تاکوو تۆ نازێ ده‌که‌ی ئه‌و دڵه شووشه‌م ده‌شکێ
چـی کوڵ و داخی دڵم بێ گ له چاوم ده‌تکێ
نوێژه بارانه به‌سه ، تۆ بڵێ بابت وه حه‌سێ
چاوی من خۆش بێ که‌هه‌ر تینویی عه‌رزه و د‌شکێ
ئاوی مرواری ده‌ڕێژم به حه‌زی نازی ئه‌تۆ
وه‌ره بیبه ده هه‌مووی بو گوڵی سووخمه و له‌چکێ
من له بازاڕی ژیان ئه‌و ته‌مه‌نه‌م کرده حه‌ڕاج
بایی ماچێکی ئه‌تۆ،حه‌یفێ که نه‌تدا ده‌نکێ!
ئیسته شاییته گوڵم،ره‌بی موباره‌ک بێ له‌تۆ!
خۆزگه به‌و خۆزگه که‌وا دێت‌و به دڵتا ده‌لکێ
چی چه‌مه‌رگێڕی منه هه‌ر هه‌موو هاتوونه سه‌ما
چاوه‌ڕێی چیته؟ وه‌ره! بمده له‌داری به‌لکێ . . .
میلاد ئه‌مانه‌ڵڵاهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )