لاوکی خه‌م...
باخچه‌یه‌ک، خه‌مم گرتووه....
پانتایی ئاسمان، هه‌ر ئه‌وین
ده‌ریایه‌ک عیشق و سه‌رکێشی
چیایه‌ک فرمێسک و ئه‌سرین
* * * *
هه‌میشه، مات و بێ ده‌نگم
سه‌رچاوه‌ی عه‌شق و گریانم
شه‌پۆلێکی توڕه و ماندوو....
لووتکه‌یه‌کی ، پڕ گومانم
* * * *
رقی پیرۆزم زۆر کپه
ئاوازی ناخم، زریانه
ئه‌وینی پڕ کوێره‌وه‌ریم
له‌ناو باوه‌شی خه‌زانه
* * * *
ساتێ وه‌ره بملاوێنه
چاوتروکانێ، هاوده‌مم به
له‌م سه‌فه‌ره سه‌خت و دووره
ئاسۆی سووری ئه‌وینمبه
* * * *
فریشته‌که‌م، کات تێپه‌ڕی،
گوڵ ئه‌ستێره‌ی خه‌مه‌کانم
نۆته‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌وین و
لاوکی سووری زامه‌کانم..
شه‌پۆل فه‌تحی که‌ریم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )