موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2398  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض حه نایی کردووه به په نجه ی به خوێناوی دڵی زارم



حه نایی کردووه به په نجه ی به خوێناوی دڵی زارم


حه نایی کردووه به په نجه ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه مه ڕه نگه شه هاده ت بێ که من کوشته ی ده ستی دڵدارم

گوتم: ئایا به زاری خۆت ده پرسی حاڵی زاری من
بڕۆی هێنایه یه ک وه ک شکڵی( لا) یه عنی که بێزارم

عه جه ب ئه ستێره شه و هه ڵ دێ له تاوی خوسره وی خاوه ر
به ڕووی تۆم دیده هه ڵ نایێ شه و و ڕۆژ ، ئه گه ر چی بێدارم

ته بیبی من ده بێ ده خڵی هه بێ ، ساحیب ئیشاره ت بێ
مه گه ر چاوت بزانێ من له به ر چی مه ستوو بیمارم !

به سه رووم وت که ڕاسته سه رکه شوو به رزی ، که چی له رزی :
که فه رقیشم بگاته ئاسمان به ندی قه دی یارم !

له شیرینی ئه تۆ ئه ی خوسره وی ته ختی زه مین ، ڕه نگه
بگاته ئاسمانی بێستوون فه رهادی هاوارم

برۆت باڵی هوما سایه ی سه ری سوڵتانی حوسنت بوو
خه تت هاتوو وتی : من ناسیخی توغرایی خونکارم

سه راپا هه ر وه کوو حه ڵقه ی زرێ په ره وێزه ی خوێنم
به یه ک یه ک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم

حه ماێێل که حه ده می تێغت له حه ڵقه ی گه ردنی ( نالی )
مه گه ر تێراو ببم به و ڕه نگه ، تینووی ساعیدی یارم

نالی


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید