دایه‌گیان بۆ کۆچت کرد...
دوێنێ مه‌لێک له‌شه‌قه‌ی باڵی دا هه‌ر دوینێ ئاسمان فریشته‌یه‌کی
ڕه‌وانه‌ی گۆڕستان کرا
دایه‌گیان بۆ جێت هێشتم
بۆ ڕۆیشتی
ئه‌شزانی که‌بۆ هه‌ستم دڵم چه‌ن پێویستی
بڕیار بوو ئه‌و به‌هاره
بۆ جوانیه‌کانی ئه‌و ژیاره
بگه‌ڕیمه‌وه‌لات
ماچی بکه‌م ده‌ستی باڵات
به‌ڵام ئه‌و قه‌ده‌ره
تۆی له‌من سه‌نده‌وه
دوای زیاتر له‌نیو ده‌رزه‌ن ساڵ
تۆم نه‌دیته‌وه
ئێستا من بێ دایکم
بێ باوکم
ڕۆڵه‌یه‌کم له‌و گۆڕه‌پانه‌ی ژیانا
که‌س نیه‌حه‌زه‌کانم بدا به‌شانیا
تۆ له‌کوێیت دایکه‌که‌م
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌زیندان و
غوربه‌ت و
چیا‌و چۆله‌وه‌منت په‌روه‌رده‌کرد
تۆ له‌کویی ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
به ئاواره‌یی و هه‌ژار وی نه‌داری من دروست کرد
ئێستا که‌س نیه‌من چاوه‌ڕێم بکا له‌کوردستان
ئێستا که‌س نیه‌بڵێم کوڕه‌که‌م وا له‌هه‌نده‌ران
ده‌هه‌سته‌وڕابه‌له‌گۆڕستان
مه‌چۆره‌لای باوکم لێی مه‌که
سڵاوی ئێمه‌ی چاو به‌گریان
ده‌هه‌سته
هێشتا ئێمه‌مناڵین که‌س نیه‌له‌جێگای باوکمان بێ
ده‌هه‌سته‌نانمان بۆ ئاماده‌بکه‌که‌س نیه‌نانمان باتێ
ئێستا تۆ له‌گه‌ڵ باوکم هه‌ردووکتان له‌گۆڕه‌ستان
ئێمه‌ش ئه‌گرین لێره‌له‌وڵاتی گریانستان
هاوڕێ ڕه‌ش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )