدولواحید
ده‌سته لینجه‌كانت والاَكه، ده‌ستبده له نێو چاوانم
پله‌ى گه‌رمى ماندوێتیم بپێوه ئه‌ى مه‌رگ
وه‌ك ده‌یناسۆرێكى ته‌مه‌ڵ له‌كۆتایی رِارِه‌وه‌كه دامه‌نیشه
باوێشك مه‌ده، من ئه‌تبینم، وه‌ره، وه‌ره‌و بمخرۆشێنه...
گه‌ردنم بگه‌زه، لێمگه‌رِىَ مۆرى له‌پى ده‌ستم له‌سه‌ر پێسته سارده‌كه‌ت جێبهێڵم
بزانن ئه‌وكاته‌ى كه‌ده‌مرم، بۆ هه‌تایی به دڵته‌نگى ئه‌مێنمه‌وه و
بیرتان ئه‌كه‌م
بیرى هه‌مووتان ئه‌كه‌م، خشۆكه‌كان، مراویه‌كان، ئه‌سپێكان
ئێوه هه‌مووتان ده‌ڵێم بىَ لێده‌ركردن، ئه‌ى كارگه‌رانى ئاورگه
هۆرِه‌شه‌باكه وه‌ره‌و بمشكێكنه، چیترمن ووشكهه‌لاَتووم....
شىَ له‌نێو ئێسكه‌كانمدا هه‌ڵكۆڵینى خۆى ته‌واوكرد، وه‌ره‌پێشه‌وه بومه‌له‌رزه‌كه
ده‌پێمبڵىَ ئه‌ى مه‌رگ، به‌كامه فێڵ دێیته نێودڵم و لێدانه‌كه‌ى لێدائه‌ماڵى
پێتان ئه‌ڵێم من هه‌رگیز لێتان خۆشنابم،
جنێو به‌هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌تان ده‌ده‌م كه به‌بىَ من تیایدا ده‌ژین...
ئه‌وه‌منم به‌ده‌نگى به‌رز نه‌فره‌ت له‌وانه ده‌كه‌م كه‌له‌وێن، گوێتان لێمه؟
خۆشه‌ویستى، تۆ نانێكى سوتاوى نزیك بیرێكى ووشكى
ئه‌ى ووشه بێماناكان، ببه‌ره نانى مه‌رگ و ئه‌و بیره
وه‌ره، وه‌ره ئه‌ى مرۆڤ، له‌ئامێزم بگره به‌رله‌وه‌ى به‌رامه‌تم لێحه‌رامكه‌ن
هۆ مرۆڤ تۆ زۆر بۆگه‌نى، به‌لاَم من شێوه‌ى به‌سته‌گوڵى نه‌خۆشه‌كان بۆنت ده‌كه‌م
زمانت بخه‌نێو ده‌مم ده‌یناسۆر، تامى لیكه‌كه‌ت چۆنه ئه‌ى باوكى شكۆمه‌ند
تا كۆتایی گوىَ رِادێرن بۆ وه‌سێته‌كه‌م ، مه‌گرین تا دوا ووشه‌ى خۆم ده‌ڵێم
لێگه‌رِێن با به‌ته‌نیا ده‌نگم هه‌موو هه‌وا قانگ بدات، لێیگه‌رِێن تا بۆدواجار به‌خۆى بنازێت
پاساریه‌كان، له‌برى كرم گه‌نمى جه‌سته‌ى من به‌رن
داواى به‌خشینتان لێده‌كه‌م، بمبه‌خشن له‌هه‌ر تفێك كه‌به‌سه‌رخواردنه‌كه‌تاندا گوتبێتم
داواى به‌خشین ده‌كه‌م له‌وه‌ى كه مردم و نه‌متوانى له‌گه‌ڵ خۆم بتانبه‌م
وه‌ره ئه‌ى خۆر، لێمبه وه‌ك دایكێكى دڵرِه‌ق
هه‌مووتان وه‌رن و با قامچى له‌نێو ده‌سته‌كانتان بێت
وه‌رن تا له‌یادتان نه‌كه‌م، ئه‌ى سه‌گه درِه‌كان
وه‌ره‌دایه له‌سه‌رسه‌رم بگرى، به‌ته‌نها تۆى كه‌وه‌ك خودا ده‌گریت
وه‌رن برا سادییه‌كانم
ئێوه‌ش وه‌رن خوشكه جادوگه‌ره‌كانم
له‌نزیك پێخه‌فه‌كه‌م كه‌رِه‌ناى گه‌وره بژه‌نن
له‌ته‌پڵى ته‌نه‌كه بده‌ن..
كلكت بجوڵێنه ده‌یناسۆرى په‌رپوت
وه‌ره پێشه‌وه كه‌له شێوه‌ى هیندیه‌كى سوور سه‌ما ئه‌كه‌ى
وه‌ره‌وئێَسكى ئه‌و كه‌روێشكه بكرۆژه كه له‌ژێر گونما هه‌ڵده‌له‌رزێت
نه‌بارى ئه‌ى ئاسمان كه ده‌یناسۆر دێته ژورىَ
له ژوره‌كه‌مدا جێگه‌یه‌ك بۆ خۆر چێكه
هه‌موو شته‌كانم بۆ خۆتان به‌رن، من هیچم نییه جگه‌له رِه‌شنووسى حیكایه‌ت و گۆرانیه‌ك
لۆمه‌ى هه‌موو مردووه‌كانى گۆرِستان ئه‌كه‌م.
له‌سه‌ر ئه‌و وێنه فۆتۆگرافیانه‌ى كه به دیواره‌كانه‌وه له‌بیریان چوو
به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌مم ووت وه‌ره‌و با یارى بكه‌ین
وه‌ره با ئه‌و ئه‌هریمه‌نه به په‌نجه‌یه‌ك له جه‌سته‌ت ده‌ركه‌م
مه‌خوێنه‌ره‌وه، كه‌زیه‌ت شانه‌مه‌كه، به‌رچایی ئاماده‌مه‌كه،
ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆن مه‌كه، به باخچه‌ى گووڵه‌كاندا میزبكه، هه‌روه‌ها پێم ووت
به هاورِێكه‌شمم ووت: به‌خۆشیت
بۆ ئه‌هریمه‌نه‌كانیش قه‌سیده‌م نووسى
له نێوماڵى دزو بكوژه‌كاندا بوم به شاگرد
مه‌ته‌ڵیشم به مناڵه‌كان ووت:
له خوێن ده‌خواته‌وه و به‌دوكه‌ڵ كوێر ده‌بێت
مێشووله‌یه، هاواریان ده‌كرد....
باپیره‌شم ده‌یگوت، مرۆڤ به‌رچاوته‌نگى كوێرى ده‌كات
من به‌ته‌نهائه‌وه‌نده‌م پێكرا ئه‌ى ده‌یناسۆر
وه‌ره ئه‌ى چرپاكه
وه‌ره ئه‌ى ئاگردان
وه‌ره ئه‌ى چه‌رچه‌ف
وه‌ره ئه‌ى باوكى شكۆمه‌ند
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــ
ئه‌ڵێن ئه‌و كاته‌ى كه نیچه مرد، له‌ئاسماندا گورگێك ده‌ركه‌وت، له‌خۆشیاندا ده‌یلوراند، ده‌شڵین هه‌موو شه‌وێك مردووه‌كان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رله‌نوىَ بگه‌رِێنه‌وه، به‌لاِم له چاوه‌رِوانى ته‌واوبونى ژماره‌كه‌دان....
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|