سێ تنۆکه شه‌ونمى به جێماوى شه‌و...
١ به رۆژ سێبه‌رێکى کاڵیت
له چوارلاوه ده‌تبینم و ..
تێکه‌ڵ جووڵه‌ى خۆر‌ت ده‌که‌م
شه‌ویش ده‌بییه شۆره‌بییه‌کى ژوور سه‌رم
تا خه‌و ده‌زێته چاوانم
رێژنه‌ى گه‌لاَت هه‌ڵده‌وه‌رێ و ..
بۆنت ده‌گرم
به هێمنى دامده‌پۆشى
منیش به‌ده‌م سووتانێکى له سه‌رخۆوه
وه‌ک گشت جارێ
نیگاى روانینمت ده‌ده‌مێ و..
که‌وانه‌یى ده‌ستم ده‌کشێ بۆ گه‌ردن و
خاوى په‌رچه‌م
٢
هه‌ر ووشه‌یه‌ک بۆت ده‌نووسم
پێش کۆتایى و ..
داخستنى زامى به سۆى دێره‌کانى
ده‌رژێنه باخچه‌ى دڵته‌وه
وه‌ک په‌پووله‌ى باڵ نه‌خشینى
پاییزێکى رووته‌وه بووى ئێوارانێکى سه‌ر کانى
له‌سه‌ر لێوت ده‌نیشنه‌وه و ..
ره‌نگت ده‌گرن
ده‌بنه لاوکێکى نه‌ووتراو
شه‌پۆلێ ئاوازى خه‌مناک
دووره ده‌نگێکى گۆرانى
ئاخۆ تۆش پێیان ده‌زانى ..؟.
٣
هه‌ر پیتێ بۆمى ده‌نووسى
له برى خۆت
توند له ئامێزى ده‌گرم و
تا شه‌که‌ت بوون ماچى ده‌که‌م
بۆنى ده‌ستى تۆى لێوه دێت
سۆزى تۆى بۆم هه‌ڵگرتووه
ده‌یان جار ده‌یخوێنمه‌وه‌و ..
پێڵووى چاومیان بۆ راده‌خه‌م
فاتیح سه‌لام
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )