
07-04-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(.....)
(.....)
ناونیشانی ماڵی ئینتێڕنێتی تۆ ون بوو لەلام
ماڵپەڕی پێشکەوتنی سەردەم بە تێکڕایی گەڕام
سایتی خۆشبەختی بە ساڵانێکە بۆ من تێکچووە
بووینە ھاوڕێ، ھەر ئەوەندەم ھاتووچۆ کردووە شەقام
من لە کافینێتی دەرگا داخراوی شارەوە،
بۆ وزەی فیلتێر شکێنێک سەردەمێکە ھەڵوەدام
ھەڵسوکەوت و سیستەمی تێکستی بنکەی دڵ شکا
چنگی ویرووسی ئەدات ئەنگاوتمی و تێوەگلام
ھێڵی پێوەندی و ئیمەیل و زەنگ و SMS فشەن
من بە پەنجەی ھەڵتەکاوی «نا بڕۆ» ی تۆ بوو شکام
کام کورەت کردۆتە ژینگە؟ دژگر و دوورە منی
چاوەڕێی زانستی پوختی مانگی دەستکردی وەفام
بەو ھەموو زانستەوە واچوویە ھاردی دڵمەوە
کیژە شاری! زەحمەتە دەرچی لەبەر تیری نیگام
من دەق و نامە و وتار دەڕژێنمە ئارشیوی حەزت
چش، بەبێ مۆڵەت وەکوو وێبلاگی یاخی داخرام!
لوقمان پیربادینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|