گەڵا...
وه‌رز ته‌مه‌نى گەڵا ده‌با ساڵه‌کانى ته‌مه‌نیش هه‌ر له گەڵا ده‌چن
پێشتر ئێمه گەڵا!َ خۆر بووین
بۆیه وه‌کو وان ده‌وه‌رین
ئه‌وکاته‌ش که بوونمان نه‌بوو
به‌ڵام گەڵا بوونى هه‌بوو
که‌چى دیسان هه‌ر ده‌وه‌رین
چه‌ند جوانه وه‌رزى وه‌رینى گەڵاکان
چه‌ند جوانتره وه‌رزى سه‌وز بوونى گەڵا
مردنمان چه‌ند پڕ ئازاره
ئه‌دى له‌دایک بوون ؟
ئه‌وان...
گەڵا زه‌ردو سه‌وزه‌کان
له‌وه‌ته‌ى نایان خۆین
نوىَ ده‌بنه‌وه
له‌وه‌ته‌ى به‌هار هه‌یه
وه‌رز هه‌یه...
له‌وه‌ته‌ى کۆده‌کرێنه‌وه
جیاوازیکان فراوان تر‌و
چینایه‌تیش زێده‌تر
ئێستا.....
گەڵا ده‌وه‌رن و ئیدى دێن
هه‌رداره‌و دىَ گەڵا ده‌گرىَ
هه‌ر گەڵایه‌و زۆر ده‌بىَ
سه‌وز ده‌بن و
گه‌وره ده‌بن و تێک ده‌ئاڵێن
گەڵاکان ده‌چنه ناو یه‌کتره‌وه‌و
ده‌بنه سێبه‌ر
نا ببورن ده‌بنه پڕۆژه
به‌ڵام بێئه‌وه‌ى بیان خۆین هه‌ڵده‌وه‌رن
نا ببورن کۆده‌بنه‌وه
ئاخر ئه‌گه‌ر گەڵا نه‌با
گەڵاى وه‌ریو...
گەڵاى سه‌فته...
ئه‌و گەڵایانه‌ى زۆر ده‌بن
ئێمه‌ش نه‌ده‌بووین
ئه‌و کاته...نه‌ئێمه‌و نه‌گەڵا هه‌ڵنه‌ده‌وه‌رین
بۆیه وه‌رینى گەڵاو ته‌مه‌نى مه
چه‌ند لێک بچن
هێنده‌ش جوانن
جارێکى دیش بیان خۆین
زۆرتر ده‌بن و
ئێمه‌ش زوتر هه‌ڵده‌وه‌رین
نه‌شیان خۆین هه‌ر ده‌وه‌رن
یان هه‌ر ده‌مرن
لىَ
چه‌ند جوانترده‌بوو به‌یه‌که‌وه‌بین
نه‌ئه‌وان وشک ببنه‌وه‌و
نه ئه‌مه‌ش پیر
نه‌قوتیانده‌ین
نه بشیان که‌ینه نێچیر
لىَ
چه‌ند خۆشتر ده‌بوو وه‌رین نه‌با
ئه‌وسا جیهان سه‌وز ده‌بوو
بۆهه‌تایه
سه‌وز...سه‌وز.
لىَ
چه‌ند خۆشتر ده‌بوو کۆکردنه‌وه نه‌با
کۆکردنه‌وه‌ى گەڵاى
شیرین و تاڵ
ئه‌وسا جیهان به‌تاڵده‌بوو له گه‌نجینه
به‌تاڵ به‌تاڵ.
سه‌لام عومه‌ر