موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2373  
قدیمی 07-08-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض له به ر ده رگه



له به ر ده رگه

له به ر ده رگه
شه و راشکا
ئه ژنۆم شل بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه وه هه ڵپڕوکا.
ده رگه که تم لێ بکه وه.
ئه م شه و هاتووم
بو چنینی چه پکه نێرگزێکی چاوت،
بو وچانێ
بو خه ونێ، توزه گریانێ
له سه ر هه وری قژی خاوت.
ئه م شه و هاتووم
ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردووم
له گه ڵ سیمای مناڵیما
له گه ڵ خه می شوڕه بیما
هاتووم و ناگه ڕێمه وه
یا پێت ده گه م
یا وه ک مۆمێک
ده سووتێم و ده توێمه وه.
ده رگه که تم لێ بکه وه!
هه ر دڵداره که ی جارانم
هه ر کێڵگه که ی به ده رگه تم
هه ر تینوه که ی به ر کڕیوه و بارانم.
ده رگه که تم لێ بکه وه!
من ئه و که سه م
تا دوێنی بوو
له ناو گه رووی رووناکیدا ده تشاردمه وه
له ناو جامی مه ترسیدا ده تخواردمه وه
کات له ژێر باڵی ئاسماندا
خه ریکه باوێشک ئه دات
شوێن_ قوله ڕه شێکی کپه
ده رگه که تم لێ بکه وه
شتێک نیه شیرینتر بێ
له خشبه ی پێ و چرپه ی چپه.
ده رگه که تم لێ بکه وه
کفت و ماندوی رێگه ر دوورم
وه کو جاران
که مێک لات ده مێنمه وه و راده بوورم.
شه و راشکا
ئه ژنوم شل بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه وه هه ڵپڕوکا.
ده رگه که تم لێ بکه وه.
دار و به ردی به ر ده رگه تان هاتنه تکا.

" عه بدوڵا په شێو"

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید