تەنیایی هەتایی
چەقاندم چاوەکانم ڕوو به جادە
کە تابڵۆی ڕێنەماین: لێره لاده
که حوکمت دام به: تەنیایی هەتایی
لە سەر چی تۆ بە تاوانێکی ساده
مەگەر غەیری ئەوین چی بوو لە دڵما
کە من هەر کاکە بووم و ئێوه داده؟
خەمم زۆره نییە شێعرێک بە نۆێیی
بە ناچاری دەنووسم جامی باده
شکاوە قافیەم لە ژوانی هێمن
نەهاتی کیژی جوانی هەڵبژارده
لە- 4⁄1-پتر نێ تۆ دەناسم
بە دەر چوو خۆشەویستی تۆ لە ڕاده
ببووره و من لە تەنیایی دەرێنە
بە ئازادی دڵی من نەختێ شاده
زاھید حاجی زادە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )