«چۆمی چەم»
شەرتـە من تاکـوو بمێنم هـەر بـکەم وەسـفـی چەمێ
ئەو چەمەی چۆمێکی نازە و دێتە دەر لێی سەد چەمێ
ژینی خۆم پێشـکەش دەکەم بـۆ وەسفـی ئەو ناقابیله
عومری نووح تەرخانی ئەو کەم گەر بکەم وەسفی کەمێ
لافـی عاشـق بوون دەدەم چەن بێ نـەتـیجـە و حاسڵه
من کـە نەتوانم بسـووتێـم بۆ پـەپـوولەم وەک شەمێ
چـۆن بڵێـم عـەشـقـم هەیـه؟ ئەو بایە زۆر عاشقتره
بۆیە ڕاسـی کـردەوە لەو زوڵـفی یارەم چەن خەمێ
بەختەوەر نیم قەد ئەمن، نەم کـردووە ماچی دەمێ
بەختـەوەر ئەو نانـەیە ماچـی دەکا تەنیا ژەمێ
چەندە بێ بەش بووم ئەمن نەی دامێ بیکەم تامی ژین
عومری لاویـم وا بەسەر چوو تازە چی دی نایگەمێ
بولـبـولی نـێـوان قەفەس هـەر یادگاره«یادگار»
ئەو خودایەی لێ بەدەر بێ جوانی تەڕلان نایەمێ
میلاد ئەمانوڵڵاھی«یادگار»
سەقز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )