ناپرسم
من لەتۆ ناپرسم چیتە
چونکە هەرچى هەست بڵێ ى نیتە
لە هێزما نەما بە دەوراهاتن
بە دواى تۆدا ڕاکردن
دە چى ئەبێت با ببێت
چى لە تۆ بکەم گەر ئارەزوت نەبێت
تۆ تازە بە من چاک نابیت
سڕ قایمى هەرگیز ڕاست نابیت
ئەم دڵەى منت بۆ کێ نایە ژێرپێ
دڵنیام ڕۆژێ پەشیمانى ئەتکوژێ
هاوڕێ ى ڕەشەباو پایز
هەموو کات لەگەڵ ڕەشەبا نەگونجاوین
لەگەڵ پایزدا هەرگیز نەشیاووین
بەڵام ئێستا دنیا گۆڕاوە بە تەواوى
مەیلیان ئەکەم بە یەکجارى
چونکە ئەو دووانە دایم بەخەمن
لەگەڵ ناسۆردا هەردەم جۆرن
وامنیش بووم بە هاوڕێ ى سێ هەمیان
لەوە ناچێ جارێکى تر ببم بە ناحەزیان
چونکە دڵم یەک جار تۆراوە
مەیلى ژیانى هەرگیز نەماوە
لەگەڵ بەهاردا لەیەک عاجز بووین
چونکە ئەو دڵى خۆشەو بەیەکەوە هەڵناکەین
لە دڵتم دەرکە
ئەگەر ڕاستەکەیت پێ لە دڵت نێ
لە دڵتم دەرکەو لە لاوەم بنێ
ڕاستە دڵت ڕێگات پێ نادات
خۆشم ئەوێ ى لێ ى ڕاناکات
ئەمە بەشێکیەتى لە لاى منە
ئاخۆ هەمووى بێت چۆنە
خۆزگە جارێک هەموویم لەلا ئەبوو
ئەو کاتە مەرگیشم لەلا گرنگ نەبوو
کەم وەرەو بچۆ
دە مەیەو مەچۆ ئەوەندە
عالەمت شێت کرد بە عیشوەو خەندە
هەر ڕۆژەو دڵ بە یەکێ ئەدەى
هەزارى وەک من لە خشتە ئەبەى
گیانە ئەمە پێ ى ناڵێن دڵدارى
ئەگەر ئەم هەمووە بناسى شەرمەزارى
کە دڵت دا بە یەکێ پەشیمان مەبە
بۆ دڵى تازە لە دڵى کۆن تەوەلا مەبە
ئەگەر وا نەکەى پەشیمانى دێنى
لە ناو خەڵکیدا هەردەم نانوێنى
باش بزانە
باش بزانە ئەزانم دڵت دڵدار نیە
هەموو تەماشایەک شەرت نیە
بەڵام ئەوە ئەزانم کە دڵت تۆراوە
مەیلت بۆ هیچ دڵێ نەماوە
هەموو دڵێ وەکو یەک سەیر ئەکەى
بۆیە وا لە منیش ئەکەى
ئەوەى ئەیکەى وەختى پێ بەسەرئەبەى
دڵى من لە دەست خۆت ئەدەى زەرەر ئەکەى
بۆت ئەڵێم
لە ناخى خەمەکانمەوە بۆت ئەڵێم
پێ لە جەرگ و ناسۆرەکانم ئەنێم
تاسەیەکى زۆر بەتین وا لە ناو جەستەم
دیارە کاریە چارەى نیە ئەم دەردەم
ئەڵێن شێرپەنجە ژینى مەحاڵە
دەردى منیش هى دەمێ ساڵە
ئازارم ئەدات زۆر بریندارم
بەوە نیە هیچ کاتێ دەرى نابڕم
هەر سەیرکردنێک سەیرت ئەکەم
دڵنیابە مەیلى مەرگ ئەکەم
چونکە ئەزانم تەنها چاوت نەمبینێ
دڵى تۆ قەت من نادوێنێ
منت کردوە بە ئاو بۆ زامەکانت
بۆ ئەوەى دایپۆشى خەمەکانت
بەڵام پێچەوانە دەرچوو بڕیارەکەت
هیچ شتێ نایکات چارەى دڵەکەت
گوڵى هیواى منیشت هەڵوەراند
ژیان و گەنجى منیشت ژاکاند
لەیل
لە لەیلم پرسى بۆ وەها ماتى
بۆ نیە لەسەر لێوت بزەى شادى
وتى واز بێنە دەردم گرانە
مەجنون تۆراوەو دڵ پەشیمانە
وتم تۆش وەکو من دەردەدارى
ئەوەى عەشق بکات دەردى ئەبێ کارى
بیرم کەوتەوە
گەڕام بە دواتا نەمدۆزیتەوە
یادگارى کۆنم هەمووى بیر کەوتەوە
ونبوى لەبەرچاو ئازیزەکەم
داخرا هەگبەى یادگارى دڵەکەم
دە پێم بڵێ لە کوێ ى چیت لێهات
لە کوێ بەسەر ئەبەى ژیان و کات
چۆن وا بەبێ دەنگى بەبێ چرپە ڕۆشتى
خۆ کەس دڵ تەنگ و عاجزى نەکردى
یان خۆت پەستى لە ژیان
دڵت خۆش نابێت گەر بگەڕێى جیهان
من
تۆ ئەزانى من کێ بووم
ئاواى لێ کردم زەمانەى شووم
نازدارى دایەو بابە گیان بووم
دایم بە خەندەو خۆشى بوو ڕوم
کوێ دڵم بیویستایە بۆ خۆم ئەچوم
کەچى ئێستاش لەم دنیاو لەو دنیاش بووم
لە تۆ وایە
لە تۆ وایە من دیلى تۆم
گەر وابزانى من زووبەزوو ئەڕۆم
بەم ڕەفتارانەى تۆ لەگەڵ من ئەیکەى
هێندەى تر ژیانم لەبەر چاو ئەخەى
وا ئەزانى کەوا بێ دەنگم
وا کزەڵەو ڕەنگ زەردم
چارم نیە تەنها لاى تۆ نەبێ
گەر لاى تۆ نەبێ چارەیەک ئەبێ
بڕوات هەبێ بە گیانت قەستەم
زۆر پیرۆزە لە لام ئەم سوێندەم
چونکە خۆشمەوێ ى بە دڵ و بە گیان
هەموو کات مردنم ئەوێ لە یەزدان
زۆر دڵ تەنگ و دڵ شکاوم
بەوەى تۆ لەگەڵم ئەکەى تاساوم
خۆم بە دیل ئەزانم لەبەر دەستى تۆ
نەم زانى وام سەیر ئەکەى بەبێ هۆ
تا کەى
تا کەى وەها بێ هەست و هۆشى ؟
خۆت گێل دەکەیت یان نەخۆشى ؟
یان ئاگات لە دنیا نیەو سەرخۆشى ؟
ئەى کەى شیرینى ژیان ئەنۆشى ؟
کە پیر بووى ئەوسا بۆچى ئەکۆشى ؟
تا کەى بەرگى قین و ڕق بۆ من ئەپۆشى ؟
لایلات بۆ ئەکەم
لایلایەت بۆ ئەکەم بە سۆزى دڵەکەم
خەوت لێ بکەوێت ئەى هەناسەکەم
سەر بە سنگمەوە بنێ تا بەیان
بۆ ئەوەى دەربچێ تاسەى هەردوکمان
خۆشم ئەوێ ى بەڵام بە شێتى
گیانم دەرچوو تاکەى بەسیەتى
بۆ وا تاراوى چى ڕووى داوە
یان وشەى خۆشەویستیت لەلا نەماوە
لێت تێناگەم هەستت نیە تۆ ؟
یان ئەوەى ئەیڵم تاوان نیە بۆ تۆ ؟
جوابم بدەرەوە تۆ دڵدارى دڵ شکاوى ؟
یان لەناو ئەم دنیایەدا نەژیاوى ؟
وا ناتوانى هیچ دەر ببڕیت ؟
دائمە ئاوا مات و سڕیت
پێم بەخشیت
بە تۆم بەخشیوە دڵە
ئەزانى تۆم چەند بە دڵە
زۆر پەرێشانم بۆ ئەم هەموو جوانیە
دە خوایە گەر بیبەخشى بەمن چیە ؟
ئەگەر خوا پێم ببەخشێ جوانى تۆ
ڕۆژى سەد جار نوێژ ئەکەم خۆ
قورئان خەتمەکەم چەند جارێک
بە دڵم بکاو بمداتێ جوابێک
وەک پەروانە بۆتەسوتێم
شەمع نەماوە من وا لە جێم
تۆ
دوو چاوى ڕەشى بە خومارى تۆ
دوو ئەبرۆى مەستى کەوانى تۆ
برژانگى تیژو درێژو پڕى تۆ
دوو لێوى ئاڵ و پڕ شەکراوى تۆ
کوڵمى پڕ خوێن وپەمەیى کاڵى تۆ
گەردنى بەرزو سپى وسافى تۆ
لاملى کاڵ ویەکجار جوانى تۆ
سەرسینەى بەفرو سپى وسافى تۆ
ناوقەدى تەنگ و باریکى جوانى تۆ
دەست و مەچەکى سپى وسافى تۆ
پەنجەى شمشاڵو باریکى تۆ
پاو پوزو سمتى بێ عەیبى تۆ
باڵاى بەرزو شل و ملى تۆ
ئەم هەموو وەسفە بکەم هى تۆ
کچێ بەسە ئیتر مەمکە ڕەنجەڕۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )