ژنێک له بن دووشی حه‌مام دا...
1
... وه‌ک رووت بوونه‌وه‌ی خونچه ،
له‌به‌رده‌م بولبولێکی نێرینه‌دا.
صابون ده‌می تژی بووه له لینجیی حه‌ز .
خۆی له بۆنی جله‌کانت ده‌سوێ.
هه‌ڵم ، بوه به مینای سه‌هۆڵیی .
به‌په‌نجه‌ره‌ی داگیرساویان وت :
نه‌زه‌ر حه‌رامه براده‌ر !
لەناو هەموو دڵۆپە ئاوێكی سەر سینگت ،
لەكانیلەیەكی خنجیلانەی گەرمدا ،
له‌سه‌ر پشت پاڵ ده‌که‌وم ،
ده‌مم پڕ ده‌که‌م له ئاوی رژاوی
ئه‌وه ئاوه ، یا راوی هه‌نگوین !
حەمام لێورێژە لەورووژان .
لەناو كەفی چڕدا ون دەبێت .
مووه ره‌شه‌کانی بن باڵت ،
دەڕژێتە سەر، قۆخێكی قەڵشیوی
پشتت ، تاته به‌ردێکه له په‌نیر .
بۆ به‌رزاییه‌کانی خوار که‌مه‌ر،
دەخلیسكێن‌و لەت‌و پەت دەبن .
دوو تۆپه گوڵی په‌مه‌یین .
لەچاوەڕوانی تۆدا ، رۆبی حەمام
هەڵم هەورێكی سپییە ، ئاڵاوە لەبەژنت .
پەشتەماڵ دڵی بووە بەئاو .
لەودیو پەنجەرەی حەمامدا ،
بۆ بارین.
قوبادی جه‌لیزاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )