حەزم
حــەزم لە گـوڵێکـە پێ بکەنـێ
دڵێـکم ئەوێ کە بــۆم بـخەنــێ
وەکو باى بەهار بـۆم بشــەنــێ
هەر کە دەرکەوتم بــۆم بلــەرێ
لــە دورەوە دواى دڵــم بــکــەوێ
بێ من ئەو دڵە خەوى لێ نەکەوێ
جلەکانت
جلەکانـى بەرت ئێجگار جــوانـــــن
نــاوقـەدو بـاڵات تێیـدا دیــــــارن
ســـینەت دیـارە وا هـارم ئـەکــــات
هـەر لـە دورەوە بــانـگـم ئــەکـــات
خڕخاڵى قاچت شەیداى پووزت بووم
با خڕەیان بێت خۆ شێتیان کــردووم
گوشــت شەڕیەتى لەگەڵ ڕەنگى جــل
جــوانى ســەروقژ ڕوتـى شــان و مـل
جــوانـى وەک بەفــر ســپیـەچێتـەوە
ئەم هەموو جوانیە چۆن بیرەچێتـەوە
لە خەودا
مەگەر لــــە خەودا تـۆ دڵشادم کـــــەیت
دەست لــــــە مل و جارجار ماچم کـــەیت
سەرکەمە سەر سینەت خەوم لێ بـــکەوێت
خەوێکى وا خەبەر بوونەوەى تیــا نەبێت
جا دەست لـتـە ملان بین هەتــا بەیـــانى
بـــۆ یەک بـــاس بــکەین ڕازى دڵمـــــان
چـــاو ببڕینە چــاوى یەک هەردوکمــــان
تــــاسەى دورى بشـــــکێ لـــــە دڵمـــان
جــا وردە شەڕبــکەین زوو ئـــاشت بینەوە
بــە ماچ شـــەڕەکـــان لــەبیر بــەینــەوە
لەو کاتەى کە بە خەبەر دێم و لەو خەوە
ئەڵێى بــۆ مـــەرگ ئــەبرێم ئـــەو شـەوە
چاوى پیس
کەم خۆت بخەرە بەر چاوى خەڵک
لــەم دەرخستنە وەرنـاگرێ کەڵک
ئەبى بــــــە چـــــــاوى پیسەوە
وەکو گــــوڵى وەریو سیسەبیتەوە
یاخوا نەفەس ڕوونەکات لە کەس
ئەو کەسە نامێنێ و ئەچێ لە دەست
چى سود ئەکەى لەم خۆ دەرخستنە
تەنیا بۆ منى بێ چارە دڵ کوشتنە
بۆ پێ نــــازانى چەندم خۆشەوێى
ئەگەر ئەزانى دلڕم چەندى ئەوێى
تۆش خۆت فیدا ئەکەى لــــە ڕێى
هیچ کــــــەسێ نــــاهێنێتە جێ ى
ژ ین
ژینم بێ تۆ مەحاڵە
هەرچى خۆشیە لام تاڵە
بە وێنەى گوڵى ژاڵە
تا دڵى تۆ بۆم نەهێنێ هەڵاڵە
خەم بەسەر دڵى مندا زاڵە
سوێندم بەو چاوە کاڵە
خۆشیم نەدیوە چەند ساڵە
کە تۆم دیوە بەم حاڵە
ئەمیش بۆ تۆ
ئەى ڕێوى لە بەرگا ئاسک
هەرگیز لە تۆ نەم ئەکرد شک
منت لە خشتە بردووە بە زمانى لووس
بە فرت و فێڵ باسى ئەکەى چارەنوس
وا خۆت پیشان دەدەى کە بۆم دڵسۆزى
یان زۆر پاکى لە گەڵم بە سۆزى
گوێم نەدا بە ڕابردوت وتم قەیناکە
کەچى هەروازت نەهێناوە خەریکى ئێستاکە
باش بزانە چونکە من زۆر پاکم
فێڵم نیە و لەگەڵت ڕاستم
هیچ ون نابێت لە منى بەدبەخت
هەر چەندە دەبرَم ژیانێکى سەخت
پیسى تۆ قەت ون نابێت لێم
دڵم پێم دەڵێ و نایشارێتەوە لێم
زوو چرکە دەکات هەواڵم دەداتێ
هەرچى ڕوبدات خێرا دەیزانێ
بێ هەست
لە کوێ بێنم هەست کە تۆ نەتبێ
لە کوێ بێنم چاو کە تۆ نەتبێ
منى پێ ببینى و دڵت لە لام بێ
دڵم هەموو کات خەمى تیا نەبێ
گەر ئەزانى دڵم چۆنە بۆت
بەپەلە ئەهاتى بانگت ئەکردم خۆت
هەرگیز دڵت نەئەیەشاندم
گوڵى هیوات بۆ ئەچاندم
هەردەم بە خەیاڵ ئەبووى بۆم
ئەوسا ئارەزوى ژینم ئەکرد خۆم
زۆر ڕاستە گەر یەکێکت خۆش ویست یەکەم دڵى نەبیت
ئەوا دڵنیابە هەرگیزو قەت قەت ئیسراحەتى لێ ناکەیت
ئێستا گەیشتم لە دنیا چۆنە
ئەم خەمەى لە دڵم دایە هى کۆنە
بە دڵى پاکى خۆم ڕەفتارم کرد
بە گیانى پاکى خۆم سەیرى تۆم کرد
وام دەزانى وەکو خۆم بێگەردى
نەم زانى دڵت ڕەقەو وێنەى بەردى
ناحەقت ناگرم گلەیت لێ ناکەم
نامەوێ لە ڕاستى ڕاکەم
چونکە دڵى من بۆ تۆ یەکەم دڵ نیە
بۆیە گیانەکەم قەدرى لات نیە
ئەگەر یەکەم کەس بومایە بۆ دڵى تۆ
هەرگیز نەتئەکردم ڕەنجەڕۆ
داخى دڵى کۆن بە من ئەڕێژى
تاوانم نیە دڵم ئەنێژى
سۆز
سۆزم زۆرە بۆت بە چاوەکانت
دڵم ژان دەکات بۆ زامەکانت
ئەزانم دڵت بەهیچ دڵێ سەبورى نایەت
ژیان بەم جۆرە کۆتایى نایەت
وەک دڵى خۆت سەرگەردان کردووە
دڵى منیشت بە هەزار دەرد بردووە
بێ تاوانم
گەر چاوم تاوان باربێت دڵم بێ تاوانە
شایەنى نیە ئەم هەموو خەمانە
تاوانى چى بوو آوا بێ ناز بێت
توشى دڵێکى وەها سەرەڕۆبێت
دەستى لە دنیاى خۆشەویستى شت بێت
ئەوەندەى حەزو دڵدارى کرد بێت
بەرامبەر ژیان ڕقى گرت بێت
دڵى منى لەبەر چاو کەوتبێت
هەموو کارێکى بە هەوایى بێت
دایم لە ژیاندا ئامانەت بێت
دڵى پاکم
بە دڵى پاکى خۆم سەیرم ئەکردى
وەک دڵدارێک ئەم پەرستى
خونچەى بەهارم بۆ دڵى تۆ ئەبرد
کەچى دڵت بە زەردى پایز لێمى وەرئەگرت
گەر دڵت بە ڕاستى منى بویستایە
بە هیچ جۆرێک فەرمانى نەئەدا تیایە
دەستت بچێتە ئازاردانى من
خۆشەویستى من هەمووى بکات ون
باش بزانە بۆیە لێبوردنت بۆ من نیە
چونکە بەرامبەرم هیچ خۆشەویستیەک لە دڵتا نیە
خۆزگە دڵەکەم زوو فریاى دڵت بکەوتایە
پێش هەموو دڵێ بکەوتایە
یان وەکو فریاى دڵت نەکەوت
خۆزگە پێش ناسینت لە لێدان بکەوتایە
ئەم هەموو ئازارەى نەچێشتایە
ئاشناى دڵى تۆ قەت نەبوایە
پایز
پایز هاوڕێتم لە وەرینى گەڵا
هیچ خۆشیەکم نییە لە دڵا
تۆ گەڵا ئەوەرێنى هەتا ئەتوانى
منیش یادەکانم ون دەکەم بە ئاسانى
گوڵەکان ورد ورد ئەوەرێنى
بونى خۆت ئەسەلمێنى
منیش حەز بە شکانى دڵ دەکەم
ئارەزوى فرمێسک و دڵ دەکەم
حەز ناکەم گوێم لە خەندە بێت
لە باتى خەندە با فرمێسک بێت
چونکە هاودەردتم با بزانى
لە دڵم دەرناچێ ڕق وا بەئاسانى
گەردون
وەرە چەرخى گەردون
بگەڕێوە ڕابردوم مەکە وون
کە چاوم لە یەک دەنێم دڵم ڕادەچڵەکێ
هەرچى خۆشە ویستییە بە بیرمدا دێ
خۆزگەم بە ساڵان کە ڕابردوو ڕۆى
هەرچى خۆشییە بردى لەگەڵ خۆى
بیرتە بیرتە یان لە بیرت چوو
من بیرم ناچێ هەروا زوو بە زوو
چونکە بەڕاستى من تۆم خۆشەوێت
گوێم تەنها دەنگى تۆ ئەبیستێت
ئەى دڵ دەبگەڕێوە بۆ باوەشى دڵم
بەبێ تۆ من ئالودەى گڵم
خۆشم ویستى بە چاوى جوانت
بە خەندەو سۆزو قاقاکانت
بەتوڕەیی و گرژى و جنێوە کانت
بە ڕابردوى کۆن و خەمەکانت
بۆتۆراوە دڵت لە منى داماو
خۆ خستبومیتە سەر برژانگى چاو
هەربەئاسانى لە یادم ئەکەیت؟
ڕەنجى چەند ساڵەم بەبائەدەى؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )