سێیه‌م ڕۆژی سه‌فه‌رت...
ئه‌مڕۆکه‌نوێژم نه‌کردو
نه‌چومه‌سه‌ربه‌رماڵ دوعا بکه‌م
ئه‌مڕۆکه‌ده‌رگای ماڵه‌که‌م له‌ڕه‌گه‌وه‌ده‌رهێناو
نه‌متوانی له‌په‌نجه‌ره‌وه‌سه‌یری ژیان بکه‌م
بۆیه‌ئه‌مڕۆکه‌په‌نجه‌ره‌کان یشم شکاند
هه‌ر ئه‌مڕۆکه‌خواردنی ماڵه‌که‌م فڕێداو
هه‌رچی هه‌بوو هه‌ڕاجم کرد
من له‌بێ تۆییدا
ماڵ وخانوو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌م بۆ چییه
له‌بێ ئه‌شقی تۆدا
بون وژیانم بۆچیه
ئه‌مزانی کچی شاره‌که‌ی ئاسمان
که‌وتت سه‌فه‌رئه‌که‌م
دڵی من ئه‌که‌یت به‌ڕه‌ژوویه‌کی ناوئاگردان
به‌س نه‌مپرسی بۆ سه‌فه‌ر ئه‌که‌ی
بۆ جێم دێڵی بۆ باسی مردنی من ئه‌که‌ی
ئه‌ی نازانی سه‌فه‌رت هه‌رچی خۆشی هه‌یه
له‌ژیانما ئه‌یسڕێته‌وه
ئه‌ی نازانی سه‌فه‌رت هه‌رچی وشه‌ی خه‌نده‌هه‌یه
له‌فه‌رهه‌نگی منا ناشنێته‌وه
بۆ سه‌فه‌رت کرد
که‌رۆیشتی بۆ هه‌واڵم ناپرسی
ناترسی له‌ئاهی ئه‌شق ئه‌ناڵێ زۆر به‌که‌ساسی
هۆ کچی شاره‌که‌ی ڕێگای ماچ
تۆ غه‌دار نه‌بووی بۆ غه‌درت له‌من کرد
تۆ جه‌لاد نه‌بویت بۆ کفنت بۆ جه‌سته‌م
دره‌خشان کرد
ئێستا به‌و سه‌فه‌رت پێم ئه‌ڵیی ماڵاوایی
ئه‌خه‌مه‌سه‌رلێوانم بزه‌وئه‌ژیم به‌په‌نهایی ...
ئه‌ی ناپرسی ڕۆحی من
هه‌موو به‌یانیه‌ک چاوه‌ڕوانم
بێێت به‌خۆت وگوڵه‌وه‌بڵێیت
ببه‌هاوڕێگای زانکۆی ژوانم
بۆ ڕۆیشتی
بۆچی ناپرسی
که‌دوای تۆ جه‌سته‌م چه‌نی ئازار خوارد
وا ئه‌زانی ڕۆژگار تۆم پێ له‌یاد ئه‌کا
بیرت چوو پێم وتی مه‌گه‌ر ئه‌شقت من ژێر خۆڵ بکا
ده‌نا ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌به‌قه‌ده‌ری ئه‌شقم نوسراوه
هیچ مرۆڤێک نیه‌له‌بیری منی بباته‌وه
هاوڕێ ڕەش