
07-04-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
*کۆنەیار*
*کۆنەیار*
دەفتەری ژین بێ ئەشق،بێ ڕەنگ و بۆنە کۆنەیار
زۆر لە خۆم پرسیوە ئەحواڵت چلۆنە کۆنەیار
تامی زارت زۆر لە بۆنی خاک و بارانە دەچێ
مەرهەمی ئازار و ئێشی زامی کۆنە کۆنەیار
پەرچەمت تاڤگەی هەتاو، مەمکت دوو ماسیی دەستەمۆن
خەنجەری دووسەر بڕی جەرگی بەسۆنە کۆنەیار
قەت نەبوو جارێ بریسکەی ژانی شێعری من نەبی
هەرچی دەیڵێم هەر خەمی دیداری خۆنە کۆنەیار
سۆز و هەست ڕێبواری تینووی کانیی ئەشقت بوون، گوڵم
هێشتە پاراوی ئەوینی بەرزی تۆنە کۆنەیار
چوومە ئەو شوێنانە وا دڵمان دەگۆڕیەوە بەیەک
ئێستە بێ چرپە و خشە و بێ هاتووچۆنە کۆنەیار
کۆپلەیەک قاقا لەگەڵ ماچێکی تەڕ جێماوە لێت
تۆم لەگەڵ نیی، بەردی دیوار مرچومۆنە کۆنەیار
ئەو سروشتەی پڕ گوڵە و تێکەڵ بە ئاوازی مەلان
ناگەنە جوانیت وەکوو پینەوپەڕۆنە کۆنەیار
داڵی برسی لەو هەرێمە کۆترێکی گرتووە
چاوەکانم دێڕە شێعری شین و ڕۆنە کۆنەیار
تا حەشر ئەو شوێنە وا پێیدا دەڕۆی خۆشم دەوێ
چاوەکانت پێم دەڵێن دڵداری چۆنە کۆنەیار.
لوقمان پیربادینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|