موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2334  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئازاری دڵ
هه‌ر دڕک بووی بۆ هه‌ڵاڵه‌ی خه‌ونی گوڵزاری دڵم
ناخودای ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازار! به‌سیه‌ ئازاری دڵم

تێک بڕووخێ با ته‌لار و باره‌گای پڕ ئه‌سته‌مت
وا‌ ده‌ڕووخێ ئاره‌زووی به‌رزه‌ قه‌ڵای شاری دڵم

تۆ ئه‌سووتێنی په‌ڕ و باڵی مه‌لی ئه‌شقم ! ئه‌نا
بۆ ئه‌وین و مامه‌ڵه‌ی حه‌ز گه‌رمه‌ بازاڕی دڵم

ڕۆژی په‌ل هاویشتنت دادێ له‌ گۆمی بێ که‌سی
با بگاته‌ خزمه‌تی حه‌ق شین و هاواری دڵم!

ئاره‌زوومه‌ندم له‌ شۆراخی دڵت بتوێته‌وه‌
ئه‌و هومێده‌ی تا نه‌مێنێ شوێن و ئاساری دڵم

ماته‌ زه‌ردی و زه‌رده‌ ماته‌م،شینه‌ هه‌ڵپه‌ڕکێی خه‌زان
تا سه‌ما کات و گه‌ڵاکه‌ی پێکه‌نێ داری دڵم

ناحه‌زت ئاواته‌‌وازه شاخی عه‌شقت وشک هه‌ڵێ
تا بزه‌ی ژین مابێ به‌ خوا هه‌ر ئه‌ویناری دڵم!

ئازاد سەید ئیبراھیمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید