موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2339  
قدیمی 07-04-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض (...)


(...)

رۆیشتی و ئێواره‌ به‌ ده‌م داڵغه‌ به‌ سه‌ر چوو
نه‌ت زانی که‌ سه‌ودازه‌ده‌ییم تا به‌ سه‌حه‌ر چوو

هه‌ودایی خه‌یاڵی دڵه‌که‌م داوه‌ته‌ ده‌ست با
ماڵانگه‌ری ئه‌م شاره‌یه‌ عومری به‌ هه‌ده‌ر چوو

نه‌ت دی که‌ دووچاوم پڕی رازێکی نه‌هانن؟
پێت وا نییه‌؟ ئه‌م نازه‌ له‌ پێی راده‌ به‌ ده‌ر چوو

لێو رێژی دوسه‌د قافیه‌م و کێشه‌مه‌ چوونکه‌
ئه‌م شیعره‌ ده‌ڵێن کۆنە ئیتر باوی به‌ سه‌ر چوو

ده‌ستت بخه‌ ناو ده‌ستم و با پێکه‌وه‌ ده‌رچین
دوایی مه‌ڵێ بۆچی به‌ ته‌نێ سه‌یر و سه‌فه‌ر چوو

سۆزی، نیه‌تم بوو له‌ له‌بت ماچێ بسێنم
سه‌د حه‌یف که‌ ئه‌و تیره‌ له‌ رێی شه‌رمه‌وه‌ ده‌رچوو

مه‌نعی دڵه‌که‌م بۆچی ده‌که‌ی ئێسته‌ که‌ خۆشه‌
عومرێکی درێژی به‌ غه‌م و ده‌ر دو که‌سه‌ر چوو

فه‌رهاد ساڵه‌حی فه‌ر(سەردەشت)


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید