«...........»
ئاوی چەم میچی خەیاڵ و ژوورەکەی شێعری تەنی
دەنگی بارانی خەمی بیست کۆرپەکەی خەم ڕاچەنی
هەرشکاندیان بەژنی ئاوێنەی دڵی تۆ ئەمشەویش
چاوی تیشکی خەم بە ڕووی نەنیووکی شێعرم پێکەنی
ئەی شەوی تار دەس لەسەر ئەوکی ژیانی لابەرە
کوا دەتوانی جلکی ڕووناکی لەبەر خۆر داکەنی
گشت بەیانان چاوەڕێی چەپکە گزینگی دەستی تۆم
کۆرپەی ئاواتم لە بێشکەی ساتەکانما ڕاژەنی
ئەم بەیانەش بوو بە جاران و نەهاتی بۆیە من
گۆڕی ئەم شێعرەم بە شەودا بۆ پشوودان هەڵکەنی
یاسین ئەمین پوور (بۆکان)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )