كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ( 2 )
كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا
( 2 )
ره‌زا شوان ـ نه‌رویچ
(*) هه‌موو گه‌نجینه‌ی جیهان ، ناگاته ، ئافره‌تێكی داوین پاك .
« عه‌ره‌بی »
(*) سێ چین نابێت تووڕه بكرێن : كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ، كرێكار ، بێوه‌ژن .
« چینی »
(*) ژن ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێ ، پیاوی پێویسته .
« ئه‌لبانی »
(*) هێزی ژن له زماندایه .
« زنجی »
(*) ده‌می ژن ، هه‌رگیز پشوودانی نییه .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) زمانی ژن سێ گرێ یه ، به‌ڵام ده‌توانێت پیاوێك بكوژێت كه شه‌ش پێ درێژ بێ .
« ژاپۆنی »
(*) دڕك تیژه ، زمانی ئافره‌ت تیژتره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) زمانی ئافره‌ت ، چه‌قۆی دوو ده‌مه .
« رۆمانی »
(*) ئافره‌ت قژی درێژه ، به‌ڵام زمانی درێژتره .
« رووسی »
(*) زمانی ژن خه‌نجه‌ره ، هه‌رگیز ژه‌نگ ناكات .
« سۆمالی »
(*) وت وته‌ی ژنان ، كوژ كوژه‌ی پیاوان .
« كوردی »
(*) دوا ئه‌ندام كه له پیاودا ده‌مرێ دڵێتی ، له ژن‌دا زمانێتی .
« چینی »
(*) ژن چوار چه‌كی هه‌یه : زمان ، نینۆك ، فرمێسك ، بوورانه‌وه .
« ئیتالی »
(*) سێ شت تیژن ، دڕك ، توتڕك ، زمانی ژنی ده‌مه‌وه‌ر .
« دانیماركی »
(*) ژنان شمشێره‌كانیان له ده‌میان دایه .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئافره‌ت به ره‌وشتی ، نه‌ك به جلوبه‌رگی .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێكی پاره‌دار بخوازێ ، گوێ به ته‌مه‌نی نادات .
« نه‌رویجی »
(*) دنیا له‌سێ شت‌دا كۆبۆته‌وه : ئاو ، ئاگر ، ئافره‌ت . ئاو ده‌خنكێنێ ، ئاگر ده‌سووتێنێ ، ئافره‌تیش شێتت ده‌كات .
« توركی »
(*) سێ شت پیاو له ماڵ ده‌رده‌په‌ڕێنن ، جگه‌ره‌كێشان ، باران ، ژنی خراپ .
« لاتینی »
(*) كه چرا لاببرێت ، هه‌موو ژنان له‌یه‌ك ده‌چن .
« یۆنانی »
(*) له رۆژی رووناكدا ، زێڕ و كووتاڵ و ژن هه‌ڵبژێره .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌گه‌ر رازت به ژنێكی لاڵیش بسپێری ، ئاشكرای ده‌كا .
« ئینگلیزی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌كو ئه‌و پیاوه وایه كه بۆ زستان كڵاوی فه‌رووداری نه‌بێت .
« رووسی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، سه‌رگه‌ردان ده‌بێ .
« كوردی »
(*) پیاو كه ژنی نه‌هێنابێ ، گله‌یی له چی كا .
« دانیماركی »
(*) سێبه‌ری پیاوێك ، نه‌ك سێبه‌ری دیوارێك .
« عه‌ره‌بی »
(*) بۆ هه‌ر جێگایه‌ك بڕۆی ، ژن له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌ره .
« ئیڕله‌ندی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌كو خانوویه‌كی سه‌رنه‌گیراوه وایه .
« فینله‌ندی »
(*) گوێگرتن له گریانی ژنێكی باش ، باشتره له پێكه‌نینی ژنێكی خراپ .
« نه‌رویجی »
(*) ژن سابوونی پیاوه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ژن هه‌سانی پیاوه .
« كوردی »
(*) له هه‌ڵبژاردنی ژن‌دا پله‌یه‌ك خوارتر هه‌ڵبژێره ، له هاوڕێتیدا پله‌یه‌ك به‌رزتر .
« چینی »
(*) له پێش ژنهێنان چاوه‌كانت باش بكه‌ره‌وه ، له دوای ژنهێنان با نیوه كراوه بن .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) له پێش ژنهێنان چاوه‌كانت بكه‌ره‌وه ، له دوای ژنهێنان چاوه‌كانت بنووقێنه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سكی دایك باخچه‌یه‌كه ، هه‌موو میوه‌یه‌ك ده‌گرێت .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) پیاو به‌بێ ژن سه‌رێكی بێ له‌شه ، ژنیش به‌بێ پیاو له‌شێكی بێ سه‌ره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ژن به‌بێ پیاو هاره‌بێ ، پیاو بێ ژن هه‌ژاره بێ .
« كوردی »
(*) بڕوات به هه‌تاوی زستان و ، به دڵی ئافره‌ت نه‌بێ .
« بولگاری »
(*) جوانترین چاو و درۆزنترین چاو ، چاوی ئافره‌ته .
« به‌رازیلی »
(*) دڵی ئافره‌ت ، له چاوه‌كانی ده پیاو زیاتر ده‌بینێ .
« سویدی »
(*) ژنخوازێكی دڵ لاواز ، ژنێكی جوانی ده‌س ناكه‌وێ .
« ئوسترالی »
(*) ژنان و شووشه ، هه‌رده‌م له مه‌ترسیدان .
« ئیسپانی »
(*) ژنان پیاوان ده‌ناسن ، به‌ڵام ته‌نها ژنانن كه ژنان ده‌ناسن .
« ژاپۆنی »
(*) پیاو به فێڵ ، ژن به مه‌كر .
« عه‌ره‌بی »
(*) پیاوانن خانوو دروست ده‌كه‌ن ، ژنانن ماڵداری ده‌كه‌ن .
« دانیماركی »
(*) ژن و شووتی ، به ڕێكه‌وت باش ده‌رده‌چن .
« توركی »
(*) مایین به سواره‌كه‌ی ، ژنیش به مێرده‌كه‌ی .
« عه‌ره‌بی »
(*) ژن هه‌رگیز دانی خێر به ژن‌دا نانێ .
« چینی »
(*) هه‌موو ژنێك ، ژن نییه .
« ژاپۆنی »
(*) ژن هه‌یه ژیانه ، ژنیش هه‌یه ژانه .
« كوردی »
(*) ژن قژی درێژه ، به‌ڵام بیری كورته .
« رووسی »
(*) هه‌ر كاتێك سێ ئافره‌ت هاوڕابن، ئه‌ستێره‌كان به رۆژی رووناك ده‌دره‌وشێنه‌وه.
« هیندی »
(*) پیاو جیهان به‌ڕێوه ده‌با ، ژنیش پیاو به‌ڕێوه ده‌با .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌و پیاوه‌ی ژنێكی منداڵكار بخوازێ ، شه‌یتان پێ پێ ده‌كه‌نێ .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئه‌گه‌ر شه‌یتان نه‌توانێ بچێته جێگایه‌ك ، ژن ده‌نێرێ .
« چینی »
(*) شه‌یتان ژنی قووت دا ، به‌ڵام پێی هه‌رس نه‌كرا .
« پۆڵه‌ندی »
(*) شه‌یتان مامۆستای پیاوه ، به‌ڵام قوتابی ئافره‌ته .
« ژاپۆنی »
(*) ژن له شه‌یتان ، شه‌یتانتره .
« كوردی »
(*) ئه‌وه‌ی به شه‌یتان ناكرێ ، به ژن ده‌كرێ .
« ئه‌ڵمانی »
(*) پیاو ئاگره ، ئافره‌ت داره ، شه‌یتانیش هه‌وایه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) شه‌یتان نازانێ ، ژنان له كوێ چه‌قۆ تیژ ده‌كه‌ن .
« لاتینی »
(*) ژن له شه‌یتان فێڵبازتره .
« هیندی »
(*) ئافره‌ت له شه‌یتان زۆرتر ده‌زاێ .
« ئیتالی »
(*) شه‌یتان ده كاتژمێری ده‌وێ تا پیاوێك بخه‌ڵه‌تێنێت ، به‌ڵام ژنێك یه‌ك كاتژمێری به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده پیاو له رێ ده‌ربكات .
« ژاپۆنی »
(*) له مار دڵنیابه ، به‌ڵام له ژن دڵنیا مه‌به .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌و ئافره‌ته‌ی دوو پیاوی خۆش بوێ ، درۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا ده‌كا .
« پورتوگالی »
(*) ئه‌و ژنه‌ی حه‌زی له جل شۆرینه ، له هیچی كه‌م نییه ، ته‌نها ئاو نه‌بێ .
« سویسری »
(*) پاره‌ت هه‌بێ ، ده‌توانی كچی سوڵتانیش بخوازی .
« عه‌ره‌بی »
(*) من خانم تۆ خانم ، كێ مانگاكانمان بۆ بدۆشێ .
« سربی »
(*) مریشك و ژن ، له ماڵه‌وه دووركه‌ونه‌وه ون ده‌بن .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌گه‌ر یارت یار نییه ، وازلێهێنانی شووره‌یی نییه .
« فارسی »
(*) كه ژنه‌كه له‌سه‌ر په‌یژه‌دا خل بۆوه، پیاوه‌كه‌ی وتی: گه‌شتێكی خۆشت بۆ ده‌خوازم .
« سویدی »
(*) بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتووبێ ، ده‌بێ پیاوه كه‌ڕ و ژنه كوێر بێ .
« دانیماركی »
(*) له پێناوی پاره‌دا ژن مه‌خوازه ، قه‌رزكردنی ئاسانتره .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) له دوو كه‌س نزیك مه‌به‌ره‌وه ، ئافره‌تێك هه‌موو سامانه‌كه‌ی جوانییه‌كه‌ی بێ ، پیاوێكیش هه‌موو جوانییه‌كه‌ی سامانه‌كه‌ی بێ .
« هیندی »
(*) ژنی سه‌رباز ، نه ژنه و نه بێوه‌ژنه .
« رووسی »
(*) نه پشت به دیواری لار و ، نه به ئافره‌ت ببه‌سته .
« چیكی »
(*) سواڵكه‌ره و ناوی « خاتوو به‌ناز »ه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سه‌گ بۆ پیاو ، پشیله بۆ ژن .
« ئینگلیزی »
(*) پێویسته سوپاسی كچان و ژنان بكرێن ، ئه‌مه راست بێ یا ناڕاست .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئه‌وه‌ی به خراپی ناوی ژنان ده‌هێنێ ، هیچ له باره‌ی دایكییه‌وه نازانێ .
« نه‌رویجی »
(*) ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت به‌یه‌ك گه‌یشتن ، ئه‌وا قسه‌یان نابڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بوون به سێ شه‌ڕیان نابڕێته‌وه .
« چینی »
(*) له ته‌نگانه‌دا ، ژنان له پیاوان ژیرترن .
« عه‌ره‌بی »
(*) ره‌گی ناكۆكییه‌كان سێ شت : زێڕ ، زه‌وی ، ژن .
« هیندی »
(*) دایك و كچ شه‌ڕیان كرد ، گه‌وج بڕوای پێیان كرد .
« كوردی »
(*) هه‌ردم ژنان به قژه‌وه جوانن .
« دانیماركی »
(*) هاوسه‌رگیری، جارێك پێویستییه ، دووه‌مین جار گه‌مژه‌ییه ، سێیه‌مین جار شێتییه.
« هۆڵه‌ندی »
(*) ئه‌گه‌ر ژن تووشی گوناه بێت .. پیاویش بێ گوناه نییه .
« ئیتالی »
(*) پیاو رووباره ، ژن ده‌ریایه .
« كوردی »
(*) خشڵی پیاو ئه‌ده‌به ، خشڵی ژن زێڕه .
« عه‌ره‌بی »
(*) بازنگی زێڕی له ده‌سته ، سكیشی له برسا ده‌قۆڕێنێ .
« هیندی »
(*) به‌سزمان ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه زمان له ده‌میدا نییه ، به‌خته‌وه‌ریش ئه‌و پیاوه‌یه كه ده‌یهێنێ .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) چاوه‌كانی ژن ده‌ریاچه‌یه‌كی وشكن، به‌ڵام ده‌توانن مه‌زنترین مه‌له‌وان زان بخنكێنن.
« سووری »
(*) ئافره‌ت ئه‌گه‌ر بۆ له سێداره‌دانیش ببرێت ، داوای ئه‌وه ده‌كات ، كه مۆڵه‌تێكی بده‌نێ تاكو خۆی بڕازێنێته‌وه .
« ئینگلیزی »
(*) پیاوه‌یان ده‌برد بۆ له سێداره‌دان ، ژنه وتی له بیرت نه‌چێ كل و كلدان .
« كوردی »
(*) وریابه له‌و ژنه‌ی له چاكه‌ی خۆی ده‌دوێ، له‌و پیاوه‌ش له راستگۆیی خۆی ده‌دوێ.
« فه‌ره‌نسی »
(*) خۆشه‌ویستیت به ژنه‌كه‌ت ببه‌خشه ، رازیشت به دایكت بسپێره .
« ئیڕله‌ندی »
(*) لای دایكی گڕ بوو ، لای ژنه‌كه‌ی كڕ بوو .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێكی جوانی هه‌بێت ، پێویستی به دوو چاو زیاتره .
« ئۆسكۆتله‌ندی »
(*) ده‌كرێ دێ‌و ماڵی بكرێ ، به‌ڵام ژنی تووڕه ماڵی ناكرێ .
« نه‌رویجی »
(*) پیاو دیاری ی خوایه بۆ ژن .
« سویدی »
(*) ئه‌وه‌ی دایكی خۆش نه‌وێ ، ناچاره‌بێت كه خه‌سووی خۆش بوێ .
« فینله‌ندی »
(*) ژن سێبه‌ری پیاوه ، پێویسته دوای بكه‌وێت ، نه‌ك به‌ڕێوه‌ی به‌رێت .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه ، تازه زاوایه .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) هاوسه‌رگیری قه‌ڵایه‌كی گه‌ماروو دراوه، ئه‌وانه‌ی له ناو قه‌ڵاكه‌دا، ده‌یانه‌وێ بێنه ده‌ره‌وه ، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌شدان ، ده‌یانه‌وێ بچنه ناو قه‌ڵاكه‌وه .
« چینی »
(*) ژنهێنان ، شه‌ڕێكه ده‌بێ بكرێ .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌گه‌ر به دوای ئافره‌تێكی بێ هه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێی ، ئه‌وه هه‌ر به ره‌به‌نی ده‌مێنیته‌وه .
« توركی »
(*) ئافره‌ت ئابڕووی پیاوه .
« سویدی »
(*) دوو ژن له ماڵێكدا ، وه‌ك دوو پشیله وان كه مشكێكیان ده‌ست كه‌وتووبێ .
« دانیماركی »
(*) ژن ئازارێكی هه‌میشه‌یه .
« یۆنانی »
(*) ژن وه‌كو مانگ وایه ، رووناكی وه‌رده‌گرێ .
« ئینگلیزی »
(*) ژن له هه‌فته‌یه‌كدا ، رۆژێك گوێ له ئامۆژگاری ده‌گرێت ، به‌ڵام نازانرێت كام رۆژه.
« نه‌رویجی »
(*) ته‌نها هه‌ر چل ساڵ جارێك ، ژنه‌كه‌ت چی وت به قسه‌ی بكه .
« توركی »
(*) ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌م له‌گه‌ڵمدا بێ ، جیهان به په‌نجه‌یه‌ك ده‌سوڕێنمه‌وه .
« عه‌ره‌بی »
(*) بۆ تێگه‌یشتن له پیاو ، ژن بخوێنه‌وه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) باشترین شت كه پیاو هه‌یبێت ژنێكی باشه ، خراپترین شتیش كه پیاو تووشی بێت ژنیكی خراپه .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ژن دوو جار به لای پیاوه‌وه خۆشه‌ویسته ، ئه‌و رۆژه‌ی ماره‌ی ده‌كا ، ئه‌و رۆژه‌ش كه له گۆڕی ده‌نێ .
« رووسی »
(*) ماڵ به بوونی زه‌وی بنیات نانرێ ، به‌ڵكو به بوونی ژن .
« ئیسپانی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، ژنیش به‌بێ پیاو ، هه‌ڵناكه‌ن .
« كوردی »
(*) پیاو كوڕی ژنه .
« رووسی »
(*) ژن یا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار بێ .. یا خزمه‌تكار بێ .
« یۆنانی »
(*) ژنی ژنانه ، داینێ له دیوه‌خانه .
« كوردی »
مالپه ری کوردژین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|