بۆ ئه‌و سه‌ری ساڵه...
ده‌ستم بگره
با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که دێ
نه‌غمه‌ی ئاسمانی پڕ خه‌نده
له نێو دڵمان بێ
با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که دێ
ڕۆحمان وه‌ک بابه نوئێل
دیاری ئه‌شقی پێبێ
ده‌ستم بگره با
په‌نجه‌کانت هێزی ژیان به په‌نجه‌کانم
ببه‌خشن
با ده‌سته‌کانت
دڵی منی شکاو له
مردن ڕزگار بکه‌ن
ده‌ستم بگره با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی که
دێ
ئه‌ستێره‌ی ئاسمان تارای
ماچمان بپۆشن
با ئه‌و سه‌ری ساڵه‌ی
که دێ
لێومان تامی یه‌کتر
بنۆشن
هاوڕێ ڕەش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )