ژن...
ببم به بێژه‌ر
هه‌واڵی ژنه وه‌رزشکاره‌کان
پێش هه‌واڵه
نيشتيمانيه‌کان ده‌خوێنمه‌وه
**
پۆرترێتی ژنێک ده‌کێشم
و
بێکه‌سييم له
نيگاکانيا ده‌شارمه‌وه
**
دنياش وێران بکات
من ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
متمانه له ژن
ناده‌م
**
هه‌موو شتێکم هه‌يه
ژن نه‌بێت
بۆیه هه‌ست ده‌که‌م
له خوار هێڵی هه‌ژارييه‌وه‌م
**
(حه‌بيبه) نه‌بوايه
(نالی) کۆلکه مه‌لايه‌کی
توندڕه‌و ده‌بوو
**
تۆ نه‌بيت
قسه‌یه‌کم نابێ
بيکه‌م
ئیشم ده‌بێته
گوێگرتن له ده‌نگی وه‌رينی ژیان
**
ژن دره‌خت بوايه
له‌به‌ر پێی پاييزدا
چه‌قۆم ده‌خسته سه‌ر
ملی به‌هار
**
ژن
دريژترين ناونيشانی
شيعره
**
به‌ره‌نگێک له په‌لکه‌زێڕينه
و
دڵۆپێک ئاونگی سه‌ر
سنگی گه‌ڵا
ده‌نووسم – ژن –
**
هيچ بۆ خۆم ناهێڵمه‌وه
هه‌موو خۆم بۆ تۆ
**
که ده‌خه‌وم
ئاگاييم لای تۆ داده‌نێم
که به ئاگام خه‌ونه‌کانم
له که‌لێنی مه‌مکه‌کانت
ده‌شارمه‌وه
**
که تۆ هه‌ڵدێی
مانگ له پشتی هه‌وره‌کانه‌وه
ئاره‌ق ده‌کات
**
ژن ژن ژن ژن ژن ژن
ژن
ژن ژن ژن ژن ژن
ژن ژن ژن ژن
ژن ژن ژن
ژن ژن
ژن
ئاخر شيعر ده‌بێ راگرێکی هه‌بێ
**
سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )