خوشه‌ویستم ...
ئه‌مشه‌و شه‌وى یه‌ڵدایه
زاماكان ...
گریانێك له‌رِوَحم ئه‌تكێنن
دڵم...
كێوى ئازاره‌كانه
چاوه‌كانم...
ته‌مه‌نێكى سوتاوه
حه‌زه‌كه‌م...
(( بتبه‌مه نێو مه‌مله‌كه‌تى چراوه
به‌لام توَ به‌رِێگاكانى شه‌ودا خوَت چرا ئه‌كوژیت))
گیرۆده‌ى پاله‌وانێك
ئه‌بوایه
پاله‌وانه‌كه‌ى عه‌شق
باوه‌شى بۆ كچه سۆزانیه‌كه بكردبایه‌وه
سكالاَیه‌كى
بۆ شكۆفه‌ى دار گێژاوه‌كه
بخوێندبایه‌وه
شه‌رِابێكى مه‌ستى هه‌لمژیبایه
تا تامى خۆشه‌ویستى
زه‌مینه ئۆقره‌یه‌كانى پىَ بكردایه
ده‌بوایه له‌شكرێك
له قوه‌تى جوانى و ئاسۆیه‌ك
له نێرگزه نازاویه‌كه‌ى
باوه‌شى مه‌مله‌كه‌تى هه‌ڵخه‌له‌تاندنى بینى بایه
وانه‌یه‌ك له‌عه‌شق و
عه‌شقێك له
وانه‌ى بخوێندبایه
یان بزه‌ى
كۆرپه‌ى ماڵپه‌ره‌كانى
هه‌ناسه‌یه‌كى خۆشى بۆ جوبایه
یان گیرۆده‌ى روخسارى ژنه رِه‌شتاڵه‌كه بوایه
سیروان واحد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )