موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2432  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض خەونێکی مردوو...



خەونێکی مردوو...

هاوارێك ئاسمانی هێنایه له رزین
گوێچکه نه بوو بیبیستێ
دیمه نی سه رێکی پانکراوه
هه مووجیهان گه ڕا
چاوێك نه بوو ،بیبینێ
زمانێکی له ت له تکراوی بڕاو
ووشه کانی لێك گرێدابوو
پرسیاری قژی بڕاو
چناری سوتێنراو
گووند کاول
په ڕه قورئانی له ت له تکراو
ئێسقانه کانی کۆکردبۆوه
پرسیاری چاوکۆڵراوه کانی ئه کرد
که سێ نه بوو،ئه و وه ڵامه بداته وه
به ناچاری
خه م وزامی نایه وه کۆڵ
به بێ وه ڵام گه ڕایه وه
له به رده می ماڵه که یداو
پێش پشوودان
بڵنگۆی مزگه وتی شاری مردووان
جاڕی دا
هه ستانه وه هه ستانه وه
یه ك یه ك دوو دوو
مردووه کان هه ستانه وه
یه کێ بێ سه ر
یه کێ بێ ده ست
بێ قاچ وپه نجه و ئه ژنۆ
چاوکۆڵراو
ئاڵۆسکابوون به یه که وه
هه رمردوێك
له پاشماوه ی چه ندانی تر


له بڵنگۆوه هاوار
هه ستانه وه هه ستانه وه
به دوای یه کدا هه ستانه وه
مزگه وت جمه ی ده هات
له مردووه کان
له که له سه ری مرۆڤ و
په یکه ری وردوخاشکراوی ئێسقان
هه ستانه وه
جارێکی تر ئه م هاواره
له پشتی ئه وده نگه وه
په یکه رێکی عه مام له سه ر
شمشێر به ده ست
هاواری بوو
به شمشێری ده ستی
که له سه ری مردووه کانی
ئه په ڕاند
پێغه مبه رم بینی
له هه رێمه
هانای بۆ ئێمه هێنابوو
پێغه مبه رم بینی
به رگی دڕابوو
پێخاوس بوو
برسی برسی
تینو تینو
هه رخۆی بوو
بێ خه لیفه
بێ ئه بوبه کر
به بێ عثمان
بێ عمر وعه لی
به ته نهابوو
هه رخۆی بوو به ته نهابوو
وه ك ئه وه ی ده رکرابێ
په نای بۆ ئێوه و
ئه وهه رێمه هێنابوو
به ته نهابوو
به شمشێرێکی کولی شکاو
خوێن لێچۆڕاو
لاشه ی قه تماغه ی برین بوو
سۆرانیه کان
بارزانیه کان
فه یلی وشه به ك
ئێزیدیه کان
برینی ئه نفال
قه تماغه ی خوێنی هه ڵه بجه
په رده ی سورێنی یه ك شه وه ی
ئه وکچانه ی که فرۆشران
به ته نهابوو
خۆی ته نهابوو
بێ خه لیفه
بێ ئه سحابه
به بێ حه دیث وقورئان
به ته نهابوو
هاواری بۆتان هێنابوو
دوای پشودان
هیچی نه وت،ئه وه نه بێت
گۆڕی صدامی خه لیفه
که وتۆته کوێ
له گه ڵ هاوار هه ستانه وه
الله اکـــــــــــــــــــــــبــــ ـــــــر
هه ستانه وه هه ستانه وه
عه مام به سه ر له وخه وه یدا
به ئاگاهات
له سه رته ختی نازو نیعمه ت
به ئاوریشم داپۆشرابوو
لاشه ی گه رم
وورده عاره ‌ق
به په نجه ی حۆریان شێلدرابوو
چاوی گێرا
بلۆکی دۆلار
بلۆکی دینار
له بری پاداشتی قیامه ت
پێشکه ش کرابوو
پاساوڵی لاشه ی بێ سه ر
به سه رسه ریه وه وه ستابوو
ئه وه خه وبوو؟؟؟؟؟؟
هاواری هه ستانه وه نه بوو؟
ئه وه خه وبوو؟
وه ڵامی ئه وپرسیارانه نه بوو ؟
که نه بیستران
دیمه نی ئه و که له سه رانه نه بوو؟
که نه بینران
لێکدانه وه ی ئه و ووشانه نه بوو ؟
که نه نووسران
ئه وه خه وبوو
خه وی مردوان؟


خدر زوحاک

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید