
07-04-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شۆخی ھەورامان
شۆخی ھەورامان
کۆوە بوون ڕەنگی ئەوی دەریایە لەو چاوانەتا
خۆزگە مەل بایەم مەلەم کردایە لەو چاوانەتا
شۆخی ھەورامانی بەژنت بەرزە وەک نەخشەی وڵات
کورد دەبوو ئاڵای گەشی ھەڵدایە لەو چاوانەتا
تۆ گوڵی سووریت و کوڵمەت جێگە ماچی «مەولەوی»
ڕۆحی وێڵم خۆزگە بسرەوتایە لەو چاوانەتا
تۆ کناچەی ئەشقی ئاوێتەی چەم و قاسپەی کەوی
پڕ زرێبارێ ئەوین پەیدایە لەو چاوانەتا
تۆ شلێرەی سووری «شاھۆ»، من شنەی دوندی «بەیان»
خۆزگە ئاونگی دڵم بنوایە لەو چاوانەتا
بۆیە بۆ جوانی دەبەم کڕنۆش لە ڕازی تێدەگەم
جوانی نەختاڵێ لە ڕەنگی خوایە لەو چاوانەتا
بۆیە شەیدایانە ھاتووم من بەرەو ڕووگەی ئەوین
چونکە ئەشقم دیتووە دنیایە لەو چاوانەتا
ئەمین گەردیگلانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|