گوڵباران
کاتێک له سەر دەلاقه دیار بوو هەنگاوی باران
زیندوو دەبۆوه دیسان بۆ من ئەوینی جاران
بزاڤی خۆشەویستی کانگەی دڵی هەژاندم
پەلکەزێرینه ساز بوو له رووی هەتاوی یاران
ویستم بکه م له یادت بەڵام هەستێک له ناکاو
هێنای هورووژمێ بۆ من زیاتر له پەلکی داران
دێرەوژوان دەهاتی هێدی هێدی به جانتای....
پڕ شێعری تازە دڵمت دەکرد گوڵاڵە باران
وەک پەریەک ئاسمانی هەوری منت دەماڵی
ساماڵ دەبووه گەسکت هەوری رەشی دەتاران
زاهید حاجی زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )