" منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م"...
ئه‌ى گوڵ.. بۆ حزوور خوايت بۆ ڤانكۆخ نه‌هێنايه‌وه؟ ئه‌و له جياتى تۆ/ گوێچكه‌يێكى خۆی بۆ ڕاشيل بڕی/ ئاى ..
چ كاره‌ساتێك بوو/ خوێن وه‌كو كانياو له گوێی هه‌ڵده‌قووڵی/
وای..
وه‌ختێك خوێن پژایه سه‌ر مێزه‌ى كافتريا/ ڕاشيل تاسا..
وه‌ختێك خوێن ببوو به گۆم له‌و ناوه‌دا / ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕا..
وه‌ختێك كه به‌دچاره‌ى گوڵ هات / فڵچه‌كه‌ى له خوێن هه‌ڵكێشا..
وه‌ختێك كه خۆشچاره‌ى گوڵ هات / وێنه‌كه‌ى بۆ ڕاشيل كێشا..
ئه‌ى گوڵ.. ئه‌وه پرسه‌ى تۆ بوو/ كه ڤانكۆخ داى..
ئه‌ى گوڵ.. ئه‌وه ڕۆحى ئه‌و چوو/ له ڤانكۆخ واى..
كه شه‌ويش چۆوه ژووره‌كه‌ى خۆی/ خودا رۆحى هه‌ڵکێشا
سه‌ير له‌وه.. له دواى مردنيشی/ دوا وێنه‌ى لێبه‌جێما
كه به‌يانيش خه‌ڵك خۆی كرد به ژووره‌كه‌يدا
لاشه‌ى مردوو.. وێنه‌ى زيندوو.. ده‌دره‌وشايه‌وه..
له‌سه‌ر شووشه‌ى په‌نجه‌ره‌كه‌شی بۆی نووسيبووين:
له تاو رۆحى گوڵ.. ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌م نايه‌وه..
پێشه‌وا کاکه‌یی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )